هەزاران کەس ڕژانە گۆڕەپانەکان و سڵاویان لە بەرخۆدانی قەسەدە کرد
لە کانتۆنی جەزیرە و فورات هەزاران کەس ڕژانە گۆڕەپانەکان، هێرشە داگیرکارییەکانیان شەرمەزار کرد و سڵاویان لە قەسەدە کرد.
لە کانتۆنی جەزیرە و فورات هەزاران کەس ڕژانە گۆڕەپانەکان، هێرشە داگیرکارییەکانیان شەرمەزار کرد و سڵاویان لە قەسەدە کرد.
لە کانتۆنی جەزیرە و فورات هەزاران کەس دژی هێرشە داگیرکارییەکان ڕژانە گۆڕەپانەکان و سڵاویان لە بەرخۆدانی قەسەدە کرد.
عەین عیسا
لە شاری عەین عیسا سەدان دانیشتوو و کۆچبەری شاری گرێسپی داگیرکراو لە چوارڕیانی سەربازی کۆبوونەوە و لەوێوە ڕێپێوانیان ئەنجامدا.
بەشداربووان لە ڕێپێوانەکەدا ئاڵای قەسەدەیان هەڵگرت.
بەڕێوەبەری دامەزراوەی ئاوی عەین عیسا سەنا ئەل عەلی سڵاوی لە بەرخۆدانی قەسەدە کرد و هێرشەکانی هەرێمەکە و بەتایبەت هێرشە دڕندانەکانی سەر بەنداوی تشرینی شەرمەزار کرد.
چالاکییەکە بە بەرزکردنەوەی درووشمی "بژی بەرخۆدانی قەسەدە" کۆتایی هات.
تەل حەمیس
سەدان دانیشتووی تەل حەمیس و دەوروبەری ڕێپێوانیان ئەنجامدا.
پاش خولەکێک ڕێزگرتن لە شەهیدان، لە بەڕێوەبەرانی ئەنجوومەنی شارەکە، بەلقیس ئەل عەبدوڵا قسەی کرد و ڕایگەیاند هێرشەکان بە ئامانجی لەناوبردنی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری دەکرێن.
دواتر بە ناوی کۆنگرەی ستار و عەشیرەتی تەی قسەکرا.
ڕێپێوانەکە بە درووشم و بانگەوازی یەکگرتن کۆتایی هات.
گەرکی لەگی
هەروەها پێکهاتەکانی شارەکانی گەرکی لەگی و ڕمێلان لە ناوەندی گەرکی لەگی کۆبوونەوە، ئاڵای قەسەدە و پانکارتی "بژی بەرخۆدانی ڕۆژئاوا" و "بژی قەسەدە" و "نا بۆ داگیرکاری تورک"یان بەرزکردەوە.
پاش خولەکێک ڕێزگرتن، لەسەر ناوی ئەنجوومەنی بنەماڵەی شەهیدان قسەکرا و هێرشەکان شەرمەزارکرا و پشتگیری گەل بۆ قەسەدە دووپاتکرایەوە.
چلاغا
لە چلاغا ڕێپێوانێک لە چوارڕیانی ژنان دەستی پێ کرد و لە گۆڕەپانی شەهید مەعسوم گۆڕا بۆ گردبوونەوە.
ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبردنی قوتابخانەکانی چلاغا، یونس حاجی قسەی کرد و ڕایگەیاند هێرشەکانی دەوڵەتی تورک دەریدەخات کە نایانەوێت و ناتوانن کێشەکان بەڕێگەی ئاشتییانە چارەسەر بکەن.
هەروەها ئەندامی ئەنجوومەنی بنەماڵەی شەهیدان حوسام حوسێن پشتگیری گەلی بۆ قەسەدە دووپاتکردەوە.
دێرک
لە شاری دێرک سەدان دانیشتوو ئاڵای قەسەدە و وێنەی شەهیدانیان بەرزکردەوە و ڕێپێوانیان کرد.
دواتر جەماوەر لە ناوەندی شارەکە کۆبوونەوە، لە بەڕێوەبەرانی قوتابخانەکان، گەلشاد موراد هێرشەکانی شەرمەزار کرد و گوتی: "ئەم هێرشانە ئیرادەمان ناشکێنن و تا سەرکەوتن تێدەکۆشین و پشتیوانی قەسەدە دەکەین".
هاوسەرۆکی شارەوانی دێرک، جوان حەسەن ڕایگەیاند بەرخۆدانی ئێشکگران لە تشرین نیشانەی سەرکەوتنە.
عامودا
لە شاری عامودا ڕێپێوانێک لە گۆڕەپانی ژنی ئازادەوە بۆ گۆڕەپانی شەهید جیهاد ئەنجامدرا و سەدان کەس بەشداربوون.
لە ڕاگەیاندراوی چالاکییەکەدا دووپاتکرایەوە، هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ تێکدانی ئارامی هەرێمەکەیە. هەروەها بێدەنگی نێونەتەوەیی بەرامبەر تاوانەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر گەلانی هەرێمەکە، شەرمەزارکرا.
ڕێپێوانەکە بە درووشمی "بژی بەرخۆدانی قەسەدە" کۆتایی هات.