هەپەگە یادی شەهیدانی خواکورکی بەرزڕاگرت: وەک بێریتان ژیان
هەپەگە یادی رۆناهی تەندورەک ئەندامی دەستەی فەرماندەیی ئەیالەتی خواکورک و پێنج گەریلای یەژاستار کە لەگەڵ ئەودا شەهیدبوون، بەرزنرخاند و رایگەیاند، ئەو هاوڕێیانەمان وەک بێریتان ژیانیان کرد.
هەپەگە یادی رۆناهی تەندورەک ئەندامی دەستەی فەرماندەیی ئەیالەتی خواکورک و پێنج گەریلای یەژاستار کە لەگەڵ ئەودا شەهیدبوون، بەرزنرخاند و رایگەیاند، ئەو هاوڕێیانەمان وەک بێریتان ژیانیان کرد.
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە ئەندامی فەرماندەیی ئەیالەتی خواکورک رۆناهی تەندورەک، پەروین، دەریا، دیلان، رەوشەن و دەستانی یادکردەوە، کە ٢٩ی کانونی دووەمی ٢٠١٨ لە ئەنجامی هێرشی دەوڵەتی تورک بۆ سەر هەرێمی پاراستنی مێدیا شەهیدبوون.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە: هاوڕێمان رۆناهی یەک لە جەنگاوەرانی پێشەنگی هێڵی ئازادی ژنان و فەرماندەیەکی بەنرخ بوو. لەو ٢٦ ساڵەی لەناو تێکۆشانی ئازادیمان بەشداربوو، دەسکەوتی زۆری بەدەستهێنا و وەک کەسێکی خاوەن ژیانی واتادار بەشێوەیەکی گونجاو نوێنەرایەتی ناسنامەی ژنی ئازاد دەکرد، کە لەلاین رێبەر ئاپۆ پێشخرابوو. بووە فەرماندەیەک کە لە سەرەتاکانی بە سوپابوونی ژناندا تا ئەو کاتەی گەریلاکانی یەژاستار بوونە پێشەنگی شەڕ بە هەڵوێستی بیردۆزی و سەربازی خۆی بووە نمونە بۆ هاوڕێکانی و هەموو هاوڕێکانی شوێن هەنگاوەکانی ئەو دەکەوتن.
هاوڕێیانمان پەروین، دەریا، دیلان، رەوشەن و دەستانیش وەک هەڤاڵانی هاوڕێمان رۆناهی بە تێکۆشانی بێهاوتاتان، بە بڕوا و پێداگرییان لە سەر هێڵی ژیانی ئازاد بوونە جەنگاوەری نمونەیی پەکەکە و پاژک. بە دڵی ئەوینداری ئازادی، ئەو ژیانەیان رەتکردەوە کە پیاوسالاری دەیسەپێنێت و لەناو ریزەکانی تێکۆشانی ئازادیدا بەرەو ژیانێکی ئازاد کەوتنەرێ. هاوڕێیانمان رۆناهی، پەروین، دەریا، دیلان، رەوشەن و دەستان بوونە بەرجستەترین نمونەی ژنی کوردی ئازاد.
سەرەخۆشی لە بنەماڵەی بەڕێزی هاوڕێیانمان رۆناهی، پەروین، دەریا، دیلان، رەوشەن و دەستاب و هەموو گەلی وڵاتپارێزی کوردستان دەکەین و بەڵێن دووبارە دەکەینەوە کە خەونی "رێبەرایەتی ئازاد و کوردستانی ئازادی" هاوڕێیانمان بهێنینەدی و بە شێوەیەکی بێهاوتا درێژە بە دۆزی ئازادیمان بدەین.
زانیاری لە سەر ناسنامەی هاوڕێ شەهیدەکانمان بەم جۆرەیە:
ناسناو: رۆناهی تەندورەک
ناو و پاشناو: شوکران چیفتەچی
شوێنی لەدایکبوون: ئاگری
ناوی دایک- باوک: زەریف- موسا
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٩ی کانونی دووەمی ٢٠١٨/ خواکورک
ناسناو: پەروین ڤیان
ناو و پاشناو: رۆئیا تەندروست
شوێنی لەدایکبوون: ورمێ
ناوی دایک- باوک: گوڵچین- خالس
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٩ی کانونی دووەمی ٢٠١٨/ خواکورک
ناسناو: دەریا دەنیز
ناو و پاشناو: ژیان چەلیک
شوێنی لەدایکبوون: جۆلەمرگ
ناوی دایک- باوک: شەمسی - فیکرەت
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٩ی کانونی دووەمی ٢٠١٨/ خواکورک
ناسناو: دیلان جودی
ناو و پاشناو: جانان تاتڵی
شوێنی لەدایکبوون: شڕنەخ
ناوی دایک- باوک: تایبەت- ئیبراهیم
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٩ی کانونی دووەمی ٢٠١٨/ خواکورک
ناسناو: رەوشەن ئەکین زاگرۆس
ناو و پاشناو: سلا ئاکیۆز
شوێنی لەدایکبوون: ئەدەنە
ناوی دایک- باوک: حەنیفە- عەلی
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٩ی کانونی دووەمی ٢٠١٨/ خواکورک
ناسناو: دەستان دەنیز
ناو و پاشناو: قەدەر ئاککایا
شوێنی لەدایکبوون:وان
ناوی دایک- باوک: نوریە- یەڵماز
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٩ی کانونی دووەمی ٢٠١٨/ خواکورک
هـ . ب