راگەیەندراوی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە بەم جۆرەیە:
لە هەرێمی خواکورک:
'٧ی ئادار کاتژمێر ١٣:٢٠ لە شاخی شەهید کامەران بە چەکی قورس بەچەکی قورس لە داگیرکەران درا. چالاکیەکە لەلایەن هێزەکانی یەژاستارمانەوە ئەنجامدرا.
لەهەرێمی زاپ؛
'٩ی ئادار کاتژمێر ١٤:٠٠ لە گۆڕەپانی شەهید دیار بە چەکی نیو ئۆتۆماتیک لە داگیرکەران درا.
هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە تەقەمەنی قەدەغەکرا؛
٨ی ئادار لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ سەنگەرەکانمان لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئامێدی جارێک بە تەقەمەنی قەدەغەکراو بۆردومان کرا.
هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر؛
٧، ٨ و ٩ی ئادار لە هەرێمی مەتینا گۆڕەپانی شێلازێ، گۆلکا و سەری مەتینا پێنج جار، لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ شاخی بەهار، شاخی ئامێدی و شاخی جودی ٦ جار، لە هەرێمی خواکورک گۆڕەپانی ئاوی لۆلان ٤ جار، لە هەرێمی زاپ گۆڕەپانی بەرخودانی شەهید ئیبراهیم ٢ جار، لە هەرێمی گارە گۆڕەپانەکانی کانی سارک و گرێ ٢ جار بە گشتی ١٩ جار ئەو شوێنانە بە فرۆکەی شەڕ بۆردومان کران.
'٧ی ئادار گۆڕەپانی ئاوی لۆلانی هەرێمی خواکورک بە هەلیکۆپتەری هێرشبەر بۆردومان کرا.
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر ئەو نامەردیەی بەسەرەوە ناچێت
٨ی ئاداری ٢٠٢٤ لە بۆردومانی ئاسمانی سوپای تورکی داگیرکەر بۆ سەر شێلادزێ سەعید موبارەک و ئاراس فەرەج شەهیدبوون و کوڕی سەعید موبارەک ساڵح موبارەکیش برینداربوو. بەر لە هەموو شتێک سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شەهیدان دەکەین و هیوای چاکبوونەوەش بۆ ماڵح موبارەک دەخوازین. هاوکات ٢٠ی شوباتی ٢٠٢٤ دوو پێشمەرگە بە ناوەکانی عارف تەها و بەشیر عومەر عەلی لە بۆردومانێکی هەوایی دەوڵەتی تورکی داگیرکەردا شەهیدبوون. دەوڵەتی تورکی داگیرکەر دوژمنی سوێندخواردووی کوردانە، بە ئەنقەست و بەمەبەست هێرش دەکاتە سەر خەڵکی ناوچەکە، مەدەنیەکان دەکوژێت و بەم جۆرە تاوانی جەنگ ئەنجام دەدات. لێکدانەوەی بەو جۆرەیە کە بەم رێگەیە گەلی کوردی وڵاتپارێز دەترسێنێت و سەرکوتیان دەکات. سوپای تورکی داگیرکەر کە ناتوانێت لە ناوچەکانی گەریلا شەڕ بکات، بە شێوەیەکی نامەردانە لە ئاسمانەوە خەڵکی مەدەنی بۆردومان دەکات. با گەلی وڵاتپارێزی کوردستان بزانێت ئەو نامەردیەی دەوڵەتی تورک بەسەریەوە ناچێت و بێ وەڵام نابێت".
هـ .ب