هەپەگە: لە زاپ ٣ داگیرکەر بە سزاگەیەندران

لە چالاکی گەریلاکاندا لە زاپ سێ سەربازی تورکی داگیرکەر بە سزاگەیەندران، گورز لە سەنگەرێک و کامێرایەکی چاودێری وەشێندرا.

راگەیەندراوی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە بەم جۆرەیە:

"لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ:

٢٦ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ٠٩:٠٠ و ١٠:٣٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی بە چەکی قورس لە داگیرکەران درا، گورز لە سەنگەرێک وەشێندرا. چالاکیەکە لە لایەن هێزەکانی یەژاستارمانەوە ئەنجامدرا.

٢٦ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ١٣:٠٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی بە نیشانشکێن لە داگیرکەران درا، داگیرکەرێک سزادرا.

٢٦ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ٠٨:٤٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئامێدی داگیرکەران کە بە پشتگیری پەدەکە بە حەفارە بەرەو تونێلەکانی شەڕ رێگەیان دروست دەکرد، کرانە ئامانجی چالاکیەکی نیشانشکێنی. لە چالاکیەکەدا ٢ داگیرکەر سزادران، بەر بە جمومۆڵی حەفارەکان گیرا.

٢٦ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ١٥:٠٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئامێدی گورز لە کامێرایەتی چاودێری حەراری داگیرکەران وەشێندرا.

هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر بە تەقەمەنی قەدەغەکراو، گازی کیمیایی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراو؛
٢٦ی تشرینی یەکەم، جارێک سەنگەرەکانی شەڕ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی چارچەل لە ھەرێمی مەتینا، بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆردومان کران و ٤ جاریش سەنگەرەکانی شەڕ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئۆرتێ بە گازی کیمیایی و تەقەمەنی قەدەغەکراو بۆمبڕێژ کران.
هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر؛
٢٦ی تشرینی یەکەم، ٣ جار گۆڕەپانی بەخۆدانی شاخی بەھار لە ھەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ، ٢ جار گۆڕەپانی دەشتی کافیە لە ھەرێمی گارێ، ٤ جاریش گۆڕەپانەکانی ئاوی لۆلان و کەندەکۆڵ لە ھەرێمی خواکورک، بە گشتی ٩ جار، بە فرۆکەی شەڕ بۆردومان کران.
٢٧ی تشرینی یەکەم، هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ، لەلایەن هەلیکۆپتەرە هێرشبەرەکانەوە بۆردومان کرا.
ھەرێمەکانی زاپ، شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ و مەتینا تۆپباران کران.