هەپەگە: لە ماوەی ٦ مانگدا ٢ هەزار و ٣٤٦ داگیرکەر سزادراون و ١٠ هەلیکۆپتەریش تێکشکێنراون

هەپەگە ئاماری شەڕی ٦ مانگی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ٢ هەزار و ٣٤٦ داگیرکەر لە ئەنجامی ٢ هەزار و ٢٥٦ چالاکیدا سزادراون. ١٠ هەلیکۆپتەر و ٢ تانک و چەندین ئۆتۆمبێلی زرێپۆشیش تێکشکێنراون. لە شەڕەکەشدا ١٥٣ گەریلا شەهید بوون.

هەپەگە ئاماری شەڕی ٦ مانگی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند،  ٢ هەزار و ٣٤٦ داگیرکەر لە ئەنجامی ٢ هەزار و  ٢٥٦ چالاکیدا سزادراون. ١٠ هەلیکۆپتەر و ٢ تانک و چەندین ئۆتۆمبێلی زرێپۆشیش تێکشکێنراون. لە شەڕەکەشدا ١٥٣ گەریلا شەهید بوون.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هەپەگە، لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی هەڵۆکانی زاگرۆس و شەهید ساواش مەرەش لە جەنگی خابوور، ئاماری شەڕی ٦ مانگی لە نێوان ١٤ی نیسان بۆ ١٤ی تشرینی یەکەم بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەی هەپەگەدا ئەم زانیاریانەی خوارەوە هاتووە:

"هێرشی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆ سەر پارێزگاکانی زاپ و ئاڤاشین و مەتینا بۆ داگیرکردنی باشووری کوردستان شەش مانگی تێپەڕاند. گەریلاکانی ئازادیی کوردستان لە سەرەتای هێرشی داگیرکارییەکەوە هەر بستە خاکی کوردستان، کە داگیرکەر پێی تێنا لێیان کردنە گۆڕەپانی بەرخۆدان و گورزی قورسیان لە داگیرکەران دا.

خەبات و تێکۆشانی ئازادی کوردستان، کە سنوورەکانی کوردستانی تێپەڕاندووە و بووەتە هیوای ئازادی بۆ گەلانی چەوساوە، ژنان و لاوان و لە هەمان کاتدا بووەتە ترسی دڵی هێزە داگیرکەرەکان. هەوڵ دەدرێت بۆ لەناوبردنی هیوای گەشەسەندووی چەوساوەکان لە کوردستان و لە کەسایەتی گەریلاکانی ئازادیی کوردستان دا لە ناو ببەن. لە دژی ئەو هێرشە داگیرکارییانە، کە بە دڕندانەترین و ناڕەواترین شێوە ئەنجام دەدرێن، کە لە هیچ یاسایەکدا جێگایان نابێتەوە و نییە، هێزەکانمان بە داخوازیی ئازادی و ئیرادەی بێوێنەی ئاپۆیی وەڵامی پاکتاوکار - داگیرکەرانیان دایەوە. شەڕی قورسی شەش مانگە جارێکی دیکە بۆ دۆست و دوژمنی سەلماند، کە گەریلای ئازادی لەسەر هێڵی ئاپۆیی تێکناشکێن.

