هەپەگە: لە تۆڵەی کۆمەڵکوژی زاخۆ چالاکی ئەنجامدران

گەریلاکانی ئازادی کوردستان لە تۆڵەی کۆمەڵکوژی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە زاخۆ، چالاکی ئەنجامدا. لە چالاکیەکەدا ٤ داگیرکەر سزادران، ٢ سەنگەر، درۆنێک و کامێرایەکی مۆبیس تێکشکێنران و گورز لە ئۆتۆمبێڵێکی زرێپۆش وەشێنرا.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە رایگەیاند، " گەریلاکانی ئازادی کوردستان بە تێکۆشانی داستانی خۆیان بوونەتە هیوای هەموو گەلانی ژێردەستە. هێزەکانی گەریلاکان لەسەر ناوی برایەتی گەلان بۆ تۆڵەی ئەو ٨ کەسە بێتاوانەی لە زاخۆ لەلایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە شەهیدکران، ریزە چالاکیان ئەنجامدا. لە ئەنجامی چالاکیەکانی تیمەکانی گەڕۆکماندا، لانیکەم ٤ داگیرکەر سزادران، داگیرکەرێک بریندار بوو، ٢ سەنگەر، درۆنێک و کامێرایەکی مۆبیس تێکشکێنران و گورز لە ئۆتۆمبێڵێکی زرێپۆش وەشێنرا.

سوپای داگیرکەری تورکی تاوانبار کە ناتوانێت بەرخۆدانی هێزەکانمان بشکێنێت، ٥ جار بە چەکی کیمیایی و تەقەمەنی، ١١ جار بە فڕۆکەی شەڕ، ٣٣ جار بە هەلیکۆپتەری جەنگی، بە دەیان جار بە چەکی قورس، هاوەن و ئۆبۆس هێرشی کردە سەر گۆڕەپانەکانی بەرخۆدان. سوپای تورک کە بە هەموو جۆرە تەکنیکێکی شەڕ و چەکی قەدەغەکراوی کیمیایی هێرشی کردە سەر هەباڵانمان لە سەنگەر و تونێلەکان، هیچ ئەنجامێکی بەدەستنەهێناوە و ئەم جارە بە شۆفڵ و ئۆتۆمبێڵی زرێپۆش هێرشی کردە سەر سەنگەرەکانی بەرخۆدان. بەڵام سوپای داگیرکەری تورک هەر تەکنیکێک بهێنێت، ناتوانێت رۆح و ئیرادەیی فیدایی ئاپۆیی بشکێنێت."

زانیاری فراوان لەبارەی هێرش و چالاکیەکان بەم شێوەیەیە:

لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری بازەکانی زاگرۆس لە هەرێمی زاپ؛

لە ٢٣ی تەمووزدا درۆنێک کە لەلایەن داگیرکەرانەوە بۆ بۆردومانکردنی سەنگەرەکانی شەڕ لە ئەشکەوتی برینداران رەوانەکرابوو، لەلایەن هێزەکانمانەوە خرایە خوارەوە و تێکشکێنرا.

٢٣ی تەمووز کاتژمیر ٠٦:٠٠ ئۆتۆمبێڵێکی زرێپۆش کە ویستی بەرەو سەنگەرەکانی شەڕی گۆڕەپانی بەرخۆدانی ئەشکەوتی برینداران بچێت، لەلایەن هێزەکانمانەوە بە تەکنیکی سابۆتاژ کرایە ئامانج.

٢٣ی تەمووز کاتژمێر ١٢:٣٠ سیستمێکی کامێرانی مۆبیس کە لەلایەن داگیرکەرانەوە لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی ئەشکەوتی برینداران جێگیرکرابوو، لەلایەن هێزەکانی یەژەئاستارمانەوە رووخێنرا.

٢٣ی تەمووز کاتژمیر ١٢:٣٠ داگیرکەران کە ویستیان سەنگەرەکانی شەڕ لە گۆڕەپانی ئەشکەوتی برینداران برووخێنن، بە چەکی قورس کرانە ئامانج. شۆفڵێکی داگیرکەران گورزی بەرکەوت و بە ناچاری کشایەوە.

