کاتی بەڕێوەچوونی ڕێپێوانی درێژمەودای ئەڵمانیا دیاری کرا
کاتی بەڕێوەچوونی 'رێپێوانی درێژمەودا' کە هەموو ساڵێک گەنجان بەمەبەستی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ بەڕێوەی دەبەن، دیاری کرا.
کاتی بەڕێوەچوونی 'رێپێوانی درێژمەودا' کە هەموو ساڵێک گەنجان بەمەبەستی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ بەڕێوەی دەبەن، دیاری کرا.
چالاکییەکەی ئەمساڵی 'ڕێپێوانی درێژمەودا' لە نێوان ٩-١٤ی شوبات لە شاری هایلبرۆنی ئەڵمانیاوە تا شاری فرایبۆرگ بەڕێوەدەچێت. چالاکییەکە لە ١٥ی شوبات بە ڕێپێوانی گەورە لە شاری ستراسبۆرگی فەرەنسا بەڕێوە دەچێت.
بەمەبەستی بەشدار بوون لە ڕێپێوانەکە کە بە ئامانجی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ بەڕێوە دەچێت، بانگەوازییەک بڵاو کرایەوە. لە بانگەوازەکەدا داوا لە گەنجان کرا کە بە دروشمی 'ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد' بەشداری ڕێپێوانەکە بن. جێی ئاماژەیە بڕیارە بەسەدان گەنج لە فەڕەنسا، ئەڵمانیا، سویسرا، نەمسا وبەریتانیا و وڵاتانی دیکەی ئەوروپاوە بەشداری ڕێپێوانەکە بکەن.
لە چالاکییەکەدا هەڵدەسەنگاندن بۆ پیلانگێڕی نێونەتەوەیی دەکرێت
لە یەکەم ڕۆژی ڕێپێوانەکەدا کە لە شاری هایلبرۆن لە ئەڵمانیاوە دەست پێدەکات و تا شاری فرایبۆرگ بەردەوام دەبێت، پیلانگێڕی نێونەتەوەیی هەڵدەسەنگاندنی بۆدەکرێت. کۆمیتەی ئامادەکاری چالاکییەکە سەبارەت بە وردەکاری ڕێپێوانەکە لێدوانێکی دا و ڕایگەیاند، "ئێمە پیلانگێڕی نێونەتەوەیی کە لەدژی ڕێبەر ئاپۆ ئەنجامدرا شەرمەزار دەکەین و لە بەرامبەر ئەم پیلانگێڕییەی لە هێزەکانی گلادیۆ ئەنجامیاندا، یەکدەگرین و دیوارەکانی سیستەمی مرۆڤکوژ و ئەشکەنجە لە ئیمرالی هەڵدەوەشێنینەوە. لە دژی فاشیزم و داگیرکاری بە دروشمی 'کەس ناتوانێت ڕۆژمان تاریک بکات' تا ئەو کاتەی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ بەدەست دەهێنین، درێژە بە تێکۆشانی خۆمان دەدەین."
کات و شوێنی ڕێپێوانەکە
* شوێنی کۆبوونەوە: 74080 هایلبورن، ئەڵمانیا، Landturmstrasse 4
* کاتی کۆبوونەوە: کاتژمێر ١٠:٠٠
* بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر:
ئیمەیل: [email protected]
ئینستاگرام: mesa.direj2025@
تلێگرام: mesa.direj2025@