هەپەگە: رادارێک، کامێرایەکی چاودێری و کامێرایەکی حەراری لەناوبران
لە چالاکی گەریلاکاندا لە زاپ سیستمێکی رادار، کامێرایەکی تەرماڵ و کامێرایەکی چاودێری لەناوبران.
لە چالاکی گەریلاکاندا لە زاپ سیستمێکی رادار، کامێرایەکی تەرماڵ و کامێرایەکی چاودێری لەناوبران.
راگەیەندراوی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەسەر بابەتەکە بەم جۆرەیە:
لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ:
٢٦ی شوبات کاتژمێر ١٤:٤٥ و ١٧:٤٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئێف ئێم بە رێبازی نیشان شکێنی کەلوپەل و کەرستەی سەربازی داگیرکەران لەناوبران. لەو چالاکیەدا سیستمێکی رادار، کامێرایەکی تەرماڵ و کامێرایەکی چاودێری لەناوبران.
هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە درۆنی بۆمبڕێژکراو و تەقەمەنی قەدەغە:
٢٧ و ٢٨ی شوبات لە هەرێمی شەهید دەلیی رۆژئاوای زاپ سەنگەرەکانی شەڕی ئێمە لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی ٥ جار بە درۆنی بۆمبڕێژکراو بۆردومان کران.
هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر؛
٢٦، ٢٧، ٢٨ و ٢٩ی شوبات لە هەرێمی گارە نەقەبی خێرێ، چەمرۆبۆتکی، گوزە و شیە ١١ جار، لە هەرێمی خواکورک ئاوی لۆلان، گۆسین ٢ جار، لە هەرێمی مەتینا شێلازێ، دەرگەلێ، بازێ، سەرێ مەتینا ٥ جار، لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ شاخی بەهار، شاخی ئامێدی ٣ جار، لە هەرێمی زاپ گۆڕەپانی بەرخودانی شەهید ئیبراهیم یەک جار، بە گشتی ٢٢ جار ئەو ناوچانە بە فرۆکەی شەڕ بۆردومان کران".
هـ . ب