ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەبارەی فەرماندە زەردەشت راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.
هەپەگە وتی، "١٢ی حوزەیران سوپای داگیرکەری تورک لە گۆڕەپانی شەهید مزگینی هەرێمی خەرزان دەستی بە ئۆپەڕاسیۆن کرد و ئۆپەراسیۆنەکە تاوەکو ١٥ حوزەیران بەردەوام بوو. لە ئۆپەڕاسیۆنەکەدا رۆڵەی هێژای خەرزان و فەرماندەی دلێر، هاوڕێ زەردەشت ناڤدار ١٤ی حوزەیران شەهید بوو.
ناسنامەی هاوڕێ شەهیدەکەمان بەم شێوەیەیە:

نازناو: زەردەشت ناڤدار
ناو و پاشناو: سەمەد ئیچیەر
شوێنی لەدایکبوون: عادلجەواز
ناوی دایک و باوک: نازێ و بەکر
کات و شوێنی شەهادەت: ١٤ی حوزەیرانی ٢٠٢١ / خەرزان
لە راگەیەنراوەکەی هەپەگەدا هاتووە، "هاوڕێکەمان زەردەشت لە ناوچەی عادلجەوازی بەدلیس لەنێو خانەوادەیەکی وڵاتپارێز و خاوەن ژەلتوری بەرخۆدانی گەلی کورد لەدایک بووە. لەنێو خانەوادەکەی گەورەبوو کە باجی زۆریان داوە و بەشداریان لە تێکۆشانی ئازادی کوردستاندا کردووە."
لە بەشێکی دیکەی راگەیەنراوەکەی هەپەگەدا باسی ئەوە دەکرێت، فەرماندە زەردەشت لە زانکۆ بە بزوتنەوەی ئاپۆیی ئاشنا بووە و سەرەتا لەنێو خەباتی گەنجاندا کاری کردووە و فشار و زوڵمی دەوڵەتی داگیرکەری تورکی لە نزیکەوە بینیەوە و بۆیەش لە ساڵی ٢٠١١ لە ئامەد بەشداری لە ریزەکانی گەریلای ئازادی کوردستادا کردووە.
بەپێی راگەیەنراوەکە، فەرماندە زەردەشت لە ساڵی ٢٠١٤دا کاتێک داعش و دەوڵەتی داگیرکەری تورک هێرشیان کردووەتە سەر کۆبانێ، بەرەو کۆبانێ بەڕێکەوتووە، لەوێ وەک میلیتانێکی دلێری ئاپۆیی لەدژی دڕندەیی داعش و تورک وەستاوەتەوە.
هەپەگە وتیشی، "هاوڕێ زەردەشت لە ئەکادیمی سەربازی پەروەردەیی بینیەوە و لە خەباتی بریارگەی ناوەندی هەپەگەدا ئەرکی گرنگی راپەڕاندووە. دوای ئەوەی پەروەردەی قۆڵی پەکەکە دەبینێت، لە هەرێمی گەڤەر دەبێتە ئەندامی فەرماندەیی هەرێمەکە."
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لە کۆتاییدا دەڵێت، "هاوڕێ زەردەشت لە ١٤ی حوزەیراندا لە ئەنجامی بۆردوماندا شەهید بوو. رێپێوانی شۆڕشگێری ئاپۆیی هاوڕێ زەردەشت بە قاڕەمانی و بێدوودڵی لەلایەن هاوڕێکانیەوە بەردەوام دەبیت. لە سەر ئەم بناغەیەش سەرەتا سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادەت هێژای هاوڕێ قاڕەمانەکەمان و گەلی خەرزان و گەلی وڵاتپارێزی کوردستان دەکەین."
ف.ق