هەپەگە ناسنامەی دوو شەهیدی ئاشکرا کرد

هەپەگە ئاشکرای کرد کە دوو گەریلا لە مەتینا شەهیدبوون و لەوبارەوە رایگەیاند، "هەرچەندە کە شەهیدبوونیان کۆستێکی گەورەش بێت، بەڵام دەبێتە پاڵنەری ئەوەی تێکۆشان بە گوڕتر بکەین".

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەبارەی ئەو گەریلایانەی لە مەتینا شەهیدبوون، ئەم زانیارییەی راگەیاند، " هاوڕێیانمان حشێن پیرانی قارەمانی ئامەد و شەڕڤانی یەژاستار روکەن زیلان لە هێرشەکەی دوژمن لە ١٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣دا لە هەرێم مەتینا شەهیدبوون.

هاوڕێیانمان حسێن و روکەن بە ژیان، بەشداربوونی تێکۆشان، هەڵوێست و ئایدۆلۆژیای ئاپۆیی پتەو لە هەموو گۆڕەپان و کاتێکدا بوونە جەنگاوەری پێشەنگ. شەهیدبوونی هاوڕێیانمان چەندەش بۆ ئێمە دژواربێت، دەبێتە مایە و پاڵنەری بەرفراوانکردنی تێکۆشان. هاوڕێ حسێن کە بە پراتیک، تێکۆشان و هەڵوێستی خۆی لە ژیاندا، پێویستی دڵسۆزی و وەفاداری بە شەهیدانی بە بێ وچان جێبەجێکرد. جەنگاوەری پێشەنگی پاژک روکەن لە تێکۆشانی ئازادیماندا بەردەوام بەهای ئافراند و بووە نمونە بۆ هاورێکانی.

ئێمە وەک رێبواران و شوێنکەوتووانی هاوڕێ شەهیدەکانمان سەرەخۆشی لە بنەماڵەی وڵاتپارێزی هاوڕێیانمان و سەرجەم گەلی کوردستان دەکەین و بەڵێنی خاوەنداری لە یادی ئەو شەهیدانە دووپاتدەکەینەوە.

زانیاری لە بارەی هاوڕێ شەهیدەکانمان بەم جۆرەیە:

ناسناو: حسێن پیران

ناو و پاشناو: جیهاد ئاکتای

شوێنی لەدایکبوون: ئامەد

ناوی دایک- باوک: ساڵیحە- محەمەد

کات و شوێنی شەهیدبوون: ١٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣/ مەتینا

ناسناو: روکەن زیلان

ناو و پاشناو: زەینەب سەڤیم

شوێنی لەدایکبوون: سێرت

ناوی دایک- باوک: خاتون- حاجی

کات و شوێنی شەهیدبوون: ١٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣/ مەتینا