هەپەگە: لە مێردین ٨ داگیرکەر سزادران
هەپەگە رایگەیاند، لە هێرشی داگیرکەری دەوڵەتی تورکدا لە مێردین کە ٨ رۆژ گەریلاکانی ئازادی بەرخۆدانیان کردووە، ٨ داگیرکەر سزادراون.
هەپەگە رایگەیاند، لە هێرشی داگیرکەری دەوڵەتی تورکدا لە مێردین کە ٨ رۆژ گەریلاکانی ئازادی بەرخۆدانیان کردووە، ٨ داگیرکەر سزادراون.
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە، لەبارەی هەوڵی داگیرکەری دەوڵەتی تورک لە هەرێمی مێردین لە بەرامبەر گەریلاکانی ئازادی کوردستان کە ٢٧ی نیسان دەستی پێکرد و تاوەکو ٥ی ئایار بەردەوام بوو، زانیاری بڵاوکردەوە کە بەم شێوەیەیە:
" سوپای داگیرکەری تورک، بڕیاری بێچالاکی گەریلاکانمانی وەک دەرفەتێک بەکارهێناوە و بە تایبەتی لە باکوری کوردستان بێوەستان هێرش دەکات. لە بەرامبەر هێزەکانمان لە مێردین لە ٢٧ی نیسان دەستی بە ئۆپراسیۆنی لەناوبردن کرد و تاوەکو ٥ی ئایار بەردەوام بوو. هێزەکانمان لە مێردین، هەم ئۆپراسیۆنی ٨ رۆژەی دوژمنیان تێکشکاند کە هەموو تەکنیکێکی شەڕیان بەکارهێناوە، هەمیش گورزی کاریگەریان لە دوژمن وەشاندووە. لە ئۆپراسیۆنی ٨ رۆژدا، ٨ داگیرکەر سزادران، داگیرکەرێک بریندار بوو و هاوڕێمان باهۆز چیا شەهید بوو. دواتر ناسنامەی هاوڕێمان باهۆز چیا بە وردی بۆ رای گشتی بڵاودەکرێتەوە.
سوپای داگیرکەری تورک، ٢٧ی نیسان لە هەرێمی باگۆکی مێردین دەستی بە ئۆپراسیۆن کرد. ٢٨ی نیسان کاتژمێر ٠٨:٠٠ هێزەکانمان لەدوولاوە بۆسەیان بۆ دوژمن دانا. لە ئەنجامدا شەڕ روویدا و شەڕەکە لە کاتژمێر ٨:٠٠ تاوەکو ١٠:٠٠ بەردەوام بوو، ٦ داگیرکەر سزادران و داگیرکەرێک بریندار بوو. داگیرکەران بە هەلیکۆپتەر هەرێمەکەیان بۆردومان کرد. سوپای داگیرکەری تورک راستیەکانی لە گەل شاردەوە و وتی کە بە تەنیا کوژراوێکیان هەیە و باسی زیانی گەریلای کردووە، بەڵام لە پێکدادانەکەدا هیچ زیانێکی گیانمان بەرنەکەوتووە.
هێزەکانمان لەدژی ئۆپراسیۆنەکەی هەرێمی باگۆک کە پێداگیری لەسەری دەکرا، ٣٠ی نیسان، قۆڵێکی ئۆپراسیۆنەکەی کردە ئامانج و لێیدا. لە ئۆپراسیۆنەکەدا ٢ داگیرکەر سزادران.
لە ئۆپراسیۆنەکەدا، ٢ی ئایار کاتژمێر ٦:٠٠ هەمان گۆڕەپان ٤ جار بە فڕۆکەی جەنگی و ٢ جاریش بێوەستان بە هەلیکۆپتەری جەنگی بۆردومان کران. دوژمن بە هەلیکۆپتەر زۆر داگیرکەریان لە گۆڕەپانەکە بڵاوە پێکرد و ئۆپراسیۆنەکەی فراوان کرد. ٢ی ئایار لەنێوان هێزەکانمان و داگیرکەراندا شەڕ روویدا و هاوڕێمان باهۆز چیا بە قاڕەمانی شەڕی کرد و شەهید بوو.
هێزەکانمان لەدژی ئەو ئۆپراسیۆنە کە بە مەبەستی لەناوبردنی هێزەکانمان دەستی پێکرد، بە شێوەیەکی کاریگەر وڵامیان دایەوە و بەم شێوەیەیە تۆڵەی وڵاتپارێزی کورد لۆقمان گۆرگون کە لەلایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە بە شێوەیەکی دڕندانە شەهید کرا و هاوڕێکانمان کە لە ئۆرەمان شەهید بوون، کرایەوە.
هەرێمی ئاڤاشین؛
لە ئۆپراسیۆنی سوپای داگیرکەری تورکدا لە هەرێمی ئاڤاشین، ١٢ی ئایار کاتژمێر ٠٩:١٥ داگیرکەران بەرەو سەنگەرەکان پیشڕەویان دەکرد، بە تاکتیکی سابۆتاژ رێگریان لێکرا. لە چالاکیەکەدا ٣ داگیرکەر سزادران. سوپای داگیرکەری تورک جارێکی دیکە راستیەکانی لە رای گشتی شاردەوە و وتی، تەنیا کوژراوێکیان هەیە.
هێرشی سوپای داگیرکەری تورک؛
١١ی ئایار گۆڕەپانی دەشتی کافیای گارە ٣ جار بە فڕۆکەی جەنگی بۆردومان کرا.
١٢ی ئایار سەنگەرەکانی بەرخۆدانی سیدا، ٣ جار بە چەکی قورس بۆردومان کرا.
ف.ق