هەپەگە: هەڵوێستی جەنگاوەریی ئاپۆیی هاوڕێکانمان هەرگیز لەیاد ناکرێت

هەپەگە ڕایگەیاند، ٢٩ ی ئەیلول لە زاپ، ٣ گەریلا شەهیدبوون و دەڵێت: "هەڵوێستی جەنگاوەریی ئاپۆیی ئەوان، فیداکاریی مەزنی ئەوان، ئازایەتی و هەوڵی ئەوان، هەرگیز لەیاد ناکرێت".

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە، دەربارەی سێ گەریلای شەهید، ئەم شتانەی بڵاوکردەوە:

"٢٩ ی ئەیلول لە هێرشی دوژمن بۆ سەر هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ، هاوڕێیانمان ماهیر عەلی شێر و ئەدیسا و مەزڵوم شەهید بوون.

دوژمن لە زاپ لەڕووی تاکتیکییەوە گیری خواردووە. هاوڕێیانمان هاوڕێیانمان ماهیر عەلی شێر و ئەدیسا و مەزڵوم بە تەرزی شەڕی تیمی پسپۆڕانە لەسەر زەوی و نێو تونێلەکان، چەندین تاکتیکیان بە سەرکەوتوویی ئەنجامدا و گورزی گەورەیان دا لە دوژمن، هاوڕێکانمان بەو شەڕەی لەسەر هێڵی فیداکاری ئەنجامیاندا، بوونە نموونەی جەنگاوەری ئاپۆیی. هاوڕێیانمان ماهیر عەلی شێر و ئەدیسا و مەزڵوم هەموو ساتێکی ژیانیان بە خاوەندارێتیکردن لە یادی هاوڕێ شەهیدەکانیان و گەشکردنی تێکۆشان بەسەر برد. لە کەسێتی خۆیاندا، نوێنەرایەتی جەنگاوەریی شۆڕشگێڕیی هاوچەرخیان کرد. بوونە ئەو قارەمانی نەبەزیو لەبەرامبەر دوژمندا، گورز لەسەر گورزیان لە دوژمن دەوەشاند و پلانی داگیرکاری دوژمنیان پووچەڵ کردەوە. هەڵوێستی جەنگاوەریی ئاپۆیی ئەم هاوڕێ قارەمانانە، فیداکاریی مەزنی ئەوان لە سەنگەردا، ئازایەتی مەزن و هەوڵی ئەوان، هەرگیز لەیاد ناکرێت، بەڵکو دەبێتە هۆی تێکۆشانێکی مەزنتر.

بەم هەستوسۆزانەوە، سەرەخۆشی لە بنەماڵەی هاوڕێ شەهیدەکانمان ماهیر عەلی شێر و ئەدیسا و مەزڵوم و تەواوی گەلی وڵاتپارێزی کوردستان دەکەین.

زانیارییەکان دەربارەی ناسنامەی هاوڕێ شەهیدەکانمان بەم جۆرەیە:

ناسناو: ماهیر عەلی شێر کۆچگەری

ناو و پاشناو: ئۆنور کاپار

شوێنی لەدایکبوون: ئیستەنبوڵ

ناوی دایک- باوک: سەنەم - مەتین

شوێن و کاتی شەهیدبوون: ٢٩ ی ئەیلولی ٢٠٢٣/زاپ

ناسناو: ئەدیسا مونزور

ناو و پاشناو: جاندا شێخموس

شوێنی لەدایکبوون: عامودا

ناوی دایک- باوک: عەدلە - عەبدولقادر

شوێن و کاتی شەهیدبوون: ٢٩ ی ئەیلولی ٢٠٢٣/زاپ

ناسناو: مەزڵوم دژوار

ناو و پاشناو: بەکر مەحمود حەسەن

شوێنی لەدایکبوون: عەفرین

ناوی دایک- باوک: مونا - محەمەد

شوێن و کاتی شەهیدبوون: ٢٩ ی ئەیلولی ٢٠٢٣/زاپ