هەپەگە بە ڕێزەوە یادی گەریلای شەهیدی کردەوە
هەپەگە ناسنامەی گەریلایەکی شەهیدی ئاشکرا کرد، "بە ماندووبوون و فیداکاریەکانی بوو بە جەنگاوەرێکی خۆشەویست لەناو هاورێکانی".
هەپەگە ناسنامەی گەریلایەکی شەهیدی ئاشکرا کرد، "بە ماندووبوون و فیداکاریەکانی بوو بە جەنگاوەرێکی خۆشەویست لەناو هاورێکانی".
بەیاننامەی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە بەم شێوەیەیە:
''ڕوون بووەوە کە هاوریمان دەلیل یەکبون لە مانگی حوزەیرانی ٢٠٢٠ لە هێرشێکی دوژمن لە ناوچەی بۆتان شەهید بوو."
هەڤاڵمان دەلیل یەکبون، ئەولادی ئازای بۆتان، جەنگاوەری پێشەنگی تێکۆشانمان، بە هەڵوێستی یەکلاکەرەوەی خۆی بۆ تێکۆشان و تووڕەیی بێکۆتای بەرامبەر بە دوژمن بوو بە جەنگاوەرێکی ئاپۆیی کە دەبێت گەنجانی کوردستان بۆ خۆیان بیکەن بە نموونە و لەسەر ریچکەی ئەو هەنگاو هەڵبێنن. هەڤاڵ دەلیل لەو کاتەی کە بەشداری ناو ڕیزەکانی گەریلا بوو، تا ئەو کاتەی کە شەهید بوو بە ژیان، هەڵوێست، بریارداری و ئیرادەی خۆی بوو بە پێشەنگی ئەم تێکۆشانە، لەهەمان کاتدا بوو بە پێوەری دڵسۆزی بۆ بەهاکانی ئازادی. هاورێمان لە هەموو روویەکەوە هەولی دەدا تێکۆشان گەورە بکات، بەهاکان زیاد بکات، بە رەنج و فیداکاری لەناو هاوریکانی بوو بە جەنگاوەرێکی خۆشەویست.
سەرەتا سەرەخۆشی خۆمان بۆ بنەمالەی هاوێی ئازیزمان دەلیل یەکبوون و تەواوی گەلی کوردی ولات پارێز لە کوردستان رادەگەیەنین، بەلێن دەدەین کە بیرەوەرییەکانی بکەین بە بیانو بۆ تێکۆشان کردن.
زانیارییەکان لەسەر ناسنامەی هاورێمان دەلیل یەکبوون بەم شێوەیە یە:
نازناو: دەلیل یەکبوون
ناو و پاشناو: ئەنوەر یلماز
شوێنی لە دایک بوون: سێرت
دایک/باوک: هێوەس- سۆلەیمان
شوێن و کاتی شەهید بوون: حۆزەیرانی ٢٠٢٠/ بۆتان