هەپەگە دیمەنەکانی شەهید هەڵمەت دێرەلوکی بڵاوکردەوە

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە دیمەنی شەهید دیمەنی شەهید هەڵمەت دێرەلوکی بڵاوکردەوە کە ٢٣ ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ لە زاپ شەهید بوو.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمانی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) دیمەنی شەهید هەڵمەتی  دێرەلوکی بڵاوکردەوە کە ٢٣ ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ لە زاپ شەهید بوو. گەریلاکانی هەپەگە لە ١٢ ی کانوونی دووەم ئۆپەراسیۆنی شۆڕشگێڕی شەهید هەڵمەت دێرەلوکیان دژی داگیرکەران لە زاپ ئەنجامدا و لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنەکە ٦١ داگیرکەر سزادران.

ئەمڕۆ هەپەگە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنی شۆڕشگێڕی شەهید هەڵمەت دێرەلوکی ئاشکرا کرد و گوتی: "لە ١٢ ی کانوونی دووەم، هێزەکانی ئۆپەراسیۆنی شۆڕشگێڕی شەهید هەڵمەت دێرەلوکیان دژی داگیرکەران لە زاپ ئەنجامدا. لە ئۆپەراسیۆنەکەدا لانی کەم ٦١ داگیرکەر سزادران و ٤ داگیرکەر برینداربوون، چەندین چەک و کەرەستەی سەربازی دەستیان بەسەردا گیراوە، باقیەکەشی سوتێنرا و لەناوبرا. ئۆپەراسیۆنەکە سەرکەوتووانە کۆتایی هات. ئۆپەراسیۆنی شۆڕشگێڕی شەهید هەڵمەت دێرەلوک گورزێکی کوشندەی لە سوپای داگیرکەری تورک وەشاند و ڕژێمی ئاکەپە-مەهەپەی هەژاند".