هەپەگە ناسنامەی گەریلایەکی شەهیدی راگەیاند

هەپەگە ناسنامەی گەریلایەکی شەهید راگەیاند و ئاماژەی بەوەکرد، "هاوڕێمان شەڕڤان ئەو ئاڵایەی سەرکەوتن کە رۆژهات و ئەرداڵ شەکاندیانەوە، لە دۆغا، هەڵمەت و سەرخۆبوونی وەرگرت و گەیاندیە لوتکەیەکی نوێ".

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەبارەی ئەو گەریلایەی لە ئۆپراسیۆنی شۆڕشگێڕیی شەهید دۆغا ڤیان شەهید بوو، ئەم زانیاریانەی خستەڕوو:

"لە راگەیەندراوەکەی ١٨ی شوباتی ٢٠٢٤دا بۆ گەلی وڵاتپارێز و رای گشتیمان ئاشکرا کرد کە هاوڕێمان شەڕڤان ڤارتۆ لە ئۆپراسیۆنی شۆڕشگێریی شەهید دۆغا ڤیاندا  شەهید بووە.

رۆڵەی بەنرخی گەلەکەمان لە رۆژهەڵاتی کوردستان هاوڕێ شەڕڤان وەک گەنجێکی کورد کە دڵی ئەو بۆ ئازادی لێدەدات، بەشداری لەناو ریزەکانی گەریلاداکرد. بە بەشداربوون، گیانبازی، هاوڕێیەتی لەناخەوە و هەنگاونانی لە سەر هێڵی گیانبازی بووە جەنگاوەرێکی ئاپۆیی هێژا و بەنرخ. بۆ ئەوەی ئازادی گەلەکەمان بگەیەنێت سەرکەوتن هەموو ئەرکێکی بە پێداگرییەوە راپەڕاند. لە زاپ کە دوایین شوێنی ئەرکەکەی بوو، هاوڕێمان شەڕڤان بە رۆحی گیانبازی ئاپۆیی بەشداری لە ئۆپراسیۆنی شۆڕشگێڕیی شەهید دۆغا ڤیاندا کرد. شێوازی سەرکەوتن و ئازایەتی بەرزی لە کەسایەتی خۆیدا ئاوێتەکرد و بە لێهاتووییەوە چووە سەر دوژمن. هاورێمان شەڕڤان بە گەریلایەتی لێزانانە و شارەزایانەی خۆی گورزی قورسی لە سوپای داگیرکەر وەشاند و ئەو بارەگایەی دوژمن لەوێ جێگیربوو، کۆنترۆڵی کرد و سەرکەوتنێکی مێژوویی بە دەستهێنا. هاورێمان شەڕڤان لەو ئۆپراسیۆنەدا بە قارەمانێتی شەڕی کرد و شەهیدبوو. بە دۆست و دوژمنی نیشاندا کە هیچ سوپایەکی داگیرکەر ناتوانێت خۆی بەرامبەر بە هێزی گەریلای پرۆفیشناڵی خاوەن رۆحی فیدایی ئاپۆیی رابگرێت. ناوی خۆی لە مێژوویی تێکۆشانماندا نوسیەوە.

سەرەخۆشی لە گەلی وڵاتپارێزی رۆژهەڵاتی کوردستان و سەرجەم گەلی کورد، بەتایبەتی بنەماڵەی بەڕێز و بەنرخی هاوڕێمان شەڕڤان دەکەین.

زانیاری لەبارەی ناسنامەی هاوڕێمان شەڕڤان ڤارتۆ بەم جۆرەیە:

ناسناو: شەڕڤان ڤارتۆ

ناو و پاشناو: عادل عەلیمورادی

شوێنی لەدایکبوون: جوانڕۆ

ناوی دایک- باوک: عەتیە- محەمەد عەلی

کات و شوێنی شەهیدبوون: ١٧ی شوباتی ٢٠٢٤/ زاپ

هـ . ب