گەریلاکانی ئازادی خۆیان بە فەلسەفەی ئاپۆیی ڕازاندۆتەوە و دەزانن کە پارێزەری دەستکەوتەکانی گەلی کورد و هێزە دیموکراسیخوازەکانن، بۆیە بەبێ دوودڵی ئەرکی مێژوویی خۆیان جێبەجێ دەکەن. لەسەر ئەم بنەمایە هێزەکانمان لە سەختترین دۆخدا و هەروەها بە شێوەیەکی بێ هاوتا و شکۆدار و سەرەڕای کەمیی دەرفەتەکانیش شکۆمەندانە و ئازایانە بەرەنگاری و بەرخودان دەکەن. هاوڕێیانمان لەناکاو بەو وزەیەی، کە خۆیان لە ئایدیۆلۆژیای ئاپۆیی تێراو دەکەن و کۆتایی پێ نایەت، لە هەموو شوێنێکدا بە قورسترین گورزیان لە داگیرکەران داوە. گەریلاکانی ئازادیی کوردستان لەسەر بنەمای ستراتیژیی شەڕی گەلی شۆڕشگێڕی بە داهێنانێکی زۆر لێهاتوانەوە شەڕی تونێل- سەنگەر بەکاردەهێنن و لە ڕێگەی شەڕی تیمە پسپۆڕ و شارەزاکانەوە، کە گۆڕەپانەکان بە شێوەیەکی شارەزایانە و لێهاتوانە بەکار دەهێنن، لە هێڵی سەرکەوتندا ڕێ دەکەن.

گەریلاکانی ئازادی بە شارەزایی لە هەموو ناوچەیەک لە باکورەوە تا باشوور لە هەموو گۆڕەپانەکاندا بە شێوەی کارامە و شارەزایانە شەڕ دەکەن، لەسەر ڕێگای سەرکەوتن، کە لەلایەن فەرماندە نەمرە فیدایەکانمانەوە سارا تۆڵهەڵدان گۆیی، ڕووکەن زەلال نیشانیان دا، بەبێ دوودڵی رێدەکەن و جارێکی تر سەلماندیان، کە هیچ هێزێک ناتوانێت ڕێپێوانی ئازادیمان تێکبشکێنێت. دوژمن هەموو ڕۆژێک  بە وتنی 'ئێمە گەریلامان لە باکور تەواو کردووە، بە جۆڕێک، کە تەنانەت ناتوانن هەنگاوێکیش بنێن' درۆ بڵاودەکاتەوە. هەڤاڵانمان بە ڕەنج، تێکۆشان، ئیرادە، باوەڕی گەورە و تاکتیکێکی سەرکەوتووانە ئەو درۆیانەی دوژمنیان پوچەڵکردەوە و لە هەموو دەرفەتێکدا لە باکور هێرشیان کردە سەر دوژمن. گەریلاکانی باکوور بە ئیرادەیەکی زۆرەوە بەرەنگاری هەموو جۆرە شەڕێکی دەروونی و تایبەتی دوژمن بوونەتەوە، سەرباری بەکارهێنانی تۆڕی سیخوڕێ و هەواڵگری و بەکارهێنانی تەکنەلۆژیا و تەکنیکی جۆراوجۆر لەلایەن دوژمنەوە، بەڵام گەریلا لە باکوور بە ئیرادەیەکی گەورەوە بەرەنگاری و بەرخودان دەکات و دوژمنیان پووچکردووەتەوە.

فەرماندەکانی یەژا ستار  هاوڕێ دیجکلە، دیرەن و ئادار قارەمانانە لە ئەیالەتی ئامەد بەرخۆدانیان کرد و بە ڕۆحی بەرخۆدانیان نیشان دا، کە گەریلاکان لە ئامەد چەند بەهێزن و هەرگیز تێکناشکێن. وەک بەرخۆدان لە جودی، لە بەستا، بەرخۆدان بە قارەمانێتیی و ئازایەتیی هاوڕێ دژوار و یوسف لە بەرچاوە، کە نەریتی بەرخۆدانی بۆتان ئەمڕۆش بە بەهێزی نوێنەرایەتی دەکرێت. هەڵوێستی بوێرانەی هەڤاڵ ئاسۆ دیرەن و ئەڤین ڕێبەر لە گەڤەر، کارەکتەر و کەسایەتیی بەرخۆدانی ژنانی کوردی لەم کاتەدا بەهێزتر کرد. هەروەها لە ئۆمەرییەی مێردین لە دژی هێزی سوپا و تەکنیکی داگیرکەری بۆ پاکتاوکردن لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە، بەرخۆدانی قارەمانە و بوێرانەی هەڤاڵانمان خەبات و زانا، کە ماوەی ٣ ڕۆژە بە شێوەیەکی ئەفسانەیی بەرخۆدانیان کرد، دوژمنیان دەستەوەستان و بێچارە کرد.

