هەپەگە: بوونە رێبواری رێگەی هاوڕێیانمان رۆژهات و ئەرداڵ

هەپەگە: دەمهات ئامەد و ئارگەش باگۆکی بە بیرهێنایەوە، کە لە رۆژانی رابردوودا لە باگۆک شەهیدبوون و رایگەیاند: "هەموو ساتێکی خۆیان بە زانابوون و شۆڕشگێڕییەوە ژیان. بوونە رێبواری رێگەی هاوڕێیانمان رۆژهات و ئەرداڵ کە مۆری خۆیان لە ساڵی ٢٠٢٣دا".

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەبارەی دەمهات ئامەد (ئیسلام ئۆلچای) و ئارگەش باگۆک (ئۆزگور ئای) کە لە باگۆک شەهیدبوون، ئەم زانیارییەی راگەیاند:

"٢٩ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٣ لە هەرێمی باگۆکی ئەیلاتی مێردین لە شەڕ لە دژی سوپای تورکی داگیرکەردا ٣ هاوڕێمان شەهیدبوون. روونبووەوە کە لەو شەڕانەدا هاوڕێیانمان دەمهات ئامەد و ئارگەش باگۆک سەهیدبوون. کاتێک زانیارییەکان لە بارەی ئەو هاوڕێیەی دیکەمان کە شەهید بووە، روونببێتەوە، بۆ گەلەکەمان و رای گشتیی ئاشکرا دەکەن.

گەورەترین خەون و ئامانجی هاوڕێیانمان دەمهات و ئارگەش ئەوەبوو کە لە باکوری کوردستان لە دژی دوژمن بجەنگن. هاوڕێیانمان گەیشتنە ئامانجەکەیان و بەرپرسیارێتیەکی مێژووییان لە ئەستۆ گرت. هەردوو هاوڕێمان ئاگاداری دژوارییەکانی ئەو تێکۆشانە بوون، بەڵام سەرباری هەلومەرج و دژوارییەکانیش بە جۆش و خرۆشی گەورەوە بەشداربوون. هاوڕێیانمان دەیانزانی کە تەنیا بە ژیان و هەڵوێستێکی فیدایی سەرکەوتن یەکلادەبێتەوە. هەموو ساتێکیان بە زانابوونی شۆڕشگێڕیی ژیانیان بردەسەر. بۆ بەدیهێنانی ئازادی جەستەیی رێبەر ئاپۆ و ژیانێکی سکۆمەندانە، بێ دوودڵی و بێ وچان تێکۆشان. هاوڕێیانمان بە هەڵوێستی خۆیان بوونە رێبواری رێگەی رۆژهات و ئەرداڵ لە مۆری خۆیان لە ساڵی ٢٠٢٣دا.

سەرەخۆشی لە گەلی وڵاتپارێزی کوردستان، بە تایبەتی بنەماڵەی بەنرخی هاوڕێیانمان دەمهات و ئارگەش دەکەین و بەڵێن دەدەین کە تاهێنانەدی خەون و ئاواتی هاوڕێیانمان، بە پێداگریی و خواستی گەورەوە درێژە بە تێکۆشان بدەین.

زانیاری لەبارەی ناسنامەی هاوڕێ شەهیدەکانمان بەم جۆرەیە:

ناسناو: دەمهات ئامەد

ناو و پاشناو: ئیسلام ئۆلچای

شوێنی لەدایکبوون: ئامەد

ناوی دایک- باوک:  ساڵیحە- شێخموس

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٩ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٣/ مێردین

ناسناو: ئارگەش باگۆک

ناو و پاشناو: ئۆزگور ئای

شوێنی لەدایکبوون: مێردین

ناوی دایک- باوک: یڵدز- عەدنان

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٩ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٣/ مێردین

هـ . ب