هەپەگە: ٤ هاوڕێ ئێمە لە کاتی چارەسەریدا لە ئەنجامی هێرشی ئاسمانیدا شەهید بوون
هەپەگە رایگەیاند کە شەوی ٢٠ی گوڵان لە دەورووبەری گوندی مانگشکێ، ٤گەریلا کە چارەسەری پزیشکییان وەردەگرت، لە ئەنجامی هێرشێکی ئاسمانی دەوڵەتی تورکدا شەهید بوون.
هەپەگە رایگەیاند کە شەوی ٢٠ی گوڵان لە دەورووبەری گوندی مانگشکێ، ٤گەریلا کە چارەسەری پزیشکییان وەردەگرت، لە ئەنجامی هێرشێکی ئاسمانی دەوڵەتی تورکدا شەهید بوون.
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە ناسنامەی ٤ گەریلای ئاشکراکرد کە لە ٢٠ی گوڵاندا لە ئەنجامی هێرشی ئاسمانی فڕۆکەکانی دەوڵەتی تورک شەهید بوون.
ڕاگەیەنراوەکەی هەپەگە :
" شەوی ٢٠ی گولان ، گروپێک لە هاوڕێیانی ئێمە کە بەهۆی کێشەی تەندرووستی چارەسەری پزیشکییان وەردەگرت و لە دەرمانگە دەگەڕانەوە، لە دەورووبەری گوندی مانگشکێ-ی دهۆک کرانە ئامانجی فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورک. لەو هێڕشەدا ٤ هاوڕێی ئێمە شەهید بوون.
میدیاکانی شەری تایبەتی دەوڵەتی تورک پێچەوانەکردنەوەی ڕاستییەکانیان کردووەتە پیشەی خۆی، بەردەوامە لەکاری خۆی. بۆ شاردنەوەی تێکشکاندنی لە ئاڤاشین، زاپ و مەتینا بە هەموو شێوەیەک خەریکی درۆکردنەوە، بەم شێوەیە بەتەمایە کە سەرکەوتنێکی خەیاڵی بۆ خۆی درووست بکات.
هەڤاڵانی ئێمە زاگرۆس، دڵگەش، دارا و فرات کێشەی تەندرووستی-یان هەبوو و چارەسەرییان وەر دەگرت. بێ چەک بوون، بەڵام سەرەڕای ئەوەی کە بێ چەک بوون، کرانە ئامانج دەوڵەتی تورک. پێچەوانەی بانگەشەکانی دەوڵەتی تورک، هیچ بەرپرسیارەتییەک باڵا بە هەڤالانی ئێمە نەبوو. ئەو بانگەشەیە درۆیە. هەر چوار هەڤالی ئێمە لە هاورێیانی هەرە قارەمانی گەلەکەمان بوون، شۆڕشگێڕێکی هێژای پارتەکەمان بوون.
ئاشکرایە کە ئەم رووداوە بەدەستی هەندێک سیخوری هەرێمی ئەنجامدراوە. لە ئەنجامی کردەوەیەکی قڕێژی سیخورەکان لەگەل میتی تورک ، بوونە ئامانج. لەدژی ئەو سیخورانەی کە هاوکاری دوژمن دەکەن، بۆ ئەوەی کەس دەنگ ناکات، ئەو سیخورانە بی کێشە لە هەرێمەکە هاتووچۆ دەکەن.
ئێمە داوا لە خەڵکی باشووری کوردستان دەکەین کە لە شۆرشدا ڕەنجێکی مەزنیان داوە و بەتایبەت بانگەوازی لە گەنجان دەکەین کە ئەوسیخورانەی دوژمن قەبووڵ نەکەن، لەدژی ئەوان هەڵویست نیشان بدەن، لەناو خۆتاندا جێگەیان نەکەنەوە، لەدژی سیخوریەتی ڕابن.
هاورێ زاگرۆس لە ناو بنەماڵەیەکی وڵاتپاریز لە جولەمێرگ لەدایک بوو و لە ماوەیەکی کورتدا تەڤگەری ئازادی کوردستانی ناسی. هاورێ زاگرۆس بە کاریگەری کارەکتەری شۆرشگێڕی و وڵاتپارێزی رێبەری ئێمە و تەڤگەرەکەمان ، ماوەیەکی درێژ بەشداری شۆرش بوو. لەو ماوەدا بە ڕەنج و فیداکاری مەزن کاری کرد، ساڵی ٢٠٠٩ بەشداری ناو گەریلا بوو. هاورێ زاگرۆس بە ژیانی گەریلایی غەریب نەبوو و بەردەوام لەناو گەریلادا بوو، لەوکاتەوە کە بەشداری ناو ریزی گەریلا بوو بە جۆش و بڕیارداریەوە ئەرکەکانی ئەنجام دەدا. بە هەڵوێستی سادە و دڵفراوانی خۆی بووە نموونە بۆ هاورێیانی.
