ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە سەبارەت بە ٣ گەریلای شەهید ئەم راگەیەندراوەی بڵاوکردەوە:
"لە هەرێمی دێرسیم هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر بۆ سەر هێزەکانمان بە دژواری بەردەوامە. لە زستان و بەهاردا لە نێوان داگیرکەران و هێزەکانماندا لە ٢٣ و ٢٤ ی کانونی دووەمیی ٢٠٢٢ شەڕ هاتە ئاراوە. لەو شەڕەدا کە چەندین کاتژمێر بەردەوامبوو، ئەندامی فەرماندەیی ئەیالەتی دێرسیم شەڤگەر سەمسور و هاوڕێمان ئارژین ساریا بە بوێرییەکی گەورەوە شەڕیان کرد و شەهیدبوون. لەو شەڕەدا گورزی قورس لە دوژمن وەشێدرا. فەرماندەی ئەیالەتی دێرسیم هاوورێ یاشار کە توانیبووی بە سەرکەتوویی بەناو دوژمندا رزگاری ببێت، ١ی ئاداری ٢٠٢٣ جارێکی دیکە لە دژی دوژمن شەڕی کرد. هاوڕێمان یاشار کە لەو رۆژەوەی هاتە ناو ریزەکانی پارتیمان پەکەکە رێبازی گیانبازی گرتبووەبەر، دوای شەڕێکی زۆر بۆ ئەوەی بە زیندوویی نەکەوێتە دەست دوژمن بە گیانبازی شەهید بوو.
فەرماندەی ئەیالەتی دێرسیم هاوڕێ یاشار بۆتان، ئەندامی فەرماندەیی ئەیالەتی دێرسیم شەڤگەر سەمسور و هاورێمان ئارژین ساریا بە بوێرییەکی گەورەوە دژی دوژمن شەڕیان کرد و قارەمانانە شەهید بوون. لە سەید رەزاوە تا بەسێکان، لە ساراکانەوە تا بێریتانەکان، لە چەتین سیڤەرەکەکانەوە تا ئاتاکان ماهیرەکان، لە زینەکانەوە تا چیچەکەکانەوە، لە یلمازەکانەوە یاشارەکان دێرسیم بووە وارگەی زۆر بەرخودان و قارەمانێتی مێژوویی. لە دێرسیم تێکۆشانی ئازادی هەموو کات بەردەوام دەبێت و ئاواتی شەهیدانی ئازیزمان بە دڵنیاییەوە دێتەدی. لەسەر ئەو بنەمایە سەرەخۆشی لە بنەماڵەی بەنرخی هاوڕێیانی شەهیدمان و تەواوی گەلی وڵاتپارێزی کوردستان دەکەن.
ناسناو: یاشار بۆتان
ناو و پاشناو: عوسمان ماناک
شوێنی لەدایکبوون: شڕنەخ
ناوی دایک- باوک: جاهیدە- مەحمود
کات و شوێنی شەهیدبوون: ١ی ئاداری ٢٠٢٣/ دێرسیم
ناسناو: شەڤگەر سەمسور
ناو و پاشناو: زەینەل کوچوک
شوێنی لەدایکبوون: سەمسور
ناوی دایک- باوک: خەیریە- محەمەد
کات و شوێنی شەهیدبوون:٢٤ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢/ دێرسیم
ناسناو: ئارژین ساریا
ناو و پاشناو: شەهریبان تەکمەنورای
شوێنی لەدایکبوون: `ئانتالیا
ناوی دایک- باوک: فاتمە - رەمەزان
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٤ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢/ دێرسیم
هـ . ب