ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی (هەپەگە) دەربارەی ٤ گەریلا، کە لە زاپ و ئاڤاشین شەهید بوون، ئەم زانیاریانەی خستەڕوو:
"بەرخۆدانی مێژوویی گەریلا لە ناوچەکانی ئاڤاشین و زاپ لە مێژووی ئازادیی گەلەکەماندا نوێنەرایەتیی سەردەمێکی گرنگ دەکەن. لە دژی ئەو هێرشە داگیرکارییانە، کە دوژمن دەیەوێت گەلەکەمان لە کەسایەتیی تەڤگەری ئازادیی سەرکوت و پاکتاو بکات، گەریلاکانی ئازادیی کوردستان بە هەموو توانایانەوە بەرخۆدان دەکەن و ڕۆژ بە ڕۆژ بەرخۆدان گەشە پێ دەدەن. دەوڵەتی تورکی داگیرکەر ناتوانێت لە بەرامبەر ئەو بەرخۆدانە مێژووییە پێشڕەوی بکات و لەبەر ئەوەش بە شێوەی نامرۆڤانە هێرش دەکاتە سەر هەڤاڵانمان.
هەڤاڵانمان بڵند، کەنداڵ، نێعمان و ڕۆنی، کە بە شێوەیەکی فیداییانە لە دژی ئەو هێرشانە شەڕیان کرد و ڕێگایان بە داگیرکار و داگیرکەران نەدا و بە پێداگریی خۆیان بوونە جەنگاوەری شۆڕشگێری نمونەیی بۆ ئەوەی بۆ ئازادی گەلەکەمان. بەرخۆدان و ژیانی ئەفسانەیی ئەو هەڤاڵە بەنرخانە، کە لە ناوچەکانی ئاڤاشین و زاپ شەهید بوون، ئەمڕۆ بووەتە سەرچاوەی ورە و هێز بۆ هەڤاڵە تێکۆشەرەکانیان و بووەتە سەرچاوەی ورە و هێز بۆ ئەوەی دوژمن گورزی گەورەی لێی بدرێت. لەم بەرخۆدانە مێژووییەدا شەهیدبوونی بەهادارترین و هێژاترین هەڤاڵانمان و قوربانیاندانیان، بێگومان و بە دڵنیاییەوە تێکۆشانمان بەهێز دەکات، ڕق و تووڕەییمان لە دژی دوژمن بەهێزتر دەکات. لەسەر ئەم بنەمایە جارێکی تر بەڵێن دەدەین، کە هەر نرخ و قوربانیدانێک بێت ئێمە تێۆکشانی ئەو هاوڕێ هێژایانەمان سەردەخەین و ئامانجەکانیان بەدی دەهێنین.
زانیاری لەسەر ناسنامەی هەڤاڵە شەهیدەکانمان بەمشێوەیەیە:
نازناو: بڵند ملی
ناو و پاشناو: یوسف ملی
شوێنی لەدایکبوون: حەسەکە
ناوی دایک و باوک: ئەمینە - داود
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ / ئاڤاشین
-
****
نازناو: کەنداڵ بۆتان
ناو و پاشناو: جوان عەنتەر عەلی
شوێنی لەدایکبوون: ڕەقا
ناوی دایک و باوک: زارا - عەنتەر
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ / ئاڤاشین
****
نازناو: نێعمان ئامەد
ناو و پاشناو: ڕەمەزان تەمیز
شوێنی لەدایکبوون: ئامەد
ناوی دایک و باوک: مەدیا - نەزیر
کات و شوێنی شەهیدبوون: ١٥ی ئابی ٢٠٢٢ / زاپ
-
-
****
نازناو: ڕۆنی بۆتان
ناو و پاشناو: نۆروڵا ئۆسال
شوێنی لەدایکبوون: شرنەخ
ناوی دایک و باوک: نورییە – محەمەد سەلیم
کات و شوێنی شەهیدبوون: ١٥ی ئابی ٢٠٢٢ / زاپ
هەڤاڵانمان بڵند، کەنداڵ، نێعمان و ڕۆنی، کە بە بەرپرسیارێتی مێژوویی خۆیانەوە و بەشێوەی قارەمانانە و یەکلاکەرەوە بەرەنگاری داگیرکاری و هێرشە قڕکەرەکانی دوژمن بوونەوە، وەک فەرماندەکانی پێشەنگی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی هەڵۆکانی زاگرۆس بوونە سیمبول. سەرەتا سەرەخۆشی لە بنەماڵەی سەربەرزی ئەم هەڤاڵانە و هەموو وڵاتپارێزان نیشتمانپەروەرانمان لە کوردستان دەکەین".
ژ.ت