هەپەگە: ٩ داگیرکەر سزادران و ٢ سەنگەر تێکشکێنران
لە ٨ چالاکی گەریلاکانی ئازادی کوردستاندا ٩ داگیرکەر سزادران و ٢ سەنگەریش تێکشکێنران.
لە ٨ چالاکی گەریلاکانی ئازادی کوردستاندا ٩ داگیرکەر سزادران و ٢ سەنگەریش تێکشکێنران.
راگەیەنراوی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەمبارەیەوە بەم شێوەیەیە:
"سوپای دگایرکەری تورک کە تاوانباری جەنگە، هەرچەند هەوڵ: دەدات ناتوانێت بەرخۆدانی مێژوویی بشکێنێت کە گەریلاکانی ئازادی کوردستان بە رۆحی فیدایی لەدژی هێرشی داگیرکەری بەرێوە دەبەن. لەگەڵ ئەوەی کە سوپای داگیرکەری تورک بە هەموو رێگایەکی قێزەون هێرش دەکات، لە بەرانبەر گەریلاکانی ئازادیمان ناتوانێت ئەنجام بەدەست بهێنێت. تیمەکانمان کە لە سەنگەرەکانی شەڕ کە بە شێوەیەکی فیدایی شەڕ دەکەن و بە سەرکەوتوانە جۆگرافیای کوردستان بەکار دەهێنن، گورزی گەورە لە سوپای داگیرکەری دەدەن. لە ٨ چالاکی گەریلاکانی ئامزدی کوردستاندا ٩ داگیرکەری سزادران، ٢ سەنگەر تێکشکێنران. سوپای داگیرکەری تورک گۆڕەپانی بەرخۆدانی ٦ جار بە بۆمبی قەدەغەکراو و چەکی کیمیایی، ١٣ جار بە فڕۆکەی جەنگی، بە دەیان جار بە ئۆبۆس، تانک و چەکی کیمایای بۆردومان کرد، لە بەردەوامی شەڕی قێزەوندا دیسانەوە تاوانی شەڕی کرد.
هێرشەکان لەسەر چالاکی و هێرشەکان بەم شێوەیەیە:
لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێڕی بازەکانی زاگرۆس لە هەرێمی زاپ؛
کاتژمێر ٠٧:٠٠ی ٨ی تشرینی یەکەم، لە ناوچەی بەرخۆدانی سیدا، ئەو داگیرکەرانەی کە دەیانویست سیستەمی کامێرای مۆبێس لە دەوری سەنگەرەکانی شەڕ لە شەهید فەڵات دابنێن، لەلایەن هێزەکانمانەوە کرانە ئامانج. دوای دەستێوەردانی هێزەکانمان، داگیرکەران ناچار بوون بکشێنەوە. کاتژمێر ٤:٠٠ی پاشنیوەڕۆ هێرشێکی دیکە کرایە سەر داگیرکەران.
لە ٨ی تشرینی یەکەم لە ناوچەی بەرخۆدانی سیدا، ئەو داگیرکەرانەی کە دەیانویست تایەی ئۆتۆمبێل لەبەردەم سەنگەرەکانی شەڕ لە شەهید فەلات بسوتێنن و دوکەڵێ ژەهراوی بخەنە ناو سەنگەرەکانی شەڕەوە، لەلایەن هێزەکانمانەوە کرانە ئامانج. بەو دەستێوەردانە داگیرکەران نەیانتوانی تایەکان بسوتێنن و تا ئاستێک پاشەکشەیان کرد.
کاتژمیر ٠٦:٣٠ی ٨ی تشرینی یەکەم تیمەکانمان بە چەکی قورس لەداگیرکەرانیاندا لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی چەمچۆ.
کاتژمێر ١٣:٥٠ ی ٨ی تشرینی یەکەم بە سابۆتاژ لەدژی داگیرکەران چالاکی ئەنجامدرا کە بەرەو سەنگەرەکانی شەڕی شەهید بۆتان لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی چەمچۆ پێشڕەویان دەکرد.
لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری بازەکانی زاگرۆس لە هەرێمی خواکورک؛
کاتژمێر ١٦:٠٠ی ڕۆژی ٦ی تشرینی یەکەم لە هەرێمی خواکورک چالاکییەکی سابۆتاژ لە دژی داگیرکەران ئەنجامدرا کە بەرەو ناوچەی بەرخۆدانی گردی شەهید ئاخین پێشڕەویان دەکرد. لە ئەنجامدا ٣ داگیرکەر سزا دران. داگیرکەران دوای چالاکییەکە بڵاوەیان کرد و لە سەنگەرەکان کۆبونەوە. لەم ساتەدا چالاکی سابۆتاژ ئەنجامدرا و ٣ داگیرکەری دیکەش سزا دران. لە ئەنجامی چالاکی تیمە گەڕۆکەکانماندا، ٦ داگیرکەر سزا دران، و سەنگەرێکی شەڕ تێکشکێنرا.
لە ٨ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ٠٩:٠٠ لە ناوچەی خاکورک تیمە گەڕۆکەکانی یەژە ستارمان لە ناوچەی بەرخۆدانی گردی شەهید دێروێش بە چەکی قورس ئۆپەراسیۆنێکیان ئەنجامدا. لە ئەنجامی ئەم کارەدا ٣ داگیرکەر سزا دراون و پۆستێک وێران کرا.
هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە بۆمبی قەدەغەکرا و چەکی کیمیایی؛
٨ی تشرینی یەکەم لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی چەمچۆ سەنگەرەکانی شەڕی شەهید ئاریەن، شەهید سەرخوەبوون و شەهید باهۆز لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی سیدا و سەنگەرەکانی شەڕ لە شەهید فەلات بە بۆمبی قەدەغەکرا و چەکی کیمیایی بۆردومانکران.
هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورک؛
٧ و ٨ی تشرینی یەکەم، گۆڕەپانی گردی ئۆرتێ، گۆلکا، سەری مەتینا، شێلادزێ و زەویەکانی گوندی بێشلێی مەتینا، هەروەها گەلی ٤٤ی خواکورک، ١٣ جار بە فڕۆکەی جەنگی بۆردومانکران.
٨ی تشرینی یەکەم، گردی ئۆرتێ، گردی ئێف ئێم، گردی فەلا و چەمچۆی مەتینا و گەلی لۆلانی خواکورک بە دەیان جار بە ئۆبۆس و تانک و چەکی قورس بۆردومانکران.
٨ی تشرینی یەکەم درۆنەکان لەسەر گۆڕەپانی بەرخۆدانی ساجا و سیدا سووڕانەوە.
سوپای داگیرکەری تورک هەوڵ دەدات سەنگەرەکانی شەڕ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی کارگەی لەناوببات."
ف.ق