هەپەگە شەهیدبوونی گەریلایەکی ڕاگەیاند

هەپەگە ڕایگەیان ڤیان هەڵۆ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ٢١ی نیساندا گەیشت بە کاروانی شەهیدان و وتی: "هەموو کاتێک بە کەسایەتی ڕاستگۆیی، فیداکاری و دڵخوازی بۆ ئازادی لە یادمان دەبێت و یادکردنەوەی دەبێتە هۆکاریی تێکۆشانمان.'

ڕاگەیاندراو پەیوەست بە شەهید

ڕاگەیاندراوەکەی ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە بەم شێوەیە:

" هاوڕێمان ڤیان هەڵۆ لە ٢ی نیسانی ٢٠٢٤ لە قەندیل شەهیدبوو.

ژنە دلێری ڕۆژهەڵاتی کوردستان، میلیتانی ئاپۆیی بەنرخی هاوڕێمان ڤیان هەڵۆ، نموونەی ئەو کەسانەبوو کە خۆی پەیوەست بە بەها نەتەوەییەکان کردبوو، تێکۆشانی گەلەکەمانی لە هەموو کوردستاندا بە بەشێک لە تێكۆشانی خۆی دەبینی. هەر لەبەر ئەمەش بە ئایدیا و بڕیاردارییەکی مەزنەوە لە ناو گەریلادا جێگەیی خۆی سەلماند و بەرپرسیارێتی مێژووی لە ئەستۆی خۆی گرت. هاوڕێمان ڤیان کە ناوەکەی هاوواتایی بەرخۆدان و تێکۆشانی ئازادی بوو، ئەو ئەرک و بەرپرسیارێتییەی دەخرایە ئەستۆ، بە سەرکەوتنێکی مەزنەوە بەجێ دەگەیاند و بەم تایبەتمەندیانەیەوە بووە جێگەی نموونەی هەموو ژنانی گەنج.

هاوڕێمان ڤیان کە ناسنامەی میلیتانی پاژکی بە سەربڵندییەکی مەزنەوە هەڵگرت و بە شاییستەییەوە پێکیهێنا، لە هەمان کاتدا بە هەڵوێستەی ڕوونیەوە لە هێڵی ئازادی ژندا بووە ناویی وەڵامدانەوە لە دژی زهنیەتی پیاوسالاری.

وەک هاوڕێیانی شەهید ڤیان، سەرساغی خۆمان بۆ بنەماڵەی هێژای شەهید ڤیان و تەواوی گەلی وڵاتپارێزی کوردستان و ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەخوازین. بەڵێن دەدەین بە یادکردنەوەی بە بەهای هاوڕێ ڤیان لە خەیاڵی کوردستانی ئازاددا بە زیندووی بهێڵینەوە.

زانیاری لەسەر ناسنامەی هاوڕێمان ڤیان بەم شێوەیە:

https://anfturkce.com/uploads/tr/articles/2024/05/20240503-image-20240503070754-1-jpeg23b6f5-image.jpg

ناسناو: ڤیان هەڵۆ

ناو و پاشناو: ئیلهام ساعدموجیشی

شوێنی لەدایک بوون: کامیاران

ناوی دایک و باوک: زوڵەیخا-حوسەین

شوێن و مێژووی شەهیدبوون: ٢١نیسانی ٢٠٢٤/ قەندیل."