٢٣ی تەمووز کاتژمێر ١٩:٣٠ بە چەکی قورس لەدژی سەنگەرەکانی داگیرکەران لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی ئەشکەوتی چالاکی ئەنجامدرا،سەنگەرێکی دوژمن تێکشکێنرا.

٢٤ی تەمووز کاتژمێر ٠٥:٣٠ و ٠٦:٠٠ هێزەکانمان لەدژی داگیرکەران چالاکیان ئەنجامدا کە لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی چەمچۆ پێشڕەویان دەکرد. لە چالاکیەکەدا داگیرکەرێک سزادرا و داگیرکەرێک بریندار بوون.

لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری شەهید ساڤاش مەرەشی جەنگی خابووردا؛

لە ٢٢ی تەمووزدا کاتژمێر ٢١:٤٠ هەلیکۆپتەرە جەنگیەکان ویستیان هەرێمی بەرخۆدانی گردی ئامێدی بۆردومان بکەن، بەڵام کرانە ئامانج. هەلیکۆپتەرەکان بە ناچار کشانەوە.

٢٢ی تەمووز کاتژمێر ٢٢:٤٠ هەلیکۆپتەرەکانی سکۆرسکی ویستیان سەرباز لە سەر گردی ئامێدی جێگیر بکەن، لەلایەن تیمە گەڕۆکەکانمانەوە کرانە ئامانج و بەرلەوەی سەرباز جێگیر بکەن، کشانەوە.

٢٣ی تەمووز کاتژمێر ١٢:٤٠ و ١٧:١٥ هێزەکانمان بە تاکتیکی سابۆتاژ گورزیان لە داگیرکەران وەشاند کە ویستیان بەرەو سەنگەرەکانی شەڕ لەە هەرێمی بەرخۆدانی گردی ئامێدی پێشڕەوی بکەن.

٢٣ی تەمووز کاتژمێر ١٩:٠٥ داگیرکەران لە هەرێمی بەرخۆدانی گردی ئێف ئێم لەلایەن تیمەکانی گەڕۆکی یەژەئاستارمانەوە بە تاکتیکی سویقاست کرانە ئامانج و داگیرکەرێک سزادرا.

٢٣ی تەمووز کاتژمیر ٢٣:٤٠، بارەگای سەربازی کانی ماسی سوپای داگیرکەری تورک لە مەتینا لەلایەن تیمەکانی گەڕۆکی یەژەئاستارمانەوە کرانە ئامانج. لە چالاکیەکەدا سەنگەرێک رووخێنرا و ٢ داگیرکەر سزادران.

هێرشی سوپای داگیرکەری تورک بە چەکی کیمیایی و تەقەمەنی؛

هێرشی سوپای داگیرکەری تورک بە ئۆبۆس، تانک، هەلیکۆپتەر و فڕۆکەی جەنگی؛

٢٣ی تەمووز لەسەر هەرێمەکانی بەرخۆدانی گردی ئامێدی، گردی جوودی، گردی ئێف ئێم، گردی هەکاری، ساجا و ئەشکەوتی برینداران، جموجووڵی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان بینرا.

٢٣ی تەمووز گۆڕەپانی گوندی سێدارە، گوندی مێران و کانیسارکێی گارە و هەرێمی بەرخۆدانی گردی ئامێدی، ساجا، سیدا و گردی جوودی ١١ جار بە فڕۆکەی شەڕ بۆردومان کرا.

لە ٢٢ و ٢٣ی تەمووزدا هەرێمەکانی بەرخۆدانی گردی ئامێدی، گردی جوودی، کارکەر و کورەژارۆ، ٣٣ جار بە هەلیکۆتەری جەنگی بۆردومانکران.

٢٣ی تەمووز هەرێمەکانی بەرخۆدانی چەمچۆ، گردی ئامیدی، گردی جوودی، گردی ئێف ئێم و گردی هەکاری بە دەیان جار بە چەکی قورس، ئۆبۆس و هاوەن تۆپبارانکران."

ف.ق