هاورێ دارا لە بنەماڵەیەکی وڵاتپارێز لە شاری سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان لەدایک بوو. دوژمنی پیلانگێڕ بۆ ئەوەی کە گەنجان لە شۆرش دوور بخەنەوە و ڕێگە نەدەن کە گەنجانی کورد بەشداری ناو ریزەکانی گەریا ببن، شەڕی تایبەت بەرێوە دەبن. هاوڕێ دارا ماوەیەک کەوتوبووە ژێر کاریگەری ئەو سیاسەتە و دوای ناسینی پەکەکە و ڕێبەر ئاپۆ، سیاسەتەکانی رژیمی ئێرانی باشتر ناسی و بە هەڵویستێکی شۆرشگێڕی بەشداری ناو ڕیزی گەریلا بوو. دوای ئەوەی کە بەشداری ناو ریزەکانی گەریلا بوو، کاریگەری سیستەمی قڕکەری لەخۆی دوور خستەوە و لە ژیانی شۆرشگێڕی خۆیدا بە فیداکاری، ڕەنجێکی بێ پایان بەشدار بوو.
هاوری دڵگەش لە ناو بنەماڵەیەکی وڵاتپارێز لە مووش لە دایک بوو. هاورێ دڵگەش چاندی بەرخودێری هەرێمی سەرحەدی بۆ خۆی کردبووە بنگە و بە تەمەنی گەنجی خۆی سیاسەتی ئاسیمیلاسیۆنی دەوڵەتی داگیرکەری تورکی قەبووڵ نەکرد. بەشداری خەباتی شۆرشگێڕی بوو. بۆ شەر لەدژی داعش بەشداری ناو ڕیزەکانی گەریلا بوو، کە داعش بە پالپشتی تورکیا لەدژی کورد دەستی بە هێرش کردبوو. وەک وڵامدانەوەیەکی بەهێز لەهەمبەر سیاسەتی ئاسیمیلاسیۆن و قرکردنی دەولەتی تورک بەشداری ناو ڕیزی گەریلا بوو. هاورێ دڵگەش بەهایەکی مەزنی دەدا بە هاوڕێیەتی، بە دڵ باوەڕی بەوە بوو کە دەبێت ئەرکی شۆڕشگێڕی خۆی لەهەمبەر هەڤالانی شەهید بەجێگە بهێنێت.
هاورێ فرات لە ناو بنەماڵەیەکی وڵاتپارێز لە ڕەحا لە دایک بوو، لەدژی ڕێکخراوە کۆمپلۆگەرە و نۆکەری بۆ دەوڵەتی تورک ، بەچیرۆکی بەرخۆدان مەزن بوو. لە ماوەیەکدا کە تێکۆشان بە خێرایی بەرێوە دەچوو، هاورێ فرات بەشداری ناو ڕیزی تێکۆشانی ئازادی کوردستان بوو و بە بڕیارداری خۆی وەک شۆرشگێڕێکی ئاپۆیی نیشاندا. هاوڕێ فرات لە گەلێک هەرێمی کوردستاندا تێکۆشانی کرد، هەر کار و چالاکییەکی بە جدیەتێکی مەزن ئەنجام دەدا . هاورێ فرات بە سادەیی و دڵفراوانی خۆی بووە نموونەیەکی بۆ هاوڕێیانی.
سەرەتا سەرخۆشی لە بنەماڵەی هێژای هاورێیان زاگرۆس، دڵگەش، دارا و فرات کە بۆ ئازادی گەلی کوردستان بە ئیرادە و قارەمانی تێکۆشان و هەموو گەلی وڵاتپارێزی کوردستان دەکەین."
ناسناو:دڵگەش سەرحەد
ناو و پاشناو: محەمەد ئەمین ئاڵکاش
شوێنی لەدایک بوون:مووش
ناوی دایک/ ناوی باوک: مەدینە/ حەسەن
شوین و کاتی شەهید بوون: دهۆک/ ٢٠ی گوڵانی ٢٠٢١.
ناسناو: زاگرۆس گلرۆت
ناو و پاشناو: سەلاحەدین دەدە
شوێنی لەدایک بوون:جوولەمێرگ
شوین و کاتی شەهید بوون: دهۆک/ ٢٠ی گوڵانی ٢٠٢١.
ناسناو: دارا بێریتان
ناو و پاشناو: بابەک عەبدی سەنەندەجی
شوێنی لەدایک بوون: سنە/ رۆژهەڵاتی کوردستان
ناوی دایک/ ناوی باوک: فەریبا شوکرۆڵا
شوین و کاتی شەهید بوون: دهۆک/ ٢٠ی گوڵانی ٢٠٢١.
ناسناو: فەرات شۆرش
ناو و پاشناو:ئانتەر فەرات
شوێنی لەدایک بوون:ڕەحا
شوین و کاتی شەهید بوون: دهۆک/ ٢٠ی گوڵانی ٢٠٢١.
ک-ش