هەپەگە ناسنامەی ٣ گەریلای شەهیدی ئاشکرا کرد

هەپەگە ناسنامەی ٣ گەریلای شەهیدی ئاشکرا کرد کە لە حەفتانین شەهید بوون و وتی، " بۆ جێبەجێکردنی خەیاڵی هاوڕێ قاڕەمانەکانمان کە هەر یەکیان میلیتانێکی ئاپۆیی بوون، تێکۆشانمان بەردەوام دەبێت."

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەبارەی شەهیدبوونی ٣ گەریلاکە راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە کە بەشێکی بەم شێوەیەیە:

"لە ١١ی شوباتی ٢٠٢٢دا لە گۆڕەپانی حەفتانین، لە هێرشی سوپای داگیرکەری تورکدا، هاوڕێکانمان، ڕۆنی، مەزلۆم و قەندیل شەهید بوون. بۆ جێبەجێکردنی خەیاڵی هاوڕێ قاڕەمانەکانمان کە هەر یەکیان میلیتانێکی ئاپۆیی بوون، تێکۆشانمان بەردەوام دەبێت."

ئێمە سەرەخۆشی کە خانەوادەی هێژای هاوڕێکانمان ، ڕۆنی، مەزلۆم و قەندیل و هەموو گەلی وڵاتپارێزی کوردستان دەکەین.

ناسنامەی هەڤاڵانمان بەم شێوەیەیە:
 

ناسناو: رۆنی ئاربابا

ناو و پاشناو: زانیار حسێنی

شوێنی لەدایکبوون: بانە

ناوی دایک و باوک: نازدار و رەحمان

مێژوو و شوێنی شەهیدبوون: ١١ی شوباتی ٢٠٢٢/ حەفتانین

*

ناسناو: مەزلۆم قامشلۆ

ناو و پاشناو: رامان شێخموس

شوێنی لەدایکبوون: قامشلۆ

ناوی دایک و باوک: ساڵیحە و شێخموس

مێژوو و شوێنی شەهیدبوون: ١١ی شوباتی ٢٠٢٢/ حەفتانین

*
 

ناسناو: قەندیل دلبرین

ناو و پاشناو: شەعبان محەمەد

شوێنی لەدایکبوون: رەقە

ناوی دایک و باوک: لەتیفە و محەمەد

مێژوو و شوێنی شەهیدبوون: ١١ی شوباتی ٢٠٢٢/ حەفتانین

********

رۆنی ئاربابا

 

مەزلۆم قامشلۆ
 


قەندیل دلبرین
 

 

****
ف.ق