هەپەگە: سوپای تورک هێرش دەکاتە سەر هاوڵاتیانی باشووری کوردستان

هەپەگە ڕایگەیاند، سوپای داگیرکەری تورک بۆ چوڵکردنی ناوچەکە هێرش دەکاتەسەر هاوڵاتیان و گوندەکان.

ئەمڕۆ ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە، لەسەر هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆسەر گوندەکانی باشوری کوردستان، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: دەوڵەتی داگیرکەری تورک کە لە بەرامبەر بەرخۆدانی گەریلاکانی ئازادیی کوردستان داڕماوە و بە ڕێباز و تەکنیکی هێڵی سەردەمی نوێ گەریلای، تەکنیکە هەرە پێشکەوتووەکانی شەڕی پوچەڵکراوە، ئەمجارە بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان گوندەکانی باشوری کوردستان بۆردوومان دەکات، ئەمەش بۆ ئەوەی گەلەکەمان چاوترسێن بکات تا گوندەکانیان چۆڵ بکەن، بۆیە بە مەبەست شوێنی نیشتەجێی بوونی هاوڵاتیانی دەکاتە ئامانج و هێرش دەکاتەسەر هاوڵاتیانی سڤیل و بە شێوەی ئاشکرا تاوانی شەڕ ئەنجامدەدات، داوا لە گەلەکەمان دەکەین بەرامبەر ئەو پیلانە چەپەڵەی دووژمن هەستێت و هەڵویست نیشان بدات.

هەروەها هاتووە: دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ ئەو ئامانجە چەپەڵی خۆی، ئەم هێرشانەی ئەنجامداوە:

ڕۆژی ١٨ی ئەم مانگە، کاتژمێر ١٢:٥٠ خولەکی نیوەڕۆ، لە هەرێمی مەتینان، گوندی بیگدادێ-یان لە کانی ماسی بۆردوومانکرد، لەم بۆردوومانەدا، دوو هاوڵاتیمان بریندرابوون، کە دۆخی یکێکیان ناجێگیرە.

هەمان ڕۆژ کاتژمێر ٠٧:١٠ خولەکی شەو، لە هەرێمی گارە گوندی بێبادێ و نەوالی شرێلکێ بۆردوومان کران، کاتژمێر ٠٧:٢٠ خولەکیش گوندی تیە سەربە ناوچەی ئاکرێ بۆردوومان کرا، بەهۆی ئەو بۆردوومانانە زیان بەر ماڵ و حاڵی هاوڵاتیان کەوت.

ڕۆژی ١٩ی ئەم مانگەش کاتژمێر ١٢:٠٠ بۆ ٠١:٠٠ی نیوەڕۆ مەیدانی سنین لە خواکورک حەوت جار، مەیدانی گۆشین شەش جار و دەوروبەری چەمی لۆلان چوار جار بۆردوومان کران.

ف.ق