قەسەدە: ١٤ چەتە کوژران

ناوەندی ڕایگەیاندن و چاپەمەنی قەسەدە: لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردووی شەڕدا لە باشوور و ڕۆژهەڵاتی منبج، ١٤ چەتەکە کوژراون.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک لەبارەی شەڕی ٢٤کاتژمێری ڕابردوودا ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە. ڕاگەیاندراوەکە بەم شێوەیەیە:

"لە بەرەی باشوور و ڕۆژهەڵاتی شاری منبج، هێزەکانمان وەڵامی هێرشەکانی چەتەکانی دەوڵەتی تورکیایان دایەوە کە بە پاڵپشتی فڕۆکەی جەنگی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بەڕێوە دەچێت. لە ئەنجامدا ١٤ چەتەی داگیرکەری دەوڵەتی تورک کوژران."

دوێنێ چوارشەممە، گروپێک لە چەتەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک هەوڵیاندا بچنە کێوی سیریاتەل، بەو پێگەکانی ئێمە، هێزەکانمان وەڵامیان دایەوە و چەتەیەک کوژرا، ئەوانی دیکە هەڵهاتن.

هەروەها هێزەکانمان لە گوندەکانی ئەبو قەلقل، تل عەرش و قەڵات نەجمێ چالاکییان ئەنجامدا و لەئەنجامی چالاکیاندا ١٠ چەتە کوژران و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون.

هەروەها یەکینەکانی شەهید هارون لە دژی کۆبوونەوەی چەتەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک، چالاکییەکی زۆریان ئەنجامدا و لە ئەنجامدا ٣ چەتە کوژراون و ٦ چەتە برینداربوون.

هاوکات لەگەڵ شەڕی چەتەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک، فڕۆکە جەنگییەکانی داگیرکەران گوندەکانی بیر حەسەم و کۆگاکانی دانەوێڵەی سرین و پردی قەرقوزاق و ئەل تینا، جەعدا و دەوروبەری بەنداوی تشرین و بەرەکانی باشوور و ڕۆژهەڵاتی منبجیان بۆردومان کرد.