دوژمن نەیتوانی ئەم دوو هەڤاڵە لەناوببات، هەڤاڵانمان لە دوای ئەوەی جبەخانەیان تەواو بوو بە فیدایەتی لە نەریتی ئاپۆیی دا و بە شکۆی شۆڕشگێڕی خۆیان شەهید کرد و بەو شێوەیە وەڵامی دوژمنیان دایەوە. سوپای تورکی داگیرکەر، کە هەموو دەرفەتێک بەکاردەهێنێت دەیەوێت بە کەرەستەی هەواڵگری لە زەوی و ئاسمانەوە خۆی بەسەر گەریلاکانی ئازادیی کوردستان دا زاڵ بکات. ئەوە ڕوون بوویەوە سەلمێنرا، کاتێک گەریلایەتیی مۆدێرنیتەی دیموکراتیک جێبەجێ کرا، ئەو ئامانجەی سوپای تورکی داگیرکەر لە هەموو شوێنێکدا تێکدەشکێت. پراتیک و ئەزمونی کردەیەی لە بۆتان، ئامەد و مێردین بە ڕوونی ئەوەیان سەلماند، کە کاتێک شێواز و رێبازی گەریلایی سەردەمی نوێ بە شێوەیەکی شارەزایانە و لێهاتوانە بەکار بهێنرێت، دەتوانرێت گورزی گەورە لە دوژمن بدرێت.

بەبۆمبی قەدەغەكراو و چەكی كیمیایی ٢٤٧٦ هێرشیان پێكهێناوە

ئەرتەشی توركی داگیركەر كە لە ١٤ی نیسانی ٢٠٢٢وە دەستی بەهێرشی داگیركەری لەسەر زاپ، ئاڤاشین و مەتینا و لەوێوە لەبەرامبەر ئەوانەدا، هەڤاڵانمان بەبەرخۆدانی و بە جەسارەت و ئازایەتی و فیداكاریەكی مەزنەوە شەڕیان كرد و، گەیشتووەنە ئامانجی خۆی و زەبڕی قورسیان لەدۆژمن وەشاند و دۆژمن نەگەیشتە ئامانجەكانی خۆی. بە فڕۆکەی شەڕكەر، بەهەلیكۆپتەری هێرشبەر، بەتۆپی ئۆبیس، هاوەن، تانك و تۆپبان بەدەیان هەزار جار هێرشیان كرد. ئەرتەشی تورك لەم ماوەیەدا پشتگیریەكی بەهێزی لە پەدەكەوە وەرگرت، هەروەها جاش و بەكرێگیراوانی لەباكوری كوردستان و سوریاوە بەشێوەیەكی چالاك بەشداری ئەم شەڕەی پێ كردن. لەگەڵ بەكارهێنانی هەموو جۆرەكانی تەكنەلۆجیا هاوچەرخ و هاوكات بەكارهێنانی هەموو دەرفەتەكانی ناتۆ خستە خزمەتی خۆیەوە و بەو شێوەیەش بەدەیان هەزار جار هێرشیان كرد. لەگەڵ ئەوەش لەبەرامبەر بەرخۆدانی مێژوویی هەڤاڵانمان نەیانتوانی ئەو ئەنجامەیان دەویست بەدەستبخەن. دەوڵەتی توركی تاوانباری شەڕ كاتێك لەبەرامبەر بەبەرخۆدانی گەریلاكانی ئازادی گەیشتە بن بەست، لەپێش چاوی هەموو جیهان چەكی كیمیایی و بۆمبی قەدەغەكراو كە لەسەرئاستی نێودەوڵەتی قەدەغەكراون بەكارهێنا و بەو چەكانە هێرشی كردە سەر هەرێمەكانی بەرخۆدانی گەریلا. هێزەكانی ئێمە لەنێو شەڕێكی قورس بەدەرفەتێكی هەرە بچووك ئەو تاوانانەی شەڕیان كردە دۆسیە و پێشكەشی رای گشتی جیهانیان كرد، بەڵام لەرای گشتی نێودەوڵەتی هەڵوێستێكی بەهێز و دژبەر نیشان نەدرا، لەبەر ئەوەش ئەرتەشی توركی داگیركەر هێزی خۆی لەو كەمتەرخەمیە وەرگرت و هێرشی نامرۆڤانە، ترسنۆكانە رۆژبەرۆژی زیاتر كرد و لەنێو شەش مانگدا لەگۆڕەپانی بەرخۆدان ٢٤٧٦ جار بە چەكی كیمیایی و بۆمبی قەدەغەكراو هێرشی كردە سەر تونێل و بەرەكانی شەڕ و تاوانی شەڕی ئەنجامدا.

