هەپەگە ناسنامەی ٣ شەهیدی ئازادی ئاشکرا کرد

هێزەکانی پاراستنی گەڵ بۆ ئەو ٣ گەریلایەی کە پێکەوە شەهید بوون، وتی: "هەڤاڵانمان بۆ هەر خەباتێک جگە لە سەرکەوتن هیچی تریان قبوڵ نەدەکرد. بە شایستەیی ئەرک و بەرپرسیارێتی خۆیان جێبەجێ کرد".

هێزەکانی پاراستنی گەڵ بۆ ئەو ٣ گەریلایەی کە پێکەوە شەهید بوون، وتی: "هەڤاڵانمان بۆ هەر خەباتێک جگە لە سەرکەوتن هیچی تریان قبوڵ نەدەکرد. بە شایستەیی ئەرک و بەرپرسیارێتی خۆیان جێبەجێ کرد".

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە سەبارەت بە ٣ گەریلای ئازادی کە لە هەڕێمەکانی پاراستنی میدیادا شەهید بوون ڕاگەیەندراوێکی بلاو کردەوە.

ڕاگەیەندراوەکە بەم شێوەیەیە:

١٠ی ئازاری ٢٠٢٣ لە ئەنجامی هێرشێکی دوژمن بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی میدیا، هەڤالانمان عەلی خەبات، ڕێناس و جەسور شەهید بوون.

هەڤالانمان عەلی خەبات، ڕێناس و جەسور لە دژی سیاسەتی کوشتنی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بەشدارییان لە تێکۆشانی ئازادیدا کرد، ئەم تێکۆشانە بە پێشەنگایەتی پارتەکەمان پەکەکە و پارادایمی ڕێبەری ئاپۆ بەڕێوە دەچێت. بە جۆش و خۆشەویستییەکی گەورە بەشداری ناو تێکۆشانمان بوون. هەڤاڵانمان هەموو ساتەکانی ژیانی خۆیان بە زانست و بەرخۆدان بەسەر برد. لە زۆر گۆرەپاندا بەشداری ژیانی شۆڕشگێری بوون و بۆ ئەوەی داهاتوویەکی ئازاد بۆ گەلەکەمان بخۆڵقینن، هەوڵیان دەدا. هەڤاڵانمان عەلی خەبات، ڕێناس و جەسوڕ لە هەر ناوچەیەک کە تێکۆشانیان دەکرد وەک ئەندامی فەلسەفەی ئاپۆیی بە هەڵوێستی خۆیان شوێنی خۆیان لە دڵی گەل و هاوڕیکانیاندا دەکردەوە. هەڤالانمان بە ڕەفتارەکانیان بوون بە جەنگاوەڕیکی ئاپۆیی نموونەیی. هەمیشە ئەوان لە تێکۆشانی ئازادیماندا بە زیندوویی دەمێننەوە و دەبن بە پێشەنگی تێکۆشانمان.

ئێمە سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەمالەی شەهیدانمان عەلی خەبات، ڕێناس و جەسوڕ و هەموو گەلانی وڵاتپارێزی کوردستان دەکەین.

زانیاری دەربارەی ناسنامەی هەڤاڵانی شەهیدمان بەم شێوەیەیە:

نازناو: عەلی خەبات بۆتان

ناو و پاشناو: ئەردینچ بوڵجال

شوێنی لەدایک بوون: ئەدەنە

ناوی دایک - باوک: مەلاحات - ئاسیف

شوێن و ڕۆژی شەهادەت: ١٠ی ئازاری ٢٠٢٣ / هەرێمەکانی پاراستنی میدیا

نازناو: ڕێناس ڕاپەرین

ناو و پاشناو: فایق ئایدن

شوێنی لەدایک بوون: موش

ناوی دایک - باوک: خەیاڵ-سەعید

شوێن و ڕۆژی شەهادەت: ١٠ی ئازاری ٢٠٢٣ / هەرێمەکانی پاراستنی میدیا

نازناو: جەسور

ناو و پاشناو: عەبدولموتەلیب دوگروجو

شوێنی لەدایک بوون: ئامەد

ناوی دایک - باوک: یۆکسەل-فەخرەدین

شوێن و ڕۆژی شەهادەت: ١٠ی ئازاری ٢٠٢٣ / هەرێمەکانی پاراستنی میدیا