هەپەگە ناسنامەی سێ گەریلای شەهیدی ئاشکرا کرد

هەپەگە ناسنامەی ٣ گەریلای ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگەی ئاشکرا کرد کە لە ساڵی ٢٠١٨دا شەهید بوون و وتی، " بۆ تێکۆشانی ئازادی و ناساندنی گەریلاکانی ئازادی بە جیهان، سێ شەهیدەکەمان رەنجێکی زۆریان کێشا."

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەبارەی شەهیدبوونی ئەو ٣ گەریلایەوە راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە کە بەشێکی راگەیەنراوەکە بەم شێوەیەیە؛

" بۆ گەریلاکانی کوردستان و تێکۆشانی ئازادی و هەبوونی داستانی بە جیهان بناسێنن، هاوڕێکانمان عەلی، غەمگین و هەڵگورد، شوێنی خۆیان لەنێو کاروخەباتی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگەدا گرتەوە، لە ١٠ی تەمووزی ٢٠١٨دا لە هێرشی دوژمندا شەهید بوون. هاوڕێکانمان بە رەنج، پێشەنگی و فەرماندەیی کاروخەباتی چاپەمەنی هەپەگەیان دەکرد، میراسێکی گەورەیان بەجێهێشت. بەڵێن دەدەین کە تێکۆشانی شەهیدەکانی چاپەمەنی هەپەگەمان بە شێوەیەکی سەرکەوتووانە سەربکەوێت و تێکۆشانی فیدایی و راستی گەریلاکانی ئازادی کوردستان کە هاوڕێکانمان خوڵقاندیان، زیاتر بە گەلانی جیهان بگەیەنین.

ناسنامەی هاوڕێ شەهیدەکانمان بەم شێوەیەیە؛

ناسناو: عەلی کانی ڕؤژ

ناو و پاشناو: محەمەد رەشید تورگوت

شوێنی لەدایکبوون: جۆلەمێرگ

دایک و باوک: نەزمیە و حەسەن

کات و شوێنی شەهیدبوون: ١٠ی تەمووزی ٢٠١٨/ هەرێمەکانی پاراستنی میدیا

*

ناسناو: غەمگین ئامەد

ناو و پاشناو: یڵدرئای ئارسلان

شوێنی لەدایکبوون: ئامەد

دایک و باوک: کۆچەری و نورەدین

کات و شوێنی شەهیدبوون: ١٠ی تەمووزی ٢٠١٨/ هەرێمەکانی پاراستنی میدیا

*

ناسناو: هەڵگورد باگۆک

ناو و پاشناو: جەلال ئوزلوک

شوێنی لەدایکبوون: مێردین

دایک و باوک: مەنجی و عەبدولکەریم

کات و شوێنی شەهیدبوون: ١٠ی تەمووزی ٢٠١٨/ هەرێمەکانی پاراستنی میدیا
*

عەلی کانی ڕۆژ

*

*

*

غەمگین ئامەد 

*

هەڵگورد باگۆک

*

هەپەگە وێرای ئەوەی باسی لە تێکۆشانی سێ شەهیدەکەی لە ریزەکانی گەریلاکانی ئازادی کوردستان و کاروخەباتیان لە ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگەدا کردووە و وتی، " هاوڕێکانمان عەلی، غەمگین و هەڵگورد بە فیداکاری و رەنجێکی زۆرەوە، بەهای زۆریان خوڵقاند و گەیشتنە دوارۆژ. سەرەتا سەرەخۆشی خۆمان لە خانەوادەی هێژای هاوڕێکانمان، سەرەخۆشی لە هەموو گەلی وڵاتپارێزی کوردستان دەکەین و بەڵێن دووبارە دەکەینەوە کە ئامانجی هاوڕێ شەهیدەکانمان جێبەجێ دەکەین."

ف.ق