هەپەگە بە ڕێزدارییەوە یادی ٤ گەریلایی کردەوە

هەپەگە ٤ گەریلای شەهیدی بە ڕێزدارییەوە یادکردەوە، کە لە ١١ی ئابی ٢٠١٨دا لە ئاڤاشین شەهید ببوون و وتی: "بەڵێنمان دووبارەکەدەینەوە، شایستەیی تێکۆشانی هاوڕێ شەهیدەکانمان بین".

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە دەربارەیی گەریلا شەهیدەکان ئەم زانیارییانەی بڵاوکردۆتەوە:

"لە هێرشێکدا، لە دوای چالاکیە کاریگەرەکەی ١١ی ئابی ٢٠١٨دا لە هەرێمی ئاڤاشین لە دژی سوپای تورک ئەنجامدرا، فەرمانداری هێژامان هاوڕی عەگید زازا و هاوڕێکانی ئاگر، سەرحەد و خەیری شەهیدبوون.

هاوڕێمان عەگید زازا، کە لە هەموو ژیانیدا بە شۆڕشگێڕانە و بێ وچان خەباتی دەکرد، بە هەڵوێستی ڕوونی لە هێڵی خەباتی ڕیبەرێتیدا، بە ئیرادەی بەهێزی و گرێدراوی ئازادی، جێگەیی خۆی لە مێژووی بەرخۆداندا داگیرکر. هاوڕێمان کە لە چەندین هەرێم و چیایی کوردستان، هەتا لە زیندانی دوژمنیشدا تێدەکۆشا، لە هەموو گۆڕەپانێکدا، دەبووە پارێزەری هێڵی بەرخۆدانی ئاپۆیی. هاوڕێمان لە هەموو ساتێکی تێکۆشانی خۆیدا، بە نرخاند و بەرهەمهێنانی نوێ بەڕێدەکرد، بۆ ئەوەی شایستەیی ڕێبەر ئاپۆ بێت کارێکی مەزنیکرد و بەم تایبەت مەندیانەیەوە بوو بە میللیتانێک تا هاوڕێیانی وەک نمونە پەیڕەوەی لێبکەن.

هاوڕێمان عەگید بە کەسایەتی قارەمانانەی خۆی لە زیندانەکانی دوژمن هەڵهات و گەیشت بە چیاکانی کوردستان، بوو بە فەرماندارێکی مەزن، لە سەر شوێنپێی کەمال پیر بە ڕۆحێتی ئاپۆییەوە تێدەکۆشا.

هاوڕێ عەگید کە لەژیانیدا وەک قارەمانێک تێکۆشانی کرد و سەرکەوتنی گەورەی بەدەستهێنا، وەک قارەمانێک لە بیرمان ناچێتەوە و ناوی خۆی لە مێژووی خەباتی ئازادی کوردستاندا نووسییەوە.

هاوڕێیانمان ئاگر، سەرحەد و خەیری لە یەکەم ساتی بەشداریکردنیان لە هێڵی تێکۆشان هەتا گەیشتن بە شەهادەت، بە بێ لێپرسینەوە و دوو دڵی بوون بە گەنجانێکی کوردی بە حورمەت کە ئاشنای فەلسەفەی ئاپۆیی بوون و کردیان بە بنەڕەتی ژیانی خۆیان. هاوڕێیانمان ئاگر، سەرحەد و خەیری کە وەک منداڵانی قارەمانی گەلی کورد، کە لە ناو سیستەمی قڕکردن خۆیان ڕزگارکرد و خۆیان فیدایی تێکۆشانی ئازادی کرد و لە هەر ساتێکی ژیانیاندا بە شێوازی شەڕ و ژیان بە گوێرەی ئەو ئامانجە جوڵانەوە و گەیشتن بە کاروانی شەهیدانی نەمر.

سەرساغی بۆ هەموو گەلی کوردستانی وڵاتپارێز، بە تایبەت بنەماڵەی شەهیدانی هێژا و هاوڕێیانمان عەگید، ئاگر، سەرحەد و خەیر دەخوازین و جارێکیتر بەڵێنمان دوربارە دەکەینەوە، ئەو تێکۆشانەی هاوڕێیانمان ڕادەستی کردووین، بە هۆشمەندی و بەرپرسیارێتیەکی شایستەوە، پربکەین  لە سەرکەوتن.

زانیارییەکان دەربارەی هاوڕێیانی شەهیدمان بەم شێوەیە:

ناسناو: عەگید زازا

ناو و پاشناو: عوسمان کلچ

شوێنی لە دایکبوون: چەولیک

ناوی دایک-باوک: سایمە- عەبدوڵا

شوێن و کاتی شەهیدبوون: ١١ی ئابی ٢٠١٨/ئاڤاشین

****

ناسناو: ئاگر ئومید ژیرکی

ناو و پاشناو: ئیسلام ئۆزدەمیر

شوێنی لە دایکبوون: بوردور

ناوی دایک-باوک: سورمە- هادی

شوێن و کاتی شەهیدبوون: ١١ی ئابی ٢٠١٨/ئاڤاشین

****

ناسناو: سەرحەد پارتیزان

ناو و پاشناو: عەبدولڕەحمان یاشا

شوێنی لە دایکبوون: ئامەد

ناوی دایک-باوک: زولەیخا- محمەد

شوێن و کاتی شەهیدبوون: ١١ی ئابی ٢٠١٨/ئاڤاشین

****

ناسناو: خەیری ئازاد

ناو و پاشناو: دۆغان یوزگولەچ

شوێنی لە دایکبوون: وان

ناوی دایک-باوک: مەقبوڵە- حەسەن

شوێن و کاتی شەهیدبوون: ١١ی ئابی ٢٠١٨/ئاڤاشین

****

****

****

****