هەپەگە: لە مەتینا ٥ داگیرکەر سزادران
گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار لە مەتینای هەرێمەکانی پاراستنی میدیا چالاکیان ئەنجامدا و ٥ داگیرکەریان سزادا.
گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار لە مەتینای هەرێمەکانی پاراستنی میدیا چالاکیان ئەنجامدا و ٥ داگیرکەریان سزادا.
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە. راگەیەنراوەکە بەم شێوەیەیە:
"لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری جەنگی خابوردا لە هەرێمی مەتینا:
هێزەکانی یەژاستارمان ٢٧ی حوزەیران کاتژمێر ٠٥:٤٥ لە گەلی گردی ئازاد بە سویقاست لە داگیرکەرانیاندا. لە چالاکیەکەدا داگیرکەرێک سزادرا.
٢٧ی حوزەیران لە ١٥:٥٠دا لەدژی داگیرکەران لە زەویەکانی گوندی ئێزدیان چالاکی ئەنجامدرا و داگیرکەرێک سزادرا.
٢٧ی حوزەیران کاتژمێر ١٩:٠٠ لەدژی داگیرکەران لەسەر گردی شەهید چیا بە سویقاست چالاکی ئەنجامدرا. لە چالاکیەکەدا داگیرکەران بە هەلیکۆپیەر ناوچەکەیان بۆردومان کرد. کاتژمێر ٢٢:٠٠ داگیرکەران تەرمەکانیان بە هەلیکۆپتەر لە هەرێمەکە گواستەوە و هێزەکانیان لە ناوچەکە گۆڕی.
٢٧ی حوزەیران کاتژمێر ٢٢:٠٠ لەدژی داگیرکەران لەسەر گردی کۆردینە چالاکیان ئەنجامدا. سەنگەرێکی چەکی ئەی٤ بووە ئامانج لە دوولاوە. لەوێ دوو داگیرکەر سزادران.
لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆرشگیری هەڵۆکانی زاگرۆسدا لە هەرێمی ئاڤاشین:
٢٧ی حوزەیران کاتژمێر لەنیوان ٢٠:٣٠ و ٢٣:٣٠دا هەلیکۆپتەرەکان لەسەر گردی سلێمان، تابوری عەرەبان و گردی سۆر سووڕانەوە. کاتژمێر لەنێوان ٢٣:٢٠ و ٠١:٠٠ هەلیکۆپتەرەکان گۆڕەپانەکانی وەرخاڵی و کلێسەی بۆردومان کرد.
سەرلەبەیانی ٢٧ی حوزەیران داگیرکەران سەنگەرەکانی شەڕیان لە گردی سۆر بە بۆمبەی گازی بۆردومان کرد. هێزەکانمان لە داگیرکەرانیاندا.
دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە فڕۆکە و ئۆبۆس هێرشی کردە سەر هەرێمەکانی پاراستنی میدیا و هەلیکۆپتەرەکان لە هەرێمەکە دەسووڕانەوە.
زانیاریەکان لەبارەی جموجووڵی دوژمن بەم شێوەیەیە:
٢٧ی حوزەیران کاتژمێر ٠٨:٠٠ گردی بەربزنانی گۆڕەپانی گۆشینی خواکورک بۆردومانکرا.
٢٧ی حوزەیران کاتژمێر ١٩:٢٠ فڕۆکە جەنگیەکان گۆڕەپانی کارکەری هەرێمی زاپیان بۆردومان کرد.
٢٧ی حوزەیران کاتژمێر ٢٠:٠٠ فڕۆکە جەنگیەکان گۆڕەپانی وەرخاڵێی هەرێمی ئاڤاشینیان بۆردومان کرد.
٢٧ی حوزەیران لەنێوان ٢٢:٠٠ و ٢٣:٣٠ گۆڕەپانی پیتی تی هەرێمی زاپ بە هەلیکۆپتەر بۆردومان کرا.
٢٨ی حوزەیران کاتژمێر لەنێوان ٠٦:٠٠ و ٠٦:٣٠ زەویەکانی گوندی کێستە، هرورێ و بریفکای هەرێمی مەتینا بە ئۆبۆس لەلایەن بارەگاکانی سنورەوە تۆپبارانکران.
لە هێرشەکاندا زیان بەر هێزەکانمان نەکەوت."
ف.ق