لەئەنجامی ٢٢٥٦ چالاكیدا، ٢٣٤٦ داگیركەر سزا دران

لەگەڵ ئەو هێرشانەدا، گەریلاكانی ئازادیی كوردستان بەرۆحی فیدایی ئاپۆیی و جەسارەت و ئازایەتییەكی مەزن بەرێبازی، كەمین نانەوە، هەڵكۆتانەسەر، سابۆتاژ (تەقاندنەوە)، نیشانە شكێنی، چەكی قورس، شەڕ، چالاكی بەكۆردینە "هەماهەنگكراو"ی گەریلا، هێزی پاراستنی ئاسمانی و ئۆپەراسیۆنی شۆڕشگێڕی ٢٢٥٦ جار چالاكیان پێكهێنا. لەو چالاكیانەدا رێ و رێبازی گەریلایەتی نوێ و هاوچەرخ لەسەر بنەمای گەریلایەتی مۆدیرنیتەی دیموكراتیكیان بەزانابوون جێبەجێ كرد و هێرشی دۆژمنیان كە پشتی بەتەكنەلۆجیای بەستبوو، پووچەڵ كردەوە و ٢٣٤٦ داگیركەریان سزا دا. فەرمانداری شەڕ و راگەیاندنی شەڕی تایبەتی دۆژمن بەدرۆ و سیناریۆی درۆستكراو هەوڵ دەدەن گەلانی توركیا و رای گشتی جیهان هەڵخەڵەتێنن. بەڵام دیمەنی چالاكیەكانی گەریلا بەدەرفەتێكی زۆر بچووك تۆمار كراون و پێشكەشی رای گشتیان كرد و راستی و درۆستی شەڕی تایبەتی توركیان ئاشكرا كرد.

