هەپەگە: داگیرکەران لە دژی گەریلا گازی ژەهراوییان بەکارهێنا

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هەپەگە رایگەیاند، سوپای تورکی داگیرکەر لە بەرامبەر چالاکییەکانی گەریلادا گورزی قورسی  بەرکەوتوە، لە گۆڕەپانەکانی بەرخودانی کوڕەژارۆ، وەرخەل، شەهید شاهین، کونیشکا و شاخی ئۆرتێ گازی ژەهراویی بەکارهێنا. 

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هەپەگە رایگەیاند، سوپای تورک لە ناوچەکانی بەرخودانی کوڕەژارۆ، وەرخەل، شەهید شاهین، کونیشکا و شاخی ئۆرتێ لە دژی سەنگەرەکانی گەریلا گازی ژەهراویی بەکارهێنا. 

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هەپەگە لەوبارەیەوە ئەم ڕاگەیاندراوەی بڵاوکردەوە:

"داگیرکەران لە ئەنجامی چالاکییە کاریگەرەکانی هێزەکانمان دا گورزی قورس و گەورەیان لێدراوە و لە بەرامبەردا سوپای تورک لە ناوچەکانی بەرخودانی کوڕەژارۆ، وەرخەل، شەهید شاهین، کونیشکا و شاخی ئۆرتێ لە دژی سەنگەرەکانی گەریلا گازی ژەهراویی بەکارهێنا. 

لە دوای ئەوەی بە بەکارهێنانی گازی ژەهراوی ئەنجامیان بەدەست نەهێنا، ئەمجارە دەستیان بە بەکارهێنانی گازێکی کیمیایی کردوە، کە ڕەنگەکەی زەردە. بەرخودانی هێزەکانمان و شەڕ بەردەوامە". 

ژ. ت