هەپەگە: لە بۆردوومانی فڕۆکەی بێفڕۆکەواندا دوو گەریلا شەهید بوون

سوپای تورکی داگیرکەر بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان گارەی بۆردوومان کرد و لە ئەنجامدا دوو گەریلا شەهید بوون.

ڕاگەیاندراوی هەپەگە

ناوەندنی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە گوتی: "سوپای تورکی داگیرکەر لە دژی هێزەکانمان کە لە پێگەی ئاگربەستدایە، درێژە بە هێرش و بۆردوومانەکانی دەدات. لە هێرشی ئاسمانی سوپای تورکی داگیرکەردا کە بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ئەنجامی دا، دوو هاوڕێمان شەهید بوون."

هەپەگە پەیوەست بە هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر و بەرپەرچدانەوەی هێزەکانی گەریلا، ئەم زانیاریانەی بڵاوکردەوە:

"هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر بە فڕۆکەی جەنگی؛

٧ی نیسان لە کاتژمێر ١١:٢٨ و ١١:٢٩ خولەکەدا سوپای تورکی داگیرکەر بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆردوومانی گۆڕەپانی چراڤی هەرێمی گارەی کرد و لە ئەنجامدا دوو هاوڕێمان شەهید بوون، کە لەسەر ئەرکی خۆیان بوون. زانیارییەکان لەسەر هاوڕێیانی شەهیدمان، دواتر ئاشکرا دەکرێت.

٨ و ٩ی نیسان گۆڕەپانەکانی ئەرگەنێ و یەکمالێی هەرێمی گارە ٢ جار، گۆڕەپانی بەرخۆدانی بێشیلیی هەرێمی مەتینا جارێک، گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی بەهاری هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ جارێک؛ بە گشتی ٤ جار بە فڕۆکەی جەنگی بۆردوومان کران.

هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر بە چەکی قورس، تۆپ و هاوەن؛

٩ی نیسان سوپای تورکی داگیرکەر لە دەوروبەری گوندی مەزنێی هەرێمی مەتینا ئۆپەراسیۆنێکی داگیرکاری ئەنجام دا. لەم ئۆپەراسیۆنەدا باخ و باخچەی گوندییەکان لە لایەن داگیرکەرانەوە سوتێندران.

لە نیوان ٩ – ١٢ی نیساندا گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانی بەرێ‌زێنێ، سنین و لۆلانی هەرێمی خواکوڕک ٣٣ جار، گۆڕەپانەکانی کانی سارکێ، دێ‌ڕەشێ، مژێ، گردی سیسەر، زێڤکێ، گردی کون، گرگاشێی هەرێمی گارە ١٢٧ جار، گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانی سەری مەتینا، شێلازێ و بێشیلیی هەرێمی مەتینا ٢٧٢ جار، گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی و شاخی بەهاری هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ ٥٩٤ جار؛ بەگشتی ١٠٢٦ جار بە چەکی قورس، تۆپ وهاوەن بۆردوومان کران.

دەستوەردانی هێزەکانمان لە دژی هێرشەکان؛

٩ی نیسان لە کاتژمێر ١٠:٣٠دا هێزەکانمان بە چەکی فەردی و ئۆتۆماتیک ٢ جار وەڵامی هێرشە داگیرکارییەکانی سەر تونێلەکانی بەرخۆدانی شێلازێی هەرێمی مەتینایان دایەوە.

١٠ی نیسان لە کاتژمێر ١٢:٤٠دا هێزەکانمان بە چەکی ئۆتۆماتیکی ٢ جار وەڵامی هێرشە داگیرکارییەکانی سەر تونێلەکانی بەرخۆدانی شێلازێی هەرێمی مەتینایان دایەوە.

١٢ی نیسان لە کاتژمێر ٠٦:١٥دا ئۆتۆمبێلێکی زرێپۆش بە چەکی قورس تونێل و سەنگەرەکانمانیان لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی سەرگەلێی هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ بۆردوومان کرد. هێزەکانمان بە درۆنێکی کامیکاز گورزییان لەو ئۆتۆمبێلە زرێپۆشە وەشاند."