١٥٣ گەریلا شەهید بوون

بەسایەی فیداكاری و بەرۆحی فیدایانەی زۆر مەزنەوە، هێرشی داگیركەری دەوڵەتی تورك و تاوانباری شەڕ و پلانی قڕكردنی گەلی كورد بەربەستكرا. ئەم بەرخۆدانە لەهەمانكاتدا لەبەرامبەر بە رژێمی ئاكەپە ـ مەهەپە بوو كە دەیانەویست لەهەرێمەکە شەپۆلێكی فاشیست بۆنیاد بنن، بووە هەڵوێستێكی ئازادی و دیموكراسی لەسەر ناوی گەلی هەرێمەكە. وەستانەوە لەبەرامبەر بەو هێرشانەی دەوڵەتی توركی داگیركەر و قڕكەر كە پشتی خۆی بەتەكنەلۆجیای پێشكەوتوو و هێزی ئاسمانی، تەنیا بەباوەڕیەكی بەهێز و ئایدۆلۆژی ئاپۆیی و بڕیاربوون لەسەر سەركەوتن لەسەر رێبازی شەهیدان بەئەشقێكی مەزن لەئازادیدا پێكدێت. لەشەڕی شەش مانگەدا ١٥٣ هەڤاڵمان لەنێو بەرخۆدانیەكی مەزن و بێ وێنە و مێژوویی هەڵوێستێكی بێ وێنەیان نیشاندا. وەهایان كرد كە دۆژمن زەرەرێكی زۆر گران و مێژوویی بدەن و بەوشێوەیەش گەیشتنە پلەی شەهیدبوون. بەپێشەنگایەتی هەڤاڵان "نوری مزگین، رۆهات، شارستان، ماهێر، باگەڕ، ئاڤزەم، دۆغان، نالین، گۆڤەن، زەمانی، رووناهی، هەڵبەست، فەدایی، سیابەند، بەفرین و مێردین". ئەم شەهیدانە هەموویان چیرۆكی قارەمانیەتیان نوسیوویەوە و بەرێز و حۆرمەتەوە یادیان دەكەینەوە. سۆز و بەڵێنی خۆمان دووپات دەكەینەوە لەسەر رێبازی شەهیدان بەرخۆدانی خۆمان بەهێزتر بكەین و بیرەوەری شەهیدان بەسەركەوتن تاجدار بكەین.

ئاماری ٦ مانگی شەڕ

ئاماری شەڕی شەش مانگە لە نێوان ١٤ی نیسان بۆ ١٤ی تشرینی یەکەم بەم شێوەیەیە:

ئەو چالاکییانەی لەلایەن هێزەکانمانەوە ئەنجامدراون؛

 -   ٢٢٥٦ چالاکیی بۆسەدانان، چوونەسەر، تەقاندنەوە، نیشانەشکێنی، چەکی قورس، شەڕ، چالاکیی گەریلایی هاوهەنگکراو، هێزی بەرگریی ئاسمانی و ئۆپەراسیۆنی شۆڕشگێڕی ئەنجامدراون.

ئەنجامی چالاکییەکانی هێزەکانمان؛

-  ٢٣٤٦ داگیرکەر سزادراون، ١٢ داگیرکەریان کۆنترا (دژە گەریلا) بوون و ١٧ سەربازیشیان پلەبەرز بوون.

-  ٣١٠ داگیرکەری تریش بریندار بوون.

تا ئەو شوێنەی هێزەکانمان دەستنیشانیان کردووە، بە شێوەیەکی سەرەکی گۆڕەپانەکانی هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا؛

 -  ٣,٤٩١ جار لەلایەن فڕۆکە جەنگیەکانەوە بۆردومان کراون.

- ٤,١٩٧ جار بە هەلیکۆپتەرو هێرشبەرەکان بۆمباران کران.

-  سەنگەر و مەیدان و گۆڕەپانەکانی شەڕ و تونێلەکانی هێزەکانمان ٢٤٧٦ جار بە بۆمبی قەدەغەکراو لە ئاستی نێونەتەوەیی دا وەک (بۆمبی فسفۆر، بۆمبی تێرمۆباریک (گەرمی)، بۆمبی ئەتۆمی تاکتیکی و چەکی کیمیایی) بۆردومان کراون.

ئەو چەک و کەلوپەلە سەربازییانە، کە لەلایەن هێزەکانمانەوە دەستیان بەسەردا گیراوە؛

- ١٠ چەکی ئێم پی تی-٥٥

- ٤ چەکی ئەی کەی-٤٧

- ٣ چەکی جی-٣

- ٣ چەکی بۆمبهاوێژ

- ٢ چەکی ئێم-١٦

- ٢ چەکی ئێچ کەی-٤١٦

- چەکێکی بی کەی سی

-  چەکێکی موشەکهاوێژی بی-٧

- چەکیێکی ئێم پی تی-٦٦

- ٤ دەمانچە

- ٤ فیشەکی بۆمبهاوێژ

- ٨٤٨ فیشەکی ئێم-١٦ و بی کەی سی

- ١٨ نارنجۆکی دەستی و چەندین بۆمبی دوکەڵ

- ٤ هێلەکی هێرشبردن (پۆڵا)

