هەپەگە: ٥ داگیركەر سزا دران و سەنگەرێكیش تێكشكێندرا
لە چالاكیی گەریلاكانی ئازادیی كوردستاندا ٥ سەربازی توركی داگیركەر سزا دران و ٢ سەربازی تریش بریندار بوون. هاوكات سەنگەرێك و فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانیش تێكشكێندران.
لە چالاكیی گەریلاكانی ئازادیی كوردستاندا ٥ سەربازی توركی داگیركەر سزا دران و ٢ سەربازی تریش بریندار بوون. هاوكات سەنگەرێك و فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانیش تێكشكێندران.
ڕاگەیاندراوی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەكانی پاراستنی گەل (هەپەگە) وەهایە:
لەئەنجامی چالاكیی هێزەكانمان دا ٥ داگیركەر سزا دران، ٢ داگیركەریش بریندار بوون. لەهەمانكاتدا سەنگەرێك و فڕۆکەیەكی سیخۆریش تێكشكێندران.
ئەرتەشی توركی داگیركەر هەرێمەکانی بەرخۆدانی ١٦ جار بە بۆمبی قەدەغەكراو و چەكی كیمیایی و بەدەیان جار بەتۆپی جۆری ئۆبیس، تانك و هاوەن و چەكی قورس بۆردوومان کرد.
زانیاری بەرفراوان لەسەر هێرش و چالاكیەكان وەهایە:
لەچوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕی شەهید زاگرۆسدا لەهەرێمی زاپ:
١٥ی تەشرینی یەكەم لەكاتژمێر ٠٢:٥٠ لەهەرێمی بەرخۆدان لە چەمچۆ تیمەكانی گەریلای گەڕۆك بە چەكی قورس لەداگیركەران هاتنە دەست و لەئەنجامدا داگیركەرێك سزا درا.
لە ١٥ی تەشرینی یەكەم، كاتژمێر ٠٧:٠٠ لەهەرێمی بەرخۆدان لەساجایا تیمە گەڕۆکەكانی گەریلا بەچەكی قورس لەداگیركەرانیاندا.
لەچوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕی شەهید زاگرۆس لەهەرێمی خواکورک:
لە ١٥ی تەشرینی یەكەم كاتژمێر ١١:٣٠ لەهەرێمی بەرخۆدان لەگردی شەهید دەروێش، تیمە گەڕۆكەكانی گەریلای یەژئا ستار بەچەكی قورس لەداگیركەرانیان دا و لەئەنجامی چالاكیەكەدا ٣ داگیركەر سزا دران و سەرنگەرێكیش تێكشكێندرا.
لە ١٥ی تەشرینی یەكەمدا، كاتژمێر ١٧:٣٠ لە خواکورک، ئەو داگیركەرانەی لەهەرێمی بەرخۆدان لەگردی شەهید شاهان بوون بەچەكی قورس و لەلایەن تیمە گەڕوكەكانی گەریلاوە كرانە ئامانج.
لەچوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕی شەهید ساواش ماڕاش، جەنگی خابوردا:
لە ١٥ی تەشرینی یەكەمدا و لەكاتژمێر ١٠:٠٠دا لەهەرێمی بەرخۆدانی گردی جودی، تیمە گەڕۆکەكانی گەریلا بەچەكی قورس لەداگیركەرانیاندا و لەئەنجامدا ٢ داگیركەر بریندار بوون.
لە ١٥ی تەشرینی یەكەمدا لەكاتژمێر ١٦:٢٠ لەهەرێمی بەرخۆدان لەگردی ئامێدیە، تیمە گەڕۆکەكانی گەریلا بەنیشانە شكێن لەداگیركەرانیاندا. لەئەنجامدا داگیركەرێك سزا درا.
لە ١٦ی تەشرینی یەكەمدا، كاتژمێر ٠٨:٢٠ فڕۆکەی سیخۆڕی بەسەر ئاسمانی هەرێمی بەرخۆدان لە گردی ئامێدیە دەسوڕایەوە، تیمەكانی گەریلای گەڕۆك فڕۆکە سیخۆریییەکەیان خستە خوارەوە.
هێرشی ئەرتەشی تورك بەچەكی قەدەغەكراو و چەكی كیمیایی:
لە ١٥ی تەشرینی یەكەم لە هەرێمی بەرخۆدان لەگردی شەهید جودی، بەرەی شەڕی شەهید یونس بەچەكی قەدەغەكراو و چەكی كیمیایی بۆمباران كران.
لە ١٥ی تەشرینی یەكەمدا، هەرێمی بەرخۆدانی سیدا، بەرەی شەڕی شەهید فلات، ٣ جار بەبۆمبی قەدەغەكراو و ٣ جاریش بە چەكی كیمیایی بۆردومان كرا.
هێرشی ئەرتەشی توركی داگیركەر:
لە ١٥ی تەشرینی یەكەم هەرێمی بەرخۆدان لە چەمچۆ، گردی ئیف ئیم، گردی شەهید جودی و گردی ئامێدیە بەدەیان جار بەتۆپی ئۆبیس، تانك، هاوەن و چەكی قورس بۆردوومان كران.
لە ١٥ی تەشرینی یەكەمدا ئەرتەشی تورك هەوڵیدا بەرێگەی بێڵی میكانیكی "دۆزر" بەرەی شەڕ لەهەرێمی بەرخۆدانی شەهید كاركەر هەڵوەشێنێت. لەهەمانكاتدا لەهەرێمی سیداد بەرەو هەرێمی بەرخۆدانی شەهید فیداكار لەچەمچۆ دەستی بەدرۆستكردنی رێگای داگیركەری كردوە.
ژ.ت