ناوەندی چاپەمەنی و ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) سەبارەت بە هێرشی پاسەوانی سەرسنوری عێراق و دەوڵەتی داگیرکەری تورک و ئۆپەراسیۆنەکانی گەریلا بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە.
"زانیاری ورد لەسەر ئۆپەراسیۆن و هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورک بەم شێوەیەی خوارەوەیە:
هەرێمی حەفتانین؛
لە ٢١/١/٢٠٠٢٥، کاتژمێر ١٥:٣٠، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی کەشان، سوپای داگیرکەری تورک و پاسەوانی سنووری عێراق لە ناوچەی نێوان گوندەکانی شیلان، شودنێ، سۆریا و دەمکای بە زرێپۆش و هێلیکۆپتەر و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و فڕۆکەی شەڕ، هێرشیان کردە سەر هێزەکانمان. هێزەکانمان بە چەکی شەخسی و نارنجۆکی دەستی لە چوارچێوەی پاراستنی ڕەوادا وەڵامی هێرشەکایان دایەوە. لە ئەنجامی ئۆپراسیۆنی هێزەکانمان، ئەوەندەی ئێمە ئاگادارین، سەربازێکی دەوڵەتی داگیرکەری تورک کوژرا و داگیرکەرێکی زۆریش بریندار بوون.
لە ٢٤/١/٢٠٢٥، کاتژمێر ٠٧:١٥، هێزەکانی پاسەوانی سنووری عێراق لە زەوینەوە و سوپای داگیرکەری تورک لە ئاسمانەوە جارێکی دیکە هێرشیان کردە سەر گۆڕەپانی بەرخۆدانی کەشان. هێزەکانی عێراق هەوڵیاندا گروپێک لە هەڤاڵانمان کە لە ناوچەکەدا بوون گەمارۆ بدەن و شەڕ و پێکدادان ڕوویدا. لەم تێکهەڵچوونەدا دوو پاسەوانی سنوور کوژران و یەکێکیش بریندار بوو. هەڤاڵانمان زیلان و دلار، بە ڕۆحێکی فیداییانەوە، لەم شەڕەدا بۆ ئەوەی بە زیندووی نەکەونە دەستی دوژمن، نارنجۆکەکانیان بە خۆیاندا تەقاندەوە و شەهید بوون. زانیاری ورد لەسەر هەڤاڵانمان زیلان و دلار دواتر بڵاو دەکەینەوە.
هێرشەکانی حەفتانین بەم شێوەیە ڕوویانداوە. بەهۆی بارودۆخی شەڕەوە، زانیارییەکان بە دواکەوتنەوە ڕاگەیەندران. هەرکەسێک هێرش بکاتە سەر گەریلاکانی ئازادی کوردستان، گەریلا مافی خۆیەتی پاراستنی ڕەوا بەکار بێنێت. بەتایبەتی هێزەکانی عێراق و پارتی دیموکراتی کوردستان لە ناوچەکەدا نابێت لە چوارچێوەی پلانەکانی هێرشی دەوڵەتی تورکدا هێرش بکەنە سەر هێزەکانمان. ئەگەر هێرش بکەن، هێزەکانمان لە چوارچێوەی مافی پاراستنی ڕەوادا وەڵام دەدەنەوە. ئێمە دەزانین کە هەندێک هێز هەن دەیانەوێت شەڕ لە نێوان ئەو هێزانەی کە لە ناوچەکەدا بە ناوی عێراق کار دەکەن و هێزەکانی گەریلامان دەستپێبکەن. پێویستە هێزە پەیوەندیدارەکان ئاگاداری ئەم بابەتە بن.
هەرێمی شەهید دەلیل لە ڕۆژاوای زاپ؛
لە ٧/٢/٢٠٢٥، کاتژمێر ٢٢:٣٠، لە ناوچەی بەرخۆدانی سەرگەلێ، و دوو جار بە چەکی قورس هێلیکۆپتەرەکان کرانە ئامانج و گورزیان بەرکەوت.
هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورک؛
لە نێوان ٥ بۆ ٩ی شوبادا ١٦ جار هێرش کرایە سەر گۆرەپانەکانی بەرخۆدانی بەربزن، لولان، شەهید شەریف، کەندەکۆڵا و گۆشینێ لە خواکورک؛ هەروەها لە هەرێمی گارێ ٢٤ جار ناوچەکانی شاخی کۆن، دەشتی کافیا، یەکماڵە، درێشە، بەرگارێ، مژە، و مەرانە بوردومان کران؛ لە هەرێمی مەتینا ٣ جار ناوچەکانی بەرخۆدانی بێشیلی، سەری مەتینا بوردومان کران؛ ناوچەکانی بەرخۆدانی شاخی بەهار، لە هەرێمی شەهید دەلیل لە ڕۆژاوای زاپ ٧ جار بوردومان کرا؛ بە گشتی ٥٠ جار لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورەکەوە هەرێمەکان بۆردومانکراون".