هەپەگە ناسنامەی ٣ گەریلای شەهیدی ئاشکرا کرد
هەپەگە ناسنامەی ٣ گەریلای شەهیدی ئاشکرا کرد و رایگەیاند، "بە هەڵوێست، بەرخودان و فیداکاریان بوونە رێبواری شەهیدان. لە مێژووی ئازادی گەلەکەماندا جێگەیەکی شکۆمەندیان گرت".
هەپەگە ناسنامەی ٣ گەریلای شەهیدی ئاشکرا کرد و رایگەیاند، "بە هەڵوێست، بەرخودان و فیداکاریان بوونە رێبواری شەهیدان. لە مێژووی ئازادی گەلەکەماندا جێگەیەکی شکۆمەندیان گرت".
راگەیەندراوی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە بەم جۆرەیە:
"لە هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەردا لە ١٧ی نیسانی ٢٠١٩ و ٢٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا، رۆڵە بەنرخەکانی کۆمەڵگای ئێزدیمان و جەنگاوەرانی گیانبازی ئاپۆیی پارتەکەمان پەکەکە دڵشێر شەنگالی و تیرێژ رۆژ و رۆڵەی جوامێری گەلەکەمان لە کۆبانێی خۆڕاگر بۆتان شەهید بوون.
چەتەکانی داعش و دەوڵەتی تورکی داگیرکەر پێکەوە لە دژی گەلی ئێزدیمان لە شەنگال هێرشێکی کۆمەڵکوژییان دەستپێکرد. ئەو هێرشە جینۆسایدە لە ساڵی ٢٠١٤ وەک فەرمانێکی نوێ چووە ناو مێژوو بەڵام لە سایەی بەرخودانی گەلی ئێزدیمان کە دەستبەرداری ئایین و کولتورەکەی نەبوو، ئەو هێرشە پوچەڵ کرایەوە. گەلی ئێزدیمان کە لەگەڵ جەنگاوەرانی گیانبازی ئاپۆیی، لەمنداڵەوە تا گەورە بەشدارییان لە بەرخودان کرد، بە بەرخودانێکی ئەفسانەیی شەنگالیان رزگار کرد. کۆبانێ کە دوای شەنگال بە هەمان شێوەی رووبەڕووی هێرش بووەوە، بە بەرخۆدانێک کە هەموو جیهانی سەرسام کرد، ئازادی خۆی بەدەستهێنا. زۆر گەنجی شەنگال و کۆبانێ کە بووەنە شایەتی هەوڵەکانی جەنگاوەرانی گیانبازی ئاپۆیی بۆ ئافراندنی ئەو سەرکەوتنانە، هاتنە ریزی پەکەکە. هاوڕێیانمان دڵشێرم تیرێژ و بۆتان کە بە هۆشمەندی و هەستەوە بەشداری تێکۆشان بوون، بە هەڵوێست، بەرخودان و گیانبازی خۆیان بوونە رێبواری هێڵی شەهیدان و جێگەی شکۆمەندانەی خۆیان لە مێژووی ئازادی گەلەکەماندا گرت".
سەرەخۆشی لە بنەماڵەی بەنرخی هاوڕێیانمان دڵشێر، تیرێژ و بۆتان و هەموو گەلی وڵاتپارێزی کوردستان و خەڵکی شەنگال و کۆبانێ دەکەین.
ناسنامەی هەڤاڵانی شەهیدمان بەم جۆرەیە:
ناسناو: دڵشێر شەنگالی
ناو و پاشناو: هەڵبەست ئەل شێخ
شوێنی لەدایکبوون: موسڵ
ناوی دایک-باوک: حەیات- عەلی
کات و شوێنی شەهیدبوون: ١٧ی نیسانی ٢٠١٩/ هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا
ناسناو: تیرێژ رۆژ
ناو و پاشناو: سەعید دەخیل رەشۆ
شوێنی لەدایکبوون: شەنگال
ناوی دایک-باوک: بەرفێ- دەخیل
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠/ هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا
ناسناو: بۆتان کۆبانێ
ناو و پاشناو: ئۆجالان بەکری
شوێنی لەدایکبوون: منبج
ناوی دایک-باوک: حەوا- محەمەد
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠/ هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا
هـ . ب