هەپەگە: سەنگەرەکانمان لە گۆڕەپانی سیدا بە بۆمبی ئەتۆمی تاکتیکی بۆردومان کران

ھەپەگە ڕایگەیاند، سوپای تورکی داگیرکەر بەرەبەیانی ئەمڕۆ سەنگەرەکانی گەریلا لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی سیدای بە بۆمبی ئەتۆمی تاکتیکی بۆردومان کردوە.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی چالاکییەکانی گەریلا و هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەری لە نێوان ٢ بۆ ٣ی ئاب بڵاوکردەوە.

 لە ڕاگەیەندراوەکەدا ھاتووە:

"لە ھەرێمی شەھید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ:

٢ی ئاب کاتژمێر ٠٧:٠٠، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی، لە دژی داگیرکەران کە لە جموجۆڵدا بوون، چالاکییەک بە چەکی نیمچە ئۆتۆماتیک ئەنجامدرا، گورز لە سەنگەرێک وەشێنرا. چالاکییەکە لەلایەن هێزەکانی یەژاستارەوە ئەنجامدرا.

٢ی ئاب کاتژمێر ١١:٠٠، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی، بە چەکی نیمچە ئۆتۆماتیک لە داگیرکەران درا، گورز لە سەنگەرێک وەشێنرا.

٢ی ئاب کاتژمێر ١٤:٣٠، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی، لە دژی داگیرکەران کە ھەوڵیان دەدا سەنگەر بگرن، چالاکییەکی نیشانشکێنی ئەنجامدرا و لە ئەنجامدا داگیرکەرێک سزا درا. هەروەها بە چەکی نیمچە ئۆتۆماتیک داگیرکەرەکانی تر کرانە ئامانج.

٢ی ئاب کاتژمێر ١٦:٠٠، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی بە چەکی نیمچە ئۆتۆماتیک سەنگەرێکی داگیرکەران کرایە ئامانج.

لە ھەرێمی خواکورک:

٢ی ئاب کاتژمێر ٠٨:١٥، لە شاخی شەھید ئاخین بە چەکی قورس لە داگیرکەران درا.

هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر بە بۆمبی ئەتۆمی تاکتیکی:

٣ی ئاب کاتژمێر ٠٦:٠٠ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی سیدا لە زاپ سەنگەرەکانمان بە بۆمبی ئەتۆمی تاکتیکی بۆردومان کران.

هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر:

٢ی ئاب لە گارە گۆڕەپانەکانی گوندی زێڤک، گوندی ڕەشید و خێرێ ٥ جار لەلایەن فڕۆکەی شەڕ بۆردومان کران.

ھەرێمەکانی زاپ، شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ، مەتینا و خواکورک تۆپباران کران.

ژ.ن