هەپەگە بە ڕێزەوە یادی میراز سەرحەدی کردەوە

هەپەگە بە ڕێزەوە یادی میراز سەرحەدی کردەوە، کە ساڵی ڕابردوو لە ھەرێمەکانی پاراستنی مێدیا شەهید بووە و ڕایگەیاند، "هاوڕێمان میراز کە جەنگاوەرێکی پسپۆر و شارەزا و شۆڕشگێڕێکی پێشەنگ بوو، بە ڕێپێوانە پێداگرانەکەی بۆ ئێمەی هاڕێیانی دەبێتە نموونە".

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی ھێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) لە ڕاگەیەندراوێکدا یادی میراز سەرحەدی بەرز ڕاگرت کە ساڵی ٢٠٢٢لە ھەرێمەکانی پاراستنی مێدیا شەھید بووە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ھاتووە:

"ڕۆڵەی ئازای گەلی سەرحەدمان، جەنگاوەری تێکۆشانی ئازادی و شۆڕشگێڕی پرۆفیشناڵ، هاوڕێمان میراز سەرحەد، مانگی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ لە هێرشێکی دوژمندا شەهید بوو.

هاوڕێمان میراز لە بنەماڵەیەکی بەنرخ، وڵاتپارێز و ڕەسەن ھەڵکەوتووە. بە نیشتمانپەروەری ریشەداری ناوچەی سەرحەد کە شێوەی بە کەسایەتیی بەخشی، پەیوەندی بە ڕیزەکانی گەریلاوە کرد و نزیکەی ١٣ ساڵ، ڕێپێوانێکی بێ وچانی ئەنجامدا. لە خەباتی گەنجانەوە تا خەباتی پشتیوانی، لە چیاکانەوە ھەتاکوو گەورە شاران، لە دەشتەکانەوە تا گوندەکان، لە هەموو گۆڕەپانەکان ئەرکی لە ئەستۆ گرت. خۆی لە زۆر بوار و ئاستدا پەروەردە کرد و بوو بە شۆڕشگێڕێکی پرۆفیشناڵ. سەرباری ئەوەی بریندار و کەمئەندام بوو، لە هیچ کام لە ئەرکەکانی شۆڕش پاشەکشەی نەکرد و هەوڵیدا بە خواست و خۆشەویستییەکی زۆرەوە بەرپرسیارێتی خۆی جێبەجێ بکات.

هاوڕێمان میراز جەنگاوەرێکی شارەزا و پسپۆڕ و شۆڕشگێڕێکی پێشەنگ بوو. ڕێپێوانە پێداگرانەکەی بۆ ئێمەی هاڕێیانی دەبێتە نموونە. یادی لە خەباتە شۆڕشگێڕییەکانماندا بە زیندوویی دەمێنێتەوە و بە دڵنیاییەوە ئامانجەکەی دەگاتە سەرکەوتن. لە ساڵیادی شەهیدبوونی ھاوڕێمان میراز، بە ڕێزەوە یادی دەکەینەوە، سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی هەموو گەلی کوردستان بەتایبەتی بنەماڵەی بەڕێزی و گەلی نیشتمانپەروەری سەرحەد دەکەین.

زانیاری لەبارەی ناسنامەی هاوڕێمان میراز سەرحەد بەم شێوەیەیە:

ناسناو: میراز سەرحەد

ناو و پاشناو: جەلال کایا

شوێنی لەدایکبوون: ئاگری

ناوی دایک - باوک: قودرەت - ساڵح

کات و شوێنی شەهیدبوون: تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ / ھەرێمەکانی پاراستنی مێدیا