هەپەگە ناسنامەی دوو شەهیدی ئاشکرا کرد

هەپەگە ناسنامەی دوو شەهید ئاشکرا و کرد و رایگەیاند، "هاوڕێیانمان نوژیان و دلژین تا کۆتا سات بە پێداگرییەوە لەسەر هێڵی رێبەرایەتی هەنگاویاننا."

راگەیەندراوەکەی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە بەم جۆرەیە:

"هاوڕێمان نوژیان و دلژین لە هێرشی دوژمن لە ٢٣ی نیسانی ٢٠٢٤ لە هەرێمی خواکورک شەهیدبوون. هاوڕێیانمان نوژیان و دلژین جەنگاوەری قارەمانی تێکۆشانی ئازادی ژن بوون. تا کۆتا هەناسەیان لەسەر هێڵی رێبەرایەتی خاوەن هەڵوێستی روون و بێ وچان بوون. بە بەشداربوونی پڕجۆش و خرۆش، سادە و لەخۆبوردەیان وەک جەنگاوەرانی نمونەیی کەوتنە ناو مێژووی تێکۆشانمان. هاوڕێیانمان کە داکۆکیکاری بێ وچانی هێڵی بەرخودانی ئاپۆیی بوون، بۆ ئەوەی بەرپەرچی هێرشەکانی دوژمن بدەنەوە لە بواری سەربازیدا خۆیان پێشخست. لە جێبەجێکردنی تاکتیکەکانی گەریلای سەردەمی نوێدا پێداگرییان کرد و گورزیان لە دوژمن وەشاند. هاوڕێیانمان نوژیان و دلژین لەسەر ئەو بنەمایە بۆ بەرەوپێشبردنی هاوڕێیانیان بەردەوام لە ناو گەڕان و بەدواداچووندابوون. بەم جۆرە پێداگرانە رۆحی گیانبازی ئاپۆیی تێکۆشانیان گەورە کرد و لە رێپێوانی شۆڕشگێڕانەیاندا سەرکەوتنیان بەدەستهێنا. هاوڕێیانمان نوژیان و دلژین لە یەکەم رۆژەوە تا رۆژی شەهیدبوونیان بە دروشمی "رێبەر ئازاد و کوردستانی ئازاد" بێ دوودڵی و بێ وەستان هەنگاویان نا. هاوڕێیانمان لە پێناو پاراستنی بەهاکانی گەلەکەمان کە رووبەڕووی قڕکردنە، ژیانی فیداییان هەڵبژارد و لەناو ریزەکانی تێکۆشانی ئازادیدا بەشداربوون. بۆ ئەو ئامانجانەی بڕوایان پێیهەبوو، تێکەڵ بە کاروانی نەمران بوون.

لەسەر ئەو بنەمایە ئێمە سەرەخۆشی لە بنەماڵەی بەنرخی هاوڕێیانمان نوژیان و دلژین و سەرجەم گەلی وڵاتپارێزی کوردستان دەکەین و جارێکی دیکە بەڵێن دوبارە دەکەینەوە کە ئێمە ئەو تێکۆشانەی هاوڕێیانمان بۆ ئێمەیان بەجێهێشتووە بە وشیاری و بەرپرسیارێتیەوە شایەنی بین و بیگەیەنینە سەرکەوتن.

زانیارییەکان لە سەر ناسنامەی هاوڕێ شەهیدەکانمان بەم جۆرەیە:

ناسناو: نوژیان عسیان

ناو و پاشناو: خەدیجە کایا

شوێنی لەدایکبوون: مێردین

ناوی دایک- باوک: ناجیە - ئیسماعیل

کات  و شوێنی شەهیدبوون: ٢٣ی نیسانی ٢٠٢٤/ خواکورک

 

ناسناو: دلژین ئازادی

ناو و پاشناو: هێڤا کلێڤچەک

شوێنی لەدایکبوون: عەفرین

ناوی دایک- باوک: فەهیمە- عەبدولرەحمان

کات  و شوێنی شەهیدبوون: ٢٣ی نیسانی ٢٠٢٤/ خواکورک

هـ . ب