- ٤ قەڵغانی پۆڵا

- ٢ ڕەخت

- ٩ مەغزەن

- ٧ دوربینی شەو/ڕۆژ

- ٣ دوربینی حەراری (گەرمی)

- ٣ ئامێری دیاریکردن و نیشانەکردنی لەیزەر

- ٢ ئامێری لێزەری سەر چەک

- کامێرایەکی گەرمی (حەراری)

- دووربینێکی لەیزەر

- ٤ سیستەمی کامێرای چاودێری لە جۆری مۆبیس

- ٣ کامێرای بەستنەوەی بە سەر و ناوچاوانەوە

- سیستەمێکی ڕادار، کە دەتوانرێت هەڵبگیرێت

- ٢٤ کیلۆ تەقەمەنی

- ٤ مین

- ئامێرێکی تەقاندنەوەی مین

-  ئامێرێکی دۆزەرەوەی مین

- ٦ مۆبایل

- ٣ ئامێری پەیوەندی و ڕاگەیاندن

- پانێڵێکی وزەی خۆر

-  پسووڵەیەک

- ٤ کێرد (ساتور)

- ٦ جانتای سەربازی

- ٢ خودەی سەربازی

- ٢ کاسکێت

- ٩ لایت

- ٢ ئامێری یو پی ئێس و بگۆڕی وزە

- سەرچاوەیەکی وزە

- ٢ کۆرتێکس ، تی ئێن تی ، سی٣

- بەشەکانی سیستەمی کامێرای چاودێریی جۆری مۆبیس

ئەو کەل و پەلە سەربازییانە، کە لەلایەن هێزەکانمانەوە تێکشکێنراون؛

- ٧ هەلیکۆپتەری سکۆرسکی

- ٣ هەلیکۆپتەری هێرشبەر

- ٢ تانک

- ١٧ ئۆتۆمبێلی زرێپۆش- سەربازی

- ٤ حەفارە

- ٥٧ سیستەمی کامێرای چاودێریی جۆری مۆبیس

- ٤٩درۆن (فڕۆکەی بێفڕۆکەوان)

- ٧ ڕادار

- ٥ کامێرای گەرمی (حەراری)

- ٢ تەلسکۆپ

- ٣ ئامێری تێکەڵکردن و شێواندنی شبکە (جامەر)

- ٣ هەستەوەری جووڵا و گەڕۆک

- ٢ ئامێری گوێ گرتن

- وێنەکێشێک

- ١ کۆنتێنەر

- ٩١ سەنگەر

- ٢٤ چادری سەربازی

- کامێرایەک

- سیستەمێکی گواستنەوەی گازی کیمیایی

-  جبەخانەیەکی چەک و تەقەمەنی

- ٥ چەکی ئەی ٤

- ٢ چەکی بی کەی سی

- ١٢٠ کیلۆ تەقەمەنی

- ٧ ئامێری تەقاندنەوە

-  سەگەرێکی چەکی ئەی-٤

- ٢ بۆسە و تەڵەی چەکی کیمیایی

- ٢ ئاسپیراتۆر

- بۆمبهاوێژێک

ئەو ئۆتۆمبێلە زرێپۆشە سەربازییانە، کە لەلایەن هێزەکانمانەوە گورزیان لێدراوە؛

- ٤٣ هەلیکۆپتەری سکۆرسکی

- ٣٢ هەلیکۆپتەری هێرشبەر

- ١٨ سەنگەر

- ١٢ درۆن ( فڕۆکەی بێفڕۆکەوان)

- ٩ حەفارە

- ٤ ئۆتۆمبێلی سەربازی زرێپۆش

- ٣ چادری سەربازی".

ژ.ت