هەپەگە: دوو داگیرکەر سزادران، گورز لە ٣ سەنگەری سوپای تورک وەشێنرا

ھەپەگە رایگەیاند، لە ئەنجامی چالاکییەکانی گەریلا لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی، دوو سەربازی تورکی داگیرکەر سزادران، گورزیش لە ٣ سەنگەری داگیرکەران وەشێنرا.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەبارەی چالاکییەکانی گەریلا و هێرشە داگیرکارییەکان، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەم زانیاریانە خراوەتەڕوو:

"لە ھەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ:

٥ی ئاب کاتژمێر ٠٦:٣٠، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی، بە چەکی قورس لە داگیرکەران درا و گورز لە سەنگەرێک وەشێنرا. چالاکییەکە لەلایەن هێزەکانی یەژاستارەوە ئەنجامدرا.

٥ی ئاب کاتژمێر ١٣:٢٥، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی، بە چەکی نیمچە ئۆتۆماتیک داگیرکەران کرانە ئامانج و لە ئەنجامدا داگیرکەرێک سزا درا.

٥ی ئاب کاتژمێر ١٦:٣٠، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی، لە دژی سەنگەرێکی داگیرکەران بە چەکی قورس چالاکی ئەنجامدرا و گورز لە سەنگەرەکە وەشێنرا. چالاکییەکە لەلایەن هێزەکانی یەژاستارەوە ئەنجامدرا.

٥ی ئاب کاتژمێر ١٦:٤٠، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی بە نیشانشکێنی داگیرکەران کرانە ئامانج و لە ئەنجامدا داگیرکەرێک سزا درا.

٥ی ئاب کاتژمێر ١٧:٠٠، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی، بە چەکی قورس لە داگیرکەران درا. گورز لە سەنگەرێک وەشێنرا. چالاکییەکە لەلایەن هێزەکانی یەژاستارەوە ئەنجامدرا.

لە ھەرێمی مەتینا:

٣ی ئاب کاتژمێر ١٩:١٠، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئۆرتێ، بە چەکی قورس لە داگیرکەران درا.

ھێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر:

ھەرێمەکانی زاپ، شەھید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ تۆپباران کران.

ژ.ن