هەپەگە ٤ شەهیدی بە ڕێزداریەوە یادکردەوە
هەپەگە ٤ گەریلا کە لە هەرێمەکانی پارستنی مەدیا شەهید بوون بە شکۆمەندی و ڕێزدارییەوە یادکردەوە و ڕایگەیاند: "بەڵین دووبارە دەکەینەوە کە بە پێشەنگایەتی شەهیدانمان تێکۆشانی ئازادی بە سەرکەوتن بگەیەنین".
هەپەگە ٤ گەریلا کە لە هەرێمەکانی پارستنی مەدیا شەهید بوون بە شکۆمەندی و ڕێزدارییەوە یادکردەوە و ڕایگەیاند: "بەڵین دووبارە دەکەینەوە کە بە پێشەنگایەتی شەهیدانمان تێکۆشانی ئازادی بە سەرکەوتن بگەیەنین".
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی هەپەگە سەبارەت بە شەهیدان بەم شێوەیە:
"ساڵی ٢٠٢٤ لە دژی هێرشە داگیرکارییەکان و قڕکردن بوو بە پڕۆسیەکی تێکۆشانی گرنگ. لەم ساڵە هاوڕێیانمان جەسوور، شاهان، هاوڕێ و بەرخۆدان بە پێداگری بەرخۆدانیان لەسەر هێڵی تێکۆشانی ئاپۆیی و بە فیداکاری، پێشەنگایەتی سەرکەوتنێکی گرنگیان کرد، و شەهید بوون. هاوڕێیانمان بە رێزدارییەوە یاددەکەینەوە.
هاوڕێمان جەسوور ڕۆڵەی قارەمان و بوێری بۆتان لە دژی دەوڵەتی تورک کە چەندین کۆمەڵکووژی دژی گەلەکەمان ئەنجامداوە، بوو بە ناوی تۆڵەسەندنەوە. هاوڕێمان کەلتوور و ئەخلاقی دێرینی عەشیرەتی خۆی، لەگەڵ فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆدا تێکەڵ کرد و لە کەسایەتی خۆییدا پێشکەوتنێکی گرنگی بونیاتنا. بە هاوڕێتی خۆی لە نێو ڕیزەکانی تەڤگەری ئازادیدا، هەستی قوڵ و ڕێپێوانی درێژی لەسەر هێڵی فیداکاری دەست پێکرد و بوو بە شۆڕشگێڕیکی نموونە. هاورێمان جەسوور توڕەی خۆی لە دژی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر، لە پراکتیکی خۆییدا نیشاندا و بۆ ئەوەی تۆڵەی گەلەکەمان بکاتەوە، تێکۆشانی بەڕێوەبرد. لە هەموو گۆڕەپانەکان لە سەرکەوتنەوە بۆ سەرکەوتنێکی دیکە دەچوو، ئەرکی خۆی شۆڕگێڕی بە شێوەیەکی بێ کەموکورتی جێبەجێ کرد. هاوڕێمان جەسوور هەتاوەکو کۆتایی گرێدراوی بەها ئازادییەکانی گەلەکەمان بوو، بە فەلسەفەی ئاپۆیی وەک سیمبولێکی سادە و حەقیقەتی کوردی ئازاد، دەربازی مێژووی تێکۆشانمان بوو.
ناوی قەلقەلێ بە وڵاتپارێزی و بەرخۆدان ئاوێتە بووە. شۆڕشگێڕێکی بوێر و هێژای قەلقەلێ هاوڕێ شاهان، بە گرێدراوی خەیاڵەکانی منداڵیەوە بەشداری ڕیزەکانی گەریلا بوو. بە تێکۆشانی خۆی لەسەر هێڵی فیداکاری و دڵسۆزی خۆی بۆ بەهاکانی ئازادی، هەموو ئەرک و بەرپرسیارێتی خۆی بەبێ کەموکورتی جێبەجێ کرد. هەمووکاتەکانی خۆی لە نێو تێکۆشان، بە فیداکارییەکی مەزن بەسەر برد. هاوڕێمان بوو بە شۆڕشگێرێک کە ئەو بەهایەی لە لایەن گەلەکەمان، شەهیدانمان و رێبەرایەتییمان بەدیهاتبوو بە هەڵوێستی خۆی لەم ئاراستەدا متمانەی بە هەموو هاوڕێکانییدا. هاورێمان شاهان تاوەکو شەهیدبوونی هەمیشە ئامانجی ئەوە بوو کە تێکۆشان خۆی فراوان بکات و لەسەر ئەم بنەمایە بوو بە خاوەنی ڕەنج و هەوڵدانێکی بێ هاوتا. یادکردنەوەی هاورێمان شاهان، دەبێت بە مەشخەڵێک کە هەمیشە رێگەمان ڕووناک دەکاتەوە.
هاوڕێمان هاوڕێ دەیزانی کە لە نێو ڕیزەکانی پەکەکەدا دەتوانێت لە بواری نەتەوەییەوە ئاستی تێگەیشتنی بەرز بکاتەوە و بەم شێوەیە بەشداری تێکۆشان بوو. هاورێمان هاوڕێ فیداکاری پەکەکەی کردە بنەمای خۆی. هاورێمان لە ڕۆژی دەستپێکی گەریلاییەوە، بە متمانەی خۆی بۆ سەرکەوتن هەمووکات تێکۆشانی فراوان کرد. گەشت بە یەک بە یەکی ئامانجەکانی و هەم وەک گەریلایەکی ئازادی، هەم بە هەڵوێستی خۆی بوو بە شۆڕشگێڕێکی ئاپۆیی نمونەیی. هاوڕێمان تورەی لە دژی داگیرکەران تاوەکو دەچوو زیاتر دەبوو، چاوەرێی ئەو ڕۆژە بوو گورزێکی کوشندە لە دووژمن بدات. کاتێک ئەو ڕۆژە هات بێ دوو دڵی ئامانجەکەی بەدی هێنا.
هاورێمان بەرخۆدان بە دیسپلینەکانی و هەڵوێستی خۆی بە باوەڕەوە، بوو بە جەنگاوەرێکی ئاپۆیی نمونەیی. هاورێمان تێگەشت کە دەبێت بۆ ئازادی گەلەکەمان، هەردەم زیاتر خەبات بکات و لەسەر ئەم بنەمایە دەیویست بچێتە ئەو گۆڕەپانانەی کە شەڕی قورسی لێیە. لەم ڕووەوە هاوڕێمان بەرخۆدان کە بە فیداکاری خۆی بوو بە شۆڕشگێڕێکی ئاپۆیی نمونەیی، هەمیشە پێشەنگایەتی تێکۆشانمان دەکات.
وەک هاوڕێیانی ئەوان سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی هێژای هەڤاڵانمان جەسوور، شاهان، بەرخۆدان و هاوڕێ و هەموو گەلی وڵاتپارێزی کوردستان دەکەین و بەڵێن دەدەین کە بە پێشەنگایەتی شەهیدانمان، تێکۆشانمان بۆ ئازادی بە سەرکەوتن تاجدار بکەین.
زانیارییەکان دەربارەی ناسنامەی هاوڕێیانی شەهیدانمان بەم شێوەیە:
ناسناو: جەسوور ڕۆبۆسکی
ناو و پاشناو: ئۆزگور ئەنجو
شوێنی لە دایکبوون: شرناخ
ناوی دایک-باوک: ناهیدە- فەهمی
شوێن و کاتی شەهید بوون: ٢٠٢٤/هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا
ناسناو: شاهان شاهین
ناو و پاشناو: ئیسماعیل دای
شوێنی لە دایکبوون: وان
ناوی دایک-باوک: یادگار-کۆچەر
شوێن و کاتی شەهید بوون: ٢٠٢٤/هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا
ناسناو: هاوڕێ بێکەس
ناو و پاشناو: فەردین سالحی
شوێنی لە دایکبوون: کەرەج
ناوی دایک-باوک: پەریزا-موستەفا
شوێن و کاتی شەهید بوون: ٢٠٢٤/هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا
ناسناو: بەرخۆدان سەردەم
ناو و پاشناو: ساڵەح محەمەد
شوێنی لە دایکبوون: حەلەب
ناوی دایک-باوک: نازلی- محەمەد
شوێن و کاتی شەهید بوون: ٢٠٢٤/هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا
جەسوور ڕۆبۆسکی
هاوڕی بێکەس
بەرخۆدان سەردەم
شاهان شاهین