هەپەگە یادی ٥ گەریلای شەهیدی کردەوە کە لە هەرێمی مەتینا شەهید بوون

هەپەگە یادی ٥ گەریلای شەهیدی کردەوە کە لە ١٩ی ئابی ٢٠٢٠دا لە هەرێمی مەتینا لە ئەنجامی هێرشێکی ئاسمانی سوپای داگیرکەری تورکدا، شەهید بوون.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەم بارەیەوە راگەیێنراوێکی بڵاو کردەوە کە تێیدا هاتووە:

"١٩ی ئابی ٢٠٢٠ سوپای داگیرکەری تورک هێرشێکی ئاسمانی کردە سەر ناوچەی کانیمەزنی سەر بە هەرێمی مەتینا. لەو هێرشەدا ٥ لە هاوڕێکانمان بە ناوەکانی دارا، ئازاد، شەڕزان، رومەت و ئەردال شەهید بوون.

زانیارییەکان لە بارەی ناسنامەی ئەو هاوڕێ شەهیدانەمان بەم شێوەیەیە:

نازناو:دارا ئادار

ناوی تەواو: ئەحمەد بال

شوێنی لەدایکبوون: سێرت

ناوی دایک و ناوی باوک: ڤەتها - بەهرەم

بەرواری و شەوێنی شەهیدبوون: ١٩ی ئابی ٢٠٢٠ / مەتینا

***

نازناو: ئازاد بۆتان

ناوی تەواو: رەمەزان بوزکورت

شوێنی لەدایکبوون: شرنەخ

ناوی دایک و ناوی باوک: خانم – محمد عەلی

بەرواری و شەوێنی شەهیدبوون: ١٩ی ئابی ٢٠٢٠ / مەتینا

***

نازناو: شەڕزان بۆتان

ناوی تەواو: ڤەیسەل دالمش

شوێنی لەدایکبوون: شرنەخ

ناوی دایک و ناوی باوک: سافیە – ئیبراهیم خەلی

بەرواری و شەوێنی شەهیدبوون: ١٩ی ئابی ٢٠٢٠ / مەتینا

***

نازناو:رۆمەت هێڤی شۆڕش

ناوی تەواو: ئەحمەد کایار

شوێنی لەدایکبوون: ئەلمانیا

ناوی دایک و ناوی باوک: گوڵناز – گورسەر

بەرواری و شەوێنی شەهیدبوون: ١٩ی ئابی ٢٠٢٠ / مەتینا

***


نازناو:ئەردال جودل

ناوی تەواو: بەهزاد ئازەریش

شوێنی لەدایکبوون: سەردەشت

ناوی دایک و ناوی باوک: حەبیبە – عەلی

بەرواری و شەوێنی شەهیدبوون: ١٩ی ئابی ٢٠٢٠ / مەتینا

دارا ئادار

هاوڕێمان دارا لە گوندی هێشەتێی بەرواری لە ناو خانەوادەیەکی دلسوز و وڵاتپارێزدا لەدایک بوو. لە ساڵی ٢٠٠٩دا بەشداری لە ریزەکانی گەریلادا کرد. بە جۆش و خروشەوە بەشداری تێکۆشانی گەریلایەتیدا کرد و بۆ ئەوەی لە بۆتان بەردەوامی بە تێکۆشانەکەی بدات، هەوڵێکی زۆریدا. هاوڕێمان دارا چەندین ساڵ لە بۆتان لە بەرەی خۆڕاگریدا مایەوە و چەندین ئەرک و بەرپرسیارێتی سەرکەوتووی جێبەجێ کرد و بەو ئەرک و بەرپرسیارێتیەی پێی سپێردرا، بوو بە فەرماندە و لە بەرەی خۆڕاگریدا بوو بە ملیتانێکی فیدایی و پێشەنگی ئاپۆیی.

ئازاد بۆتان

هاوڕێمان ئازاد لە جزیر لە دایک بوو، کە بە خۆڕاگری و تێکۆشانی خۆی، هەمیشە لە ناو تێکۆشانی ئازادی کوردستاندا بووە بە سەرچاوە. هاوڕێمان ئازاد کردەوە رەگەزپەرەستانە و سیاسەتی تواندنەوەی دەوڵەتی داگیرکەری تورکی لە نزیکەوە بینی و بۆ تێکۆشان رووی لە شاخە ئازادەکانی کوردستان کرد. وتەی رێبەر ئاپۆ کە دەڵێت، 'بە گەنجی دەستمان پێکرد و بە گەنجیش سەری دەخەین'ی کرد بە پیوانە بۆ بنەمای تێکۆشان. هاوڕێمان ئازاد بە جۆش و خرۆش و مۆڕالەکەی دەناسرایەوە و لە ناو هەڤاڵانیدا هەمیشە بوو بە سەرچاوەی مۆڕال و بوو بە ملیتانێکی فیدایی ئاپۆیی.  

شەڕزان بۆتان

هاوڕێمان شەڕزان لە ناو دڵی بۆتان لە جزیر لە ناو خانەوادەیەکی وڵاتپارێزدا لەدایک بوو. لە تەمەنی منداڵیەوە بە بزوتنەوەی ئازادی ئاشنا بوو و گەورەترین خەونی ئەوە بوو کە ببێت بە ملیتانێکی پێشەنگی تێکۆشانی ئازادی گەلی کورد. هاوڕێمان شەڕزان لە تەمەنی لاویدا ئەم خەیاڵەی بەدیهێنا. لە سەرەتای بەشداریکردنی لە ریزەکانی گەریلادا هەوڵیدا رێبەر ئاپۆ بناسێت و لەسەر ئەم بنەمایە ژیانێکی نوێی دەستپێکرد. هاوڕێمان شەڕزان لە دژی فاشیزمی داعش کە دەوڵەتی تورک کردبووی بە بەڵای سەری جیهان، لە بەرەکانی پێشەوەی شەڕ لە ناوچەکانی مەخمور و کەرکوک شەڕی کرد و لەو قۆناغەی شەڕدا، بە چاونەترسی و مۆڕالەوە لە ناو هاوڕێکانی خۆی خۆشەویست بوو. هاوڕێمان شەڕزان لە شەڕی دژی فاشیزمی داعشدا، باشتر لە راستیەکانی دەوڵەتی تورک تێگەیشت و بەردەوام لە شەڕدا بوو لە دژی ئەم دەوڵەتە فاشییە. دواجار رووی لە باکوری کوردستان کرد و بوو بە سیمبولی ئەوەی مرۆڤ دەبێت هەمیشە ئەرک و بەرپرسیارێتیەکانی بە باشی جێبەجێ بکات.

رومەت هێڤی شۆڕش

هاوڕمان روومەت لە ناو خانەوادەیەکی وڵاتپارێزی بە رەسەن خەڵکی چەولک، بەڵام لە ئەلمانیا لە دایک بوو. لەگەڵ هەموو هەڵومەرجێکی دەرەوەی وڵات، هەمیشە لە خەیاڵی وڵاتەکەی خۆی کوردستاندا بوو. هەمیشە خەیاڵی لەسەر وڵاتەکەی بوو. لە دژی هێرشە قڕکەرەکانی دەوڵەتی داگیرکەر تورک کە لە کوردستان لە دژی گەلەکەمان ئەنجامی دەدات، هەمیشە هۆشیار بوو و لەسەر ئەم بنەمایە، بە شێوەیەکی چالاک بەشداری لە چالاکیەکاندا کرد. بۆ ئەوەی بگات بە تێکۆشانی ئازادی هیچ رێگریەکی لەبەردەم خۆیدا نەبینی. هاوڕێمان رومەت لە هەر ساتێکی ژیانی گەریلایەتیدا، لە دژی کاریگەریەکانی مۆدێرنیتەی کاپیتالیست جەنگا و لە کەسایەتی خۆیدا شۆڕشی گەورەی دروست کرد. رۆژ بە رۆژ کە قوڵتر دەبووەوە، دەبوو بە خاوەنی تایبەتمەندیی ئاپۆیی و لەسەر هێڵی ئەردال و ئەسەر بوو بە فەرماندەیەکی پێشەنگ.

ئەردال جودی

هاوڕێمان ئەردال لە ناو خانەوادەیەکی رەنجدەری شاری سەردەشت لەدایک بوو کە لەو ناوچەیەی رۆژهەڵاتی کوردستان هیچ کات شنەبای شۆڕش کۆتایی پێنەهات. هەمیشتە لەناو تێکۆشانی رەنجدەرانەدابوو. بۆ ئەوەی کەسایەتە رەنجدەرانەکەی واتادار بکات بەردەوام لە گەڕاندابوو و دوای ئەوەی بزوتنەوەی ئازادی ناسی، بە شێوەیەکی چالاک بەشداری لە ریزەکانی گەریلادا کرد. لە ناو ریزەکانی گەریلادا ژیانی سروشتی گەریلا کاریگەریکی زۆری لەسەر دروست کرد, هاوکات باشتر لە سیاسەتی شەڕی تایبەتی دوژمن لە دژی کوردستان و گەریلاکان تێگەیشت. لەو رۆژەوەی بەشداری لە ریزەکانی گەریلادا کرد، هەمیشە هەوڵیدا پەرە بە تواناکانی خۆی بدات و لە رێباز و تاکتیکی سەربازیدا سەرکەوتنێکی گەورەی بەدەستهێنا. هاوڕێمان ئەردال سوور بوو لەسەر ئەوەی ئەرکەکانی خۆی لە باکوری کوردستان جێبەجێ بکات و ئەمەشی بۆ خۆی کرد بە ئامانجێکی گەورە.

بە تایبەت سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادە هێژاکانی ئەو شەهیدانەمان و گشت گەلی وڵاتپارێزی کوردستان دەکەین و بەڵێنیشمان دووپات دەکەینەوە کە لە ناو تێکۆشانماندا خاوەنداری لە بیرەوەریەکانی شەهیدانمان دەکەین."

ز.ش