ڕاگەیاندراوەکەی ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە بەم شێوەیە:
"لە ساڵی ٢٠١٩دا هاوڕێمان فیداکار شەنگالی لە هێرشی دووژمندا بۆسەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا شەهید بوو. بە ڕێزدارییەوە هاوڕێمان فیداکار یاد دەکەینەوە و لە کەسێتیییدا بەڵێنی سەرکەوتنمان لە ئامانجی هەموو شەهیدانماندا دووبارە دەکەینەوە.
گەلی ئێزدییمان لە دوای بەسەرهاتنی ٧٤ فەرمان بەسەرییاندا، پشتییان بە چیایی شەنگال بەست و هەبوونی خۆیان پاراست. وەک پنتی بنەڕەتی کوردایەتی، بووە سیمبوڵی تەواوی بەرخۆدانی گەلەکەمان لە مێژوودا. گەلی ئێزدیمان نوێنەرایەتی هەرە بنەڕەتی و پاکی زمان، کولتوور و باوەڕداری گەلی کورد دەکات. جەختی لەم تایبەتمەندییانەی خۆی کردەوە و هەموو هێرشە قڕکارییەکانی داگیرکەرانی بەتاڵ کردەوە. گەلی ئێزدیمان هەموو ئەمانەی بە هەزاران ڕۆڵەی بوێری خۆییەوە پێکهێنا، بە دامەزراندنی ژیانێکی ئازاد خاوەنداریکردن لە یادکردنەوەی گیان بەختکردووان و پاراستنی ئێزدخان کە میراتی بەنرخی شەهیدانە، وەک بنەڕەتترین ئەرکی خۆیان دەبینن.
ڕۆڵەی هێژایی گەلی ئێزدیمان هاوڕێ فیداکار هەستی بە هەموو ئازار و حەقیقەتەکانی قڕکردن کرد. بۆیە خۆی بەرانبەر گەلەکەمان بە بەرپرسیار بینی و بەشداری تێکۆشانی ئازادی بوو. تاکە ئامانجی هاوڕێیمان ئەوەبوو تۆڵە لە قڕکارییەکان بکاتەوە و دەرفەت بۆ گەلی ئێزدیمان بڕەخسێنێت تا لە ژیانێکی ئازاد و ئارامدا بژین. هاوڕێ فیداکار بە تێکۆشان و شەهیدبوونییەوە لە دڵی گەلەکەماندا جێگەی خۆی کردەوە. گەلی ئێزدیمان کە خاوەنی میلیتانی هێژای لە نموونەی شەهید فیداکارە، بە پێشەنگایەتی شەهیدانی پیرۆزمان پاسەوانی ژیانی ئازاد لە هەموو گۆڕەپانێکدا پێشخست و هەڕەشەی قڕکردنی تێکشکاندووە. بۆیە گەلەکەمان هەموو شەهید بوونێکی کرد بە پاساوی زیاتری تێکۆشان و بەمەوە جارێکی دیکە هەڵوێستی خۆی نیشان دا کە هەڵوێستی وڵاتپارێزی دەبێت چۆن بێت.
لەوباوەڕەداین بنەماڵەی هێژای هاوڕێمان فیداکار مانادارییەکی مەزن دەدەن بەم شەهادەتە و تێکۆشانیان مەزنتر دەکەن. سەرساغی خۆمان بۆ بنەماڵەی هێژایی هاڕێمان فیداکار و هەموو گەلی کوردستانی وڵاتپارێزمان دەخوازین.
زانیارییەکان دەربارەی ناسنامەی هاوڕێمان فیداکار بەم شێوەیە:
ناسناو: فیداکار شەنگالی
ناو و پاشناو: فاروق شەرەف قاسم
شوێنی لە دایکبوون: شەنگال
ناوی دایک – باوک: نەعیم – شەرەف
کات و شوێنی شەهادەت: ٢٠١٩ / هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا."