هەپەگە: سوپای تورک بە تۆپی فسفۆڕ هێرش دەکات

هەپەگە رایگەیاند کە سوپای تورکی دوێنێ لە هێرشەکانیدا لە دژی هەرێمەکانی پاراستنی مێدیادا، تۆپی فسفۆڕی بەکارهێناوە.

بەگوێرەی راگەیەندراوێکی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە، سوپای تورکی داگیرکەر ١٠ی ئادار ٧ جار بە تۆپ کە ماددەی فسفۆڕیان تێدایە سەنگەرەکانی بەرخودانی سیدای لە هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا کردووەتە ئامانج.

هەپەگە رایگەیاند کە لە ٩ و ١٠ی ئاداردا گۆڕەپانی گوندی کانیسارکی گارە و گۆڕەپانی شاخی چارچەلی مەتینا ٤ جاربە فڕۆکەی شەڕ بۆردومان کراون.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتوە کە لە ١٠ی ئاداردا گۆڕەپانەکانی بەرخودانی شاخی جودی و سەنگەرەکانی بەرخودانی سیدا ١٩ جار بە هەلیکۆپتەری هێرشبەر، کاتیوشا، تانک و چەکی قورس بۆردومان کراون.

هـ . ب