هەپەگە: ٢٥ داگیرکەر سزادران، ٧ خێمە و سەنگەرێک لەناوبران

لە چالاکی گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستاردا ٢٥ سەرباری داگیرکەر سزادران، ٧ خێمە و سەنگەرێک لەناوبران، گورز لە ٥ سەنگەر وەشێندرا. دوو گەریلاش شەهیدبوون. هەپەگە رایگەیاند، چالاکییەکان بۆ یادکردنەوەی فەرماندە بێریتان ئەنجام دراون.

راگەیەندراوی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە بەم جۆرەیە:

"گەریلاکانی ئازادیی کوردستان، گەریلایەتی مۆدێرنیتەی دیموکراتیک بە رۆحی گیانبازانەی ئاپۆیی سەرکەوتوو دەخەنە بواری جێبەجێ کردنەوە و گورزی قورس لە سوپای تورکی داگیرکەر دەوەشێنن. لە چالاکی هێزەکانماندا کە بە رێبازی شەڕی تیمی پسپۆڕ ئەنجامدراون، ٢٥ داگیرکەر بە سزاگەیەندران. داگیرکەرێکیش برینداربووە. ٧ خێمە و سەنگەرێک رووخێندران و گورز لە ٥ سەنگەر وەشێندران. ٢ هاوڕێمان کە بە ئازایەتی زۆرەوە دژی دوژمن شەڕیان کرد، بە قارەمانێتی شەهیدبوون.

چالاکییەکان بۆ یادکردنەوەی فەرماندەی پێشەنگمان هاورێ بێریتان (گوڵناز کاراتاش) و پیرۆزبایی ٣٠یەمین ساڵیادی یەژاستار، کە هێزی خۆپاراستن و هیوای ئازادیی ژنانە، ئەنجامدران.

زانیاری بەرفراوان لە سەر چالاکییەکانی گەریلا و هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر بەم جۆرەیە:

لە هەرێمی زاپ؛

١٦ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ١٠:٣٠ لە دژی داگیرکەران لە گۆڕەپانی بەرخودانی کۆکەرێ بە تاکتیکی هەماهەنگی گەریلا چالاکی ئەنجامدرا. قۆڵی یەکەمی چالاکیەکە بە چەکی قورس لە خێمەکانی داگیرکەرانیاندا و دوو خێمەیان لەناوبرد. قۆڵی دووەمی چالاکیەکە بە چەکی نیو ئۆتۆماتیک لە داگیرکەرانیدا و خێمەیەکی لەناوبرد، گورز لە سەنگەرێک درا. قۆڵی سێهەمیش لە شوێنێکی نزیکەوە بە چەکی سوک لە خێمە و سەنگەرەکانی داگیرکەرانی وەشاند. لەوێ خێمەیەک و سەنگەرێک لەناوبران. لەو چالاکیەی هێزەکانی یەژاستارماندا ١٥ داگیرکەر سزادران، ٤ خێمە و سەنگەرێک لەناوبران و گورز لە سەنگەرێک وەشێندرا.

١٨ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ٠٧:٣٠ گروپێک لە هاوڕێیانمان لە گۆڕەپانی بەرخودانی کوڕەژارۆ کاتێک ئەرکەکانیان رادەپەڕاند، لەگەڵ داگیرکەڕان تووشی شەڕ و پێکدادان بوون. ئەو شوێنەی هاورێیانمانی تێدابوو دوو جار بە فرۆکەی شەڕ بۆردومان کرا. دواتریش لە زەویەوە بۆ ماوەی دوو رۆژ گۆڕەپانەکە بۆردومان کرا. ١٩ی تشرینی یەکەم لەنێوان داگیرکەران و هێزەکانمان شەڕ هاتە ئاراوە. لەوێ دوو داگیرکەری پلەباڵا سزادران. دوو هاوڕێمان کە بە گیانبازی و پێداگریی گەورەوە لە دژی داگیرکەران شەڕیان کرد، تا کۆتا هەناسەیان بە قارەمانێتی جەنگان و شەهید بوون.

١٩ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ٠٨:٠٠ و ٠٨:٣٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی سیدا بە چەکی نیو ئۆتۆماتیک لە داگیرکەران درا.

١٩ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ٠١:٣٠، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی سیدا، بە نیشانەشکێن داگیرکەران کرانە ئامانج و داگیرکەرێک سزا درا.

١٩ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ١٧:٠٠، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی سیدا، بە چەکی نیمچە ئۆتۆماتیک گورز لە داگیرکەران وەشێندرا. چالاکییەکە لەلایەن هێزەکانی یەژا ستارمانەوە ئەنجامدرا.

٢٠ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ٠٦:٣٠، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی سیدا، بە چەکی قورس لە داگیرکەران درا، گورز لە سەنگەرێک وەشێندرا. چالاکییەکە لەلایەن هێزەکانی یەژا ستارمانەوە ئەنجامدرا.

لە ھەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ؛

١٩ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ١٠:٠٠ و ١٣:٣٠، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی، بە چەکی نیمچە ئۆتۆماتیک لە داگیرکەران درا.

لە ھەرێمی مەتینا؛

١٩ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ١٢:٣٠، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی چارچەل، بە تاکتیکی گەریلایی هەماھەنگ، چالاکییەک لە دژی داگیرکەران ئەنجامدرا. قۆڵی یەکەمی چالاکییەکە بە نیشانەشکێن ٢ داگیرکەری سزادا. قۆڵی دووەمی چالاکییەکە بە چەکی نیمچە ئۆتۆماتیک لە داگیرکەرانی دا. لەوێدا ٢ داگیرکەر سزا دران و داگیرکەرێکیش بریندار بوو. قۆڵی سێیەمی چالاکییەکە بە چەکی نیمچە ئۆتۆماتیک خێمە و سەنگەری داگیرکەرانی کردە ئامانج. لەو چالاکییەدا بە گشتی ٤ داگیرکەر سزا دران و داگیرکەرێک بریندار بوو، ٣ خێمە تێکشکێندران و گورز لە ٣ سەنگەریش وەشێندرا.

١٩ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ١٣:٣٠، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی چارچەل، بە چەکی نیمچە ئۆتۆماتیک لە داگیرکەران درا.

١٩ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ١٣:٥٠، لە گۆڕەبانی بەرخۆدانی شاخی چارچەل، بە چەکی قورس لە داگیرکەران درا.

لە ھەرێمی خواکورک؛

١٩ی تشرینی یەکەم هێزەکانمان لە شاخی شەھید جودی داگیرکەرانیان خستە ژێر چاودێرییەوە. کاتژمێر ١٥:٢٠ بە چەکی نیمچە ئۆتۆماتیک و تاکتیکی نیشانەشکێنی داگیرکەران کرانە ئامانج. لەو چالاکییەدا ٣ داگیرکەر سزا دران.

هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر؛

١٩ی تشرینی یەکەم، سەنگەرەکانی شەڕ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی چارچەل لە ھەرێمی مەتینا، جارێک بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراو و جارێکیش بە گازی کیمیایی بۆردومان کران.

١٩ی تشرینی یەکەم، سەنگەرەکانی شەڕ لە گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی و شاخی جودی لە ھەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ،  ٧ جار بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراو و جارێکیش بە تەقەمەنی قەدەغەکراو بۆردومان کران.

ھەرێمەکانی زاپ، شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ، مەتینا و بارزان تۆپباران کران.