هەپەگە ناسنامەی گەریلایەکی ئاشکرا کرد کە لە گارە شەهید بووە

هەپەگە ناسنامەی گەەریلایەکی ئاشکرا کرد کە لە گارە شەهید بووە و وتی، "هاوڕێمان بۆتان میلیتانی ئاپۆیی بوو کە لە زۆر گۆڕەپانی تێکۆشانی ئازادی کوردستاندا بە فیداکاری ڕەنجی کێشا و کاری کرد."

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەمبارەیەوە ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە کە بەشێکی بەم شێوەیەیە:

"هاوڕێمان بۆتان لە هەرێمی گارە کاتێک لەسەر ئەرکی خۆی بوو لە ١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١دا لە هێرشی ئاسمانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکدا شەهید بوو. دیارە کە ئەم هێرشە نامەردانەیە لە ئەنجامی سیخوڕی و هەواڵگێڕیدا ئەنجامدراوە. هاوڕێمان بۆتان لە زۆر گۆڕەپانی تێکۆشانی ئازادی کوردستاندا فیداکاری کرد و میلیتانی پێشەنگی ئاپۆیی بوو. بە پێچەوانەی بانگەشە هەڵەکانی میدیای شەڕی تایبەتی تورک، بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوەی پارتەکەمان نییە.

ناسنامەی هاوڕێ شەهیدەکەمان بەم شێوەیەیە:-

ناسناو: بۆتان مەلازگرت

ناو و پاشناو: لێهات گۆران

شوێنی لەدایکبوون: مووش

دایک و باوک: سوهەیلاو ساڵح

کات و شوێنی شەهیدبوون: ١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ / گارە

هەپەگە سەڕەرای ئەوەی کە باسی لە خەبات و تێکۆشانی شەهید بۆتانی کردووە کە ڕیزەکانی گەریلاکانی ئازادی کوردستاندا، هەروەها وتی، "هاوڕێمان بۆتان هەموو ساتەکانی ژیانی بە تێکۆشان تێپەڕاند و لە تێکۆشانی ئازادی کوردستاندا ڕەنجێکی زۆری کێشا. بە عەقڵیەتی کوردەواری ئەرکی وڵاتپارێزی خۆی جێبەجێ کرد. سەرەتا سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادەی هێژای هاوڕێکەمان و هەموو گەلی وڵاتپارێزی کوردستان دەکەین و بەڵێنمان دووبارە دەکەینەوە کە بە تەئکیدی سەردەکەوین کە ئەوەش فەرمانی شەهیدەکانمانە."

ف.ق