هەپەگە یادی سێ شەهیدی بەرزنرخاند

هەپەگە ٣ گەریلای بەبیرهێنایەوە کە لە هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا شەهید بوون و رایگەیاند، "هاوڕێیانمان عەلیشێر، رەشید و ئامەد بە بەشداربوونی خۆیان لە ژیان و شەڕدا بوونە جەنگاوەرانی ئاپۆیی گیانباز و نمونەیی".

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە سەبارەت بە سێ گەریلا کە لە هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا شەهید بوون راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە کە بەم جۆرەیە:

"لە هێرشەکانی سوپای تورکی کۆمەڵکوژکاری کۆلۆنیالیست بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا ساڵی ٢٠٢٢ مانگی ئایار هاوڕێمان عەلیشێر چیا، مانگی ئەیلولیش هاوڕێیانمان رەشید سەردار و ئامەد مایس شەهیدبوون. هاوڕێیانمان عەلیشێر، رەشید و ئامەد کە ساڵانێکی زۆر لە گۆڕەپانە جیایاکاندا ئەرکیان جێبەجێ کرد، بە بەشداری خۆیان لە ژیان و شەڕدا بوونە جەنگاوەرانی ئاپۆیی گیانباز و نمونەیی. هاوڕێیانمان عەلیشێر و رەشید لەناو خەباتی هێزەکانی تایبەت و بە کەسایەتی داهێنەرانە، بڕیارداری و رژدبوون لە سەر جەنگاوەری گیانبازی، هەڵوێستێکی پێداگرانە، قووڵبوونەوە لە سەر ئامانج و هەوڵدانی سەرکەوتوانە ئاستی تەکنیکیان لە بواری زانستی گەریلاکانی مۆدێرنیتەی دیموکراتیک بەرەوپێش برد. هەم بە رۆڵی کاری پێکەوەیی لەناو خەباتدا هەمیش بە پێشەنگایەتیان، هەمیش بە شارەزابوونیان لە ئاستی کەسیدا ئەو داهێنەریانەی ئەنجامیاندا مایەی پەسندان و پێداهەڵدانە. هاوڕێمان ئامەدیش بە رەنجی خۆی لە گۆڕەپانی کرداری شەڕدا، بە کەسایەتی گیانبازانەی خۆی، بەشداربوونی خاکەڕایانە و لێبوردەییانەی و هەوڵدانی گیانبازانەی بووە خاوەن هەڵوێست.

هاوڕێیانی گیانبازمان عەلیشێر، رەشید و ئامەد کە لەبەرامبەر هێڵی ئاپۆیی و راستی شەهیدان هەرگیز خۆیان و ماندووبوونیان بە پێویست دانەدەنا، بەردەوام خۆیان بە قەرزاری گەلەکەیان دەبینی و بەم جۆرە تێکۆشان، وەک کادرانی پێشەنگی رێکخستنەکەمان بوو. هاوڕێیانمان عەلیشێر، رەشید و ئامەد سەرکەوتن لە کوردستانیان لە هێڵی گیانبازی بەم جۆرە دەبینی، لە ناخەوە بڕوایان پێیبوو و پێدویستی ئەوەشیان بێ دوو دڵی جێبەجێکرد. هاورێیانمان عەلیشێر، رەشید و ئامەد وەک جەنگاوەرانی بژاردەی گەریلاکانمان لە کاتی راپەڕاندنی ئەرکەکانیاندا شەهید بوون.

هاوڕێیانمان عەلیشێر، رەسید و ئامەد بە بەشداربوونی جددی و راست لە کار، بە هاوڕێیەتی گەرموگوڕیان و لێوی بەبزەیان  بەردەوام یادیان دەکرێتەوە. سەرەخۆشی لە بنەماڵەی بەڕێز و بەنرخی هاوڕێیانی شەهیدمان عەلیشێر، رەشید و ئامەد و هەروەها سەرەخۆشی لە تەواوی گەلی وڵاتپارێزی کوردستان دەکەین.

زانیاری لەسەر ناسنامەی هاوڕێیانی شەهیدمان بەم جۆرەیە:

ناسناو: عەلیشێر چیا

ناو و پاشناو: عەبدولقەهار کاراساچ

شوێنی لەدایکبوون: جۆلەمێرگ

ناوی دایک- باوک: فاتمە- کەرەم

کات و شوێنی شەهیدبوون: ئایاری ٢٠٢٢/ هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا

 

ناسناو: رەشید سەردار

ناو و پاشناو: عزەت ئاکهان

شوێنی لەدایکبوون: دیلۆک

ناوی دایک- باوک: گولیزار – رۆستەم

کات و شوێنی شەهیدبوون: ئەیلولی ٢٠٢٢/ هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا

 

ناسناو: ئامەد مایس

ناو و پاشناو: ئیبراهیم دەمیرجان

شوێنی لەدایکبوون: مێردین

ناوی دایک- باوک: سوڵتان - خەتیب

کات و شوێنی شەهیدبوون: ئەیلولی ٢٠٢٢/ هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا

هـ . ب