هەپەگە: چوار داگیرکەر سزادران
لە هەرێمەکانی زاپ و مەتینا لە چالاکیەکی گەریلایدا ٤ سەربازیی تورکی داگیرکەر سزادران، پێنج کامێرایی چاودێری و خێمەیەک تێکدران.
لە هەرێمەکانی زاپ و مەتینا لە چالاکیەکی گەریلایدا ٤ سەربازیی تورکی داگیرکەر سزادران، پێنج کامێرایی چاودێری و خێمەیەک تێکدران.
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەسەر چالاکیەکانی گەریلا و هێرشە داگیرکارییەکان ڕاگەیانداروێکی لەم شێوەیەیی بڵاوکردەوە:
لە هەرێمی مەتینا؛
لە ٢ی ئایار کاتژمێر ١٨:٣٠ خولەک لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی گۆلکای، بە چەکی نیمچە ئۆتۆماتیکی گورز لە داگیرکەران وەشێنرا کە لە ژێر خێمەدابوون. لە ئەنجامدا ٤ داگیرکەر سزادران و خێمەکەش بە تەواوی تێکدرا.
لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ؛
لە ٢٩ی نیسان کاتژمێر ١٩:٤٥ خولەک لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئێف ئێم بە تەکنیکی نیشانەشکێنی، کامێرایەکی چاودێری داگیراکەران تێکشکێنرا.
لە ١ی ئایار کاتژمێر ١٣:٣٠، ١٥:٠٠ و ١٥:٤٠ خولەک لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی سێ کامێرای چاودێری داگیرکاران بە تەکنیکی نیشانە شکێنی تێکدران.
لە ١ی ئایار کاتژمێر ١٦:٤٥ خولەک لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی کامێرایەکی چاودێری داگیرکەران بە تەکنیکی نیشانە شکێنی تێکشکێنرا، ئەم چالاکییە لە لایەن هێزەکانی یەژا ستارمانەوە ئەنجامدرا.
هێرشەکانی سوپای دەوڵەتی داگیرکەری تورک؛
١ی ئایار لە هەرێمی گاری دەشتی نەهلێ و دەشتی کافیا ١٠ جار، لە گۆڕەپانی بێسیلی هەرێمی مەتینا، شێلازێ و بازێ ٤ جار، لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ لە گۆرەپانی بەرخۆدانی شاخی بەهار ٥ جار، لە گۆڕەپانی سنینی هەرێمی خواکوڕک ٢ جار، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شەهید ئیبراهیم لە هەرێمی زاپ یەکجار؛ بە گشتی ٢٢ جار لە لایەن فرۆکەی جەنگییەوە بۆردومانکراون.
لە ١ و ٣ی ئایار بە هەلیکۆپتەر گۆڕەپانی شێلازێ و گۆلکا بۆردوومانکران."