هەپەگە چالاکی تۆڵەسەندنەوەی ئەنجامدا: ٢ سەربازی تورکی داگیرکەر بە سزاگەیەندران

هەپەگە لە مەتینا لە چالاکیەکەدا ٢ سەربازی تورکی داگیرکەری بە سزاگەیاند، ٣ داگیرکەریش برینداربوون. هەپەگە رایگەیاند: "چالاکیەکە بۆ سەندنەوەی تۆڵەی ئەو هاوڕێیانەمانە، کە لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئۆرتێ بە چەکی کیمیایی شەهیدبوون".

راگەیەندراوەکەی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە بەم جۆرەیە:

لە هەڕێمی مەتینا؛

٣ی شوبات کاتژمێر ١٠:٤٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئۆرتێ، کاتێک کە داگیرکەران کۆبوونەوە، بە چەکی قورس لەوان درا. لەو چالاکیەدا دوو داگیرکەر سزادران، ٣ داگیرکەریش برینداربوون. سوپای تورکی داگیرکەر تەنیا مردنی چاوشێکی پسپۆری بە ناوی قادر دینگیل ئاشکرا کردووە و زیانە گیانیەکانی دیکەی ئاشکرا نەکردووە. ئەو چالاکیە لەلایەن هێزەکانی یەژاستارمانەوە بۆ سەندنەوەی تۆڵەی ئەو هاوڕێیانەمان ئەنجامدرا، کە لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئۆرتێ بە بۆمبی قەدەغە و چەکی کیمیایی شەهیدبوون.

لە هەرێمی خواکورک؛

٤ی شوبات کاتژمێر ١٤:٢٠ لە شاخی شەهید حەقی بە چەکی قورس لە داگیرکەران درا. چالاکیەکە لە لایەن هێزەکانی یەژاستارمانەوە ئەنجامدرا.

هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر؛

٢، ٣ و ٤ی شوبات لە هەرێمی گارە شاخی زەنگیل و گۆڕەپانی سێدار ٢ جار، لە هەڕێمی هەفتانین گۆڕەپانی پەرەخ ٢ جار، لە هەرێمی خواکورک گۆڕەپانی لۆلان جارێک، لە هەرێمی زاپ گۆڕەپانی شەهید ئیبراهیم جارێک، لە هەرێمی مەتینا گۆڕەپانی دەرگەلێ ٢ جار، بە گشتی ٨ جار بە فرۆکەی شەڕ ئەو شوێنانە بۆردومان کران".

هـ . ب