هەپەگە ناسنامەی ٣ شەهیدی ئاشکرا کرد
هەپەگە ناسنامەی ٣ شەهیدی ئاشکرا کرد و وتی، " ڕۆڵەی قاڕەمانی گەلەکەمان، هاوڕێکانمان جوودی، دژوار و یوسف بە شەهیدبوونیان، بوونەتە بیانووی تێکۆشانێکی گەورەتر بۆ ئێمە."
هەپەگە ناسنامەی ٣ شەهیدی ئاشکرا کرد و وتی، " ڕۆڵەی قاڕەمانی گەلەکەمان، هاوڕێکانمان جوودی، دژوار و یوسف بە شەهیدبوونیان، بوونەتە بیانووی تێکۆشانێکی گەورەتر بۆ ئێمە."
بەشێک لە راگەیەنراوی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەمبارەیەوە بەم شێوەیەیە:
" هەڤاڵمان جوودی قەهرەمان ئەندامی فەرماندەیی هەرێمی وان ، لە هەرێمی وان لە مانگی ئەیلولدا لە شەڕی دژی سوپای داگیرکەری تورکدا تاوەکو دوایین هەناسەی شەڕی کرد، بووە نمونەیەکی هەڵبژاردەی بەرخۆدانی پارتەکەمان و شەهید بوو. هەڤاڵمان جوودی کە لە کاروباری گەنجان تاوەکو کاروباری گەل، لە شەڕڤانی تاوەکو فەرماندەیی لە هەموو ساتەکانی ژیانی شۆڕشگێریدا تێکۆشانی کرد و هەوڵیدا شایەنی شەهیدان و رێبەرمان بێت و بووە یەکێک لە نمونە بژاردەکانی گەریلای مۆدێرنیتەی دیموکراتیک. لە تێکۆشاندا جگە لە سەرکەوتن هیچ پێوانەیەکی دیکەی قبوڵ نەکرد، ئاستی سەرکەوتنی بەرز کردەوە و ویستی تێکۆشانی ئازادی گەلەکەمان گەورەتر بکات.
هاوڕێمان جوودی تایبەتمەندی فەرماندەیی سەردەمی نوێی لە کەسایەتی خۆیدا جێبەجێ کرد و بووە فەرماندەیەک کە لە ژیاندا و تاوەکو تێکۆشان بووە نمونەیەک. ئێمە وەک هاوڕێکانی ئەو بەرخۆدانیەی کە هەڤاڵ جوودی رادەستی ئێمەی کردووە تاوەکو سەرکەوتن، بە هەوڵدانێک کە شایەنی ئەو و هەموو شەهیدانمان بێت، بەردەوامی پێدەدەین.
ناسنامەی هاوڕێ شەهیدەکەمان بەم شێوەیەیە:
ناسناو: جوودی قەهرەمان
ناو و پاشناو: جومهور قەهرەمان
شوێنی لەدایکبوون: جۆلەمێرگ
دایک و باوک: جەواهیر و حوسنو
کات و شوێنی شەهیدبوون: وان \ ٢٠٢٢
*
تاوەکو دوایین هەناسە شەڕیان کرد و شەهید بوون
هاوڕێکانمان دژوار و یوسف کە ماوەیەکی زۆر لە گۆڕەپانی بۆتان کارێکی سەرکەوتوویانەیان کرد، لەدژی هێرشی دوژمن بە هەموو جۆرێک وڵامیان دایەوە و بەپێی مێژووی بەرخۆدانی گۆڕەپانی بۆتان تێکۆشانیان کرد. هەردوو هاوڕێمان لە ٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ لە هەرێمی بەستا لە شەڕی دکی سوپای داگیرکەری تورکدا تاوەکو دوایین هەناسەی خۆیان شەڕیان کرد و شەهید بوون. هاوڕێ قاڕەمانەکانمان کە بەپێی کەلتوری بەرخۆدانی بۆتان تێکۆشانیان کرد، بە شەڕی فیدایی و بە ئیرادەوە لەدژی هێرشەکانی دوژمن، لە مێژووی قاڕەمانێتی بۆتاندا لاپەڕەیەکی نوێیان نوسیەوە. بەهۆی ئەو تایبەتمەندیانەوە، هاوڕێکانمان دژوار و یوسف بوون بە پێشەنگی سەردەمی نوێی. بە شەهیدبوونیان بوون بە قیبلەیەک بۆ هاوڕێکانیان کە هەموو کاتێک رووی تێکۆشان لەوان بێت.
ناسنامەی هاوڕێکانمان دژوار و یوسف بەم شێوەیەیە:
ناسناو: دژوار چوارچەلا
ناو و پاشناو: مەزلۆم بەهادر
شوێنی لەدایکبوون: شڕنەخ
دایک و باوک: گورجو و سەلاحەدین
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢\ بەستا
*
پاشناو: یوسف مردێسی
ناو و پاشناو: یڵماز ئاسلان
شوێنی لەدایکبوون: روحا
دایک و باوک: گولەر و خەلیل
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ \ بەستا"
هەپەگە وێڕای ئەوەی کە باسی لە ژیانی شۆڕشگێری و تێکۆشانی هەرسێ شەهیدەکەی لەنێو تەڤگەری ئازادی کوردستان و ریزەکانی گەریلاکانی ئازادی کوردستاندا کردووە، هەروەها وتی، " ڕۆڵەی قاڕەمانی گەلەکەمان، هاوڕێکانمان جوودی، دژوار و یوسف بە شەهیدبوونیان، بوونەتە بیانووی تێکۆشانێکی گەورەتر بۆ ئێمە. سەرەخۆشی لە خانەوادەی هێژای هاوڕێکانمان جوودی، دژوار و یوسف و هەموو گەلی وڵاتپارێزمان دەکەین."
ف.ق