هەپەگە: لە سیدا گورز لە حەفارەیەک وەشێندرا
لە دژی ئەو حەفارانەی کە هەوڵیان دەدا سەنگەرەکانی شەڕ لە گۆڕەپانی بەرخودانی سیدا بڕوخێنن، بە نارنجۆک و چەکی سوک چالاکی ئەنجامدرا. لە چالاکیەکەدا گورز لە حەفارەکە درا.
لە دژی ئەو حەفارانەی کە هەوڵیان دەدا سەنگەرەکانی شەڕ لە گۆڕەپانی بەرخودانی سیدا بڕوخێنن، بە نارنجۆک و چەکی سوک چالاکی ئەنجامدرا. لە چالاکیەکەدا گورز لە حەفارەکە درا.
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە سەبارەت بە چالاکیەکانی ئەنجامدراون و هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر ئەو زانیارییەی راگەیاند:
هەرێمی زاپ:
٩ی شوبات کاتژمێر ٠٩:٠٠ و ١٤:٣٠ بە نارنجۆک و چەکی سوک لە مەودایەکی نزیکەوە دەستوەردان بەرامبەر ئەو حەفارانە ئەنجامدرا کە هەوڵیان دەدا سەنگەرەکانی شەڕی ئێمە لە گۆڕەپانی بەرخودانی سیدا بڕوخێنن. دوای چالاکیەکە حەفارەیەک کە گورزی لێدرا، کشایەوە.
هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ؛
٧ی شوبات کاتژمێر ١٢:٣٠ بە چەکی نیو ئۆتۆماتیک دەستوەردان بەرامبەر ئەو داگیرکەرانە ئەنجامدرا کە لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی بوون.
هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر؛
٥، ٦، ٧، ٨، و ٩ی شوبات گۆڕەپانی ذێرەش، دەشتی کافیا، سێدار، شاخی زەنگیل و شاخی سیسەری هەرێمی گارە ١٣ جار، گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی بەهاری هەرێمی شەید دەلیلی رۆژئاوای زاپ ٩ جار، گۆڕەپانی سنین و چەمی لۆلانی هەرێمی خواکورک ٧ جار، گۆڕەپانی بەرخودانی شەهید ئیبراهیم لە زاپ ٤ جار، گۆڕەپانی بەرخودانی سەری مەتینا و بێشیل لە هەرێمی مەتینا ٤ جار، گۆڕەپانی شاخی ساڤاشی هەڕێمی قەندیل یەک جار، بە گشتی ٣٨ جار ئەو شوێنانە بە فڕۆکەی شەڕ بۆردومان کران.
٧ و ٨ی شوبات گۆڕەپانی دۆڵی لۆلانی هەرێمی خواکورک بە هەلیکۆپتەری هێرشبەر بۆردومان کرا".
هـ . ب