هەپەگە ناسنامەی ٢ گەریلای ئاشکرا کرد کە لە زاپ شەهید بوون

هەپەگە ناسنامەی ٢ گەریلای ئاشکرا کرد کە ساڵی رابردوو لە زاپ شەهید بوون و وتی، "بەڵێن دەدەین کە حەسرەتی هاوڕێمانمان لەنێو تێکۆشاندا بژی."

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە ناسنامەی ٢ گەریلای ئاشکرا کە لە هەرێمی زاپ شەهید بوون.

راگەیەنراوەکەی هەپەگە بەم شێوەیەیە:

"١٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ لە هێرشی ئاسمانی سوپای داگیرکەری تورکیدا لە دەڤەری سیدای هەرێمی زاپ، هاورێکانمان هێرش و سیدار شەهید بوون. ئێمە لە ساڵیادی شەهیدبوونیاندا بەڕێزەوە یادی شەهیدەکانمان دەکەینەوە، بەڵێن دەدەین کە تێکۆشانیان بە سەرکەوتوویی دەگەیەنینە ئامانج.

ناسنامەی هاوڕێ شەهیدەکانمان بەم شێوەیەیە:

نازناو: هێرش رزگار

ناو و پاشناو: کامەران گەنچ

شوێنی لەدایکبوون: جۆلەمێرگ

ناوی داک و باوک: ئەمینە و جەمال

شوێن و مێژووی شەهیدبوون: زاپ / ١٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٠

*

نازناو: سیدار زاگرۆس

ناو و پاشناو: سەرهەڵدان بۆر

شوێنی لەدایکبوون: جۆلەمێرگ

ناوی دایک و باوک: جاهیدە و وەیسی

شوێن و مێژووی شەهیدبوون: زاپ / ١٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٠

هاورێمان هێرش لە جۆلەمێرگ لەناو خانەوادەیەکی وڵاتپارێز لەدایکبووە، هەر لە تەمەنی منداڵیدا راستی سیاسەتی رەتکردنەوە و لەناوبردنی دەوڵەتی داگیرکەری تورکی ناسی. هاوڕێمان هێرش لەدژی هەوڵەکانی تواندنەوەی گەنجانی کورد و گەلی کورد کە لە تێکۆشان دووریان دەخاتەوە، رووی لە ناو ریزەکانی گەریلادا کرد، ساڵی ٢٠١٥ بەشداری لە ریزەکانی گەریلادا کرد. هاوڕێمان هێرش بۆ خەیاڵی ئازادی گەلەکەی جێبەجێ بکات، تێکۆشانی بەهێز کرد. هاوڕێ گەنجەکەمان هەموو کاتێک تووڕیی خۆی لەدژی دوژمنی داگیرکەر زیندوو هێشتەوە، بە کەسایەتی لێکۆلەر و خاکی خۆی، لە ناو هاورێکانیدا دەناسرا، لە ماوەیەکی کەمدا پێشکەوتنی گەورەی لەگەڵ خۆیدا هێنا. وابەستەبوونی قۆڵی لەگەڵ رێبەر ئاپۆ شەهیدە پیرۆزەکان وهاوڕێکانی رێگەی بۆ هاوڕێ هێرش کردەوە کە لە پراکتیکدا بەهێز ببێت. هاوڕێمان هێرش بە وابەستەبوون و هەستێکی بەهێز رووی لە زاپ کرد و لەدژی داگیرکەران لە بەرەی پێشەوەدا جێگەی خۆی گرت، بەشداری زۆر چالاکیدا کرد و گورزی گەورەی لە داگیرکەراندا. داواکاری هاورێکەمان بۆ تێکۆشان هەموو کاتێک پێشەنگی هاوڕێکانی دەبێت.

هاوڕێکەمان سیدار لە گەڤەر لەدایکبووو کە ئەو هەرێمە نیشانەی روحی چالاکی و بەرخۆدانی گەلی کوردستانە. لەنێو خانەوادەیەکی وڵاتپارێزدا کە بەشداری شەهیدیان لەناو تێکۆشانی ئازادی ککوردستاندا هەیە، گەورە بوو. کەلتوری بەرخۆدێکی کۆمەڵایەتی هۆزی گەودا کە دڵسۆزیان بۆ تێکۆشانی ئازادی کوردستان هەیە لەخۆ گرت و بە منداڵی بزوتنەوەی ئاپۆیی ناسی. بە بەشداریکردنی رەنجدەری و دروستی و بێحساب لەنێو هاوڕێکانیدا خۆشەوید و بەڕێز بوو. وزەی گەنجێتی خۆی لەو شوێنەی لە لێی دەمایەوە پیشاندەدا و دەبووە سەرچاوەی هێز و مۆڕال بۆ هاوڕێکانی. هاوڕێکەمان کە بە کەسایەتی شەڕکەری خۆی دەناسرا، لە ماوەیەکی کورتدا تا ئاستی پێشەنگایەتی هەنگاوینا و رۆڵی خۆی بینی و بە رەنجێکی زۆرەوە لەدژی دوژمنی داگیرکەر و داگیرکەری تێکۆشانی کرد. هاوڕێ سیدار کە پێشەنگێکی گەنجی گەڤەری وڵاتپارێز بوو، کەسایەتی میلیتانی ئەوە لە تێکۆشانی هاوڕێکانیدا هەموو کاتێک بەردەوام دەبێت.

سەرەتا سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادەی هێژای هەردوو هاوڕێمان و خەڵکی جۆلەمێرگ و هەموو گەلی کوردستانی وڵاتپارێز دەکەین و بەڵێنمان دووبارە دەکەینەوە کە لە تێکۆشانی خۆماندا خاوەنداری لە یادەوەری شەهیدان دەکەینەوە."

ف.ق