هەپەگە: یادی هاورێ دژوار رێگەی تێکۆشانمان رووناک دەکاتەوە
هەپەگە ناسنامەی گەریلایەکی ئاشکرا کرد کە لە گارە شەهیدبووە و لەو بارەوە رایگەیاند، "هەرچەندە شەهیدبوونی هاورێمان دژوار بۆ ئێمە قورسە، بەڵام یادگاریە بەنرخەکانی بۆ ئێمە دەبنە رووناکی".
هەپەگە ناسنامەی گەریلایەکی ئاشکرا کرد کە لە گارە شەهیدبووە و لەو بارەوە رایگەیاند، "هەرچەندە شەهیدبوونی هاورێمان دژوار بۆ ئێمە قورسە، بەڵام یادگاریە بەنرخەکانی بۆ ئێمە دەبنە رووناکی".
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەبارەی گەریلای شەهید دژوار تۆڵهەڵدان بڵاویکردەوە،
"هاورێمان دژوار تۆڵهەڵدان لە ٢ی ئاداری ٢٠٢٢ لە گارێ تێکەڵ بە کاروانی شەهیدان بووە. هاوڕێمان دژوار ژیانی شۆڕشگێڕیی خۆی لە گەورەشارەکانی تورکیا کە زۆرترین گوشاری دوژمنیان تێدابووە و دواتریش لە ناوەندەکانی سیستمی سەرمایەداری دەستپێکرد. پاشان روویکردە چیاکانی کوردستان کە خەون و ئاواتی ئەوبوو و لەوێ پەرەی بە تێکۆشانی خۆیدا. هاورێمان کە هەموو ساتێکی بە هەموو هێزی خۆیەوە ژیا و لەناو ریزەکانی گەریلادا خۆڕاگری کرد؛ بە بەشداربوونی بێ پسانەوەی خۆی و هاوڕێیەتی بەهێزی خۆی چووە ناو دڵی هەموو ئەو هاورێیانەی کە پێکەوە لە تێکۆشاندابوون. هاوڕێمان دژوار بۆ هێنانەدی ئەو خەونانەی لە دڵە پاکەکەیدا هەڵیگرتبوون، بێ وچان تێکۆشا، یادگاری خۆش و هاوڕێیەتیەک، کە هەرگیز لەبیر ناکرێت، کردیە بەشێک لە ژیانی شۆڕشگێڕیی خۆی.
ئێمە سەرەخۆشی لە بنەماڵەی هاورێیانی بەنرخمان و هەموو گەلە وڵاتپاڕێزەکەمان لە خەلفەتی و تەواوی کوردستان دەکەین.
زانیاری لە بارەی ناسنامەی هاوڕێمان دژوار تۆڵهەڵدان بەم جۆرەیە:
ناسناو: دژوار تۆڵهەڵدان
ناو و پاشناو: مستەفا یاڵچینکایا
شوێنی لەدایکبوون: رحا
ناوی دایک- باوک: حەوا- قاسم
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢ی ئاداری ٢٠٢٢/ گارە